۱۳۸۹/۰۸/۲۷

ئاگادارییەك لە یەكیەتیی زانایانی ئایینی كوردستانی ئێران بۆ خوشك‌و برایانی موسڵمان بە تایبەت ئەهلی تەسننون

بە ناوی خوای بەخشەندە‌و میهربان
لە حاڵێكدا كە رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو بوارەكانی سیاسی، كۆمەڵایەتیی، ماڵی‌و نێونەتەوەییدا تووشی قەیران‌و لاوازی بۆتەوە‌و تا دی ریسوا‌و شەرمەزار دەبێ‌. بۆ قەرەبوو كردنەوەی ئەو وەزعە نالەبارەی خۆی سەڕەرای گرتن، ئیعدام‌و ئەشكنجەوئازاری مرۆڤە سیاسی‌و رووناكبیرەكانیی ئێران، لە هەموو چین‌و توێژەكاندا. بە شێوەی جۆراوجۆریش زەبروزەنگی خستۆتە سەر كەسایەتییە ئایینی‌و نیشتیمان پەروەرەكانی وڵاتەكەمان بە تایبەت ئەهلی سونەت لە كوردستان ‌و بلوچستان.

هەر لەو پێوەندییەدا مولوی عەبدولحەمید، زانای بە ناوبانگی ئایینی ئەهلی سوننەت‌و ئیمام جومعەی زاهیدان لە لێكدوانێكدا بۆ سایتی (راەسەبز) ئاشكرای كرد كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆمەڵێك لە رێبەرانی ئایینی ئەهلی سوننەتیان لەو دەڤەرەدا بە بیانوی هاتووچۆ بۆ دەرەوەی وڵات رێگای پێ‌ گرتوون. سەرەِای ئەوەش چەند كەس لە خزمانی نزیكی ناوبراویان دەستبەسەر‌و زیندانی كردوە.لە حاڵێكدا كە زانایانی ئایینی ئەهلی سوننەتیش وەك ئاخوندە شیعەكان كە بەردەوام لە هاتووچۆی وڵاتانی ئیسلامی‌و غەیرە ئیسلامی دان، مافی خۆیانە كە لەو پێوەندییەدا هاتووچۆی وڵاتانی دیكە بكەن‌و بیروڕا بگۆڕنەوە. لێرەدا دەردەكەوێ‌ كە سەردەمدارانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران بە پێچەوانەی فەرموودەی یەزدانی مەزن كە دەفەرمێ‌: (اِنَّ اللّە یأمُرُ بِالْعَدُلِ و الِأحْسان) ،( تا دوای): بە كردەوە هەنگاو هەڵدێننەوە واتە یەزدانی مەزن پێت دەڵێ‌ یان ئەمرت پێ‌ دەكا بە دادپەروەری‌و چاكەكردن. بە پێچەوانەی زوڵم كردن‌و فەرق‌و جیاوازی دانان، كە ئەوانە بە لای ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە شتی خراپ‌و نابەجێن. هەروەها پێغمبەری خودا (دروودی خوای لەسەر بێ‌) دەفەرمێ‌: ( لا یُوْمِنُ اَحَدُكُمْ حَتّی یحُبُ لِأخِیِەِ ما یُحِبُ لِنَفْسِەِ ): واتە سوێند بە خوا ئیمانی نیە كەسێك لە ئێوە تا خۆشی نەوێ‌ ئەو شتەی بۆ برای موسڵمانی، كە بۆ خۆی خۆشی دەوێ‌‌و دەیهەوێ‌.هەروەها لە فەرموودەیەكی دیكەی حەزرەتی محەممەد دا سڵاوی خوای گەورەی لێ‌ بێ‌ هاتووە كە دەفەرمێ‌: (أَلْمُسْلِمُ مَنْ سَلِمَ الْمُسْلِمون مِنْ لِسانِەِ ۆ یدِەِ): واتە موسڵمان ئەوەیە كە موسڵمانانی دیكە لە دەست‌و زمانی لە ئەمان دابن. چ لە رێگای دەست‌و چ لە رێگای زمانەوە زوڵم‌و شتی خراپ‌و ناڕەوا بە كەسانی دیكە نەكا. هەروەها دەفەرمێ‌: ( المُۆْمِنُ مَنْ أَمِنَەُ الّناسُ عَلی دِمایهِمُ ۆ أَموالِهِمُ) واتە: ئیماندار كەسێكە كە سەروسامان‌و ماڵا‌و گیانی خەڵك لێی ئاسوودە بن‌و مەترسیان لیێ‌ نەبێ‌.     

هەر بۆیە یەكییەتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كورستانی ئێران لەو پێوەندییەدا  ئەو كردەوە قێزەونەی كۆماری ئیسلامیی ئێران محكوم دەكات داوا لە برا موسڵمانەكان بە تایبەت ئەهلی سوننەت لە كوردستان‌و شارەكانی دیكە وڵات دەكات، دەنگی نارەزایەتی خۆیان بخەنە پاڵا دەنگی نارەزایەتی برایانی بلوچ ‌و رێگا نەدەن چیدی لە بواری مەزهەبی دا بەربەست بكرێن‌و چی دیكە جیاوازی‌و زەبروزەنگیان بەسەردا بسەپێ‌. بە تایبەت ئەو ئەركە دەكەوێتە سەرشانی مامۆستایانی ئایینی كە لە مزگەوت ‌و خوتبەكانی خۆیاندا هەڵوستیی ئایینی‌و نیشتیمان پەروەرانە دژی ئەو رێژیمە سەركوتكەرە نیشان بدەن‌و پشتیوانیی خۆیان لە حەق‌و عداڵەت، مافی ئایینی‌ونەتەوایەتی گەلانی وەزاڵەهاتووی ئێران دەرببڕن.



یەكیەتیی زانایانی ئایینی كوردستانی ئێران 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر