۱۳۹۴/۰۴/۰۶

تاقمی ترۆریستی داعش تاقمێکی زاڵم وبێ باوه‌رن به‌ ئایینی ئیسلام:YZAKI

لعنةالله‌ علی القوم الظالمین:
به‌ پێی فه‌رمایشتی خوداوه‌ندی مه‌زن هه‌ر که‌س ولایه‌نێک له‌ ژێر هه‌ر ئاڵاو دروشمێکی سیاسی، زوڵم وسته‌م وزۆرداری به‌کات چ به‌ سه‌ر باوه‌رمه‌ندان وچ به‌سه‌ر بێ باوه‌ران یاخود هه‌ر جۆره‌ گیانله‌به‌رێکی دیکه‌ ،زاڵم به‌ ئه‌ژمار دێت وخوداوه‌ند له‌عنه‌ت ونفره‌تی خۆی لێکردووه‌ وهه‌ر که‌س ولایه‌نێکیش بکه‌وێته‌ به‌ له‌عنه‌تی خودا له‌ ئاگری دووزه‌خ ورۆژی دواییدا تا هه‌تایه‌ ئه‌مێنێته‌وه‌و نه‌جاتبه‌خشیک نامێنێت بۆی،
هه‌ر لایه‌نێک ئه‌گه‌ر زوڵم وسته‌م بکات وباوه‌ری به‌و زوڵم وسته‌مه‌که‌ش هه‌بێت وخوێنرشتنی مرۆڤه‌ بێ تاوانه‌کانی به‌ حه‌ڵاڵ وره‌وا زانی، له‌ راستیدا به‌ کافرێکی زاڵم ده‌ناسرێت.
هه‌ر لایه‌نێک که‌ خوێنرشتنی مرۆڤه‌ بێ تاوانه‌کان چ له‌ مسوڵمان وچ غه‌یره‌ مسوڵمان به‌ تایبه‌ت مناڵان وبێ ده‌سه‌ڵاته‌کان به‌ کارێکی ره‌واو درووست بناسێت تاکۆتایی له‌ ئاگری جه‌هه‌نه‌مدا ده‌سووتێت.
تاقمی دژه‌ ئایینی ومرۆیی داعش که‌ خۆی له‌ ژێر په‌رده‌ی ئیسلامدا حه‌شارداوه‌و خه‌ڵکی بێ تاوان ده‌کوژێت وپاساوی ئایینی بۆ دێنێت جه‌گه‌ له‌ کافرێکی زاڵم هیچ شتێکیتر نییه‌ وئه‌و تاقمه‌ مرۆڤکوژانه‌ ئه‌و زاڵه‌مه‌ کافرانه‌ به‌ ئه‌ژمار دێن که‌ خوداوه‌ند له‌عنه‌تی لێکردوون ،هه‌ر که‌سێکی باوه‌رمه‌ندیش کاری ئه‌وانه‌ به‌ ره‌وا ودرووست بزانێت و به‌ هه‌ر جۆرێک هاوکاری ماددی،مه‌عنه‌ویان بکات یاخود پێی وابێت ئه‌وانه‌ مسوڵمانن له‌ راستیدا ئه‌وانیش له‌ ئیسلام به‌دوور که‌وتوونه‌،
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای ئیدانه‌ کردنی ئه‌و کرده‌وه‌ جینایه‌تکارانه‌ی داعش که‌ به‌ سه‌ر خه‌ڵکی بێ تاوانی کۆبانی وحه‌سه‌که‌ دا کردی وله‌ وکرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌دا به‌ داخێکی گرانه‌وه‌ زیاتر له‌ 240 ژن ومنداڵ وپیروپه‌ککه‌وتوو شه‌هید بوون سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌کات،هه‌روه‌ها داواکارین له‌ ته‌واوی خه‌ڵکی مسوڵمان به‌ تایبه‌ت خه‌ڵکی  کوردستان ،به‌هه‌ر جۆرێک بێت هاوکاری هێزه‌ دژبه‌ره‌کانی تاقمی ترۆریستی داعش بکه‌ن، تاکو هه‌ر چی زووتر ئه‌م مرۆڤکوژانه‌ له‌ ناو بچن .وهه‌روه‌ها یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی ده‌کات پێش به‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی فکریه‌تی تووندئاژۆیی له‌ ناو کۆمه‌ڵگاکاندا بگرن و ئیزن نه‌ده‌ن تریبوونی مزگه‌وته‌کان له‌ خزمه‌تکردنی ئه‌و تووند ئاژۆیانه‌ دابێت،هیوادارین هه‌رچی زووتر ئه‌م زاڵم و بێ باوه‌رانه‌ له‌ ناو بچن.
والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

10ی مانگی ره‌مه‌زانی 1394ی هه‌تاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر