۱۳۹۵/۰۳/۱۱

کەسایەتی ئایینی ونیشتمانپەروەری شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد

کل نفس ذائقةالموت

کەسایەتی ئایینی ونیشتمانپەروەری شاری پیرانشار مەلا خالید خاکی کۆچی دوایی کرد.

رۆژی هەینی رێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی مەلا خالید خاکی لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای دەڕبڕینی خەم وپەژارەی خۆی بە لەدەستدانی مامۆستایەکی ئایینی ونیشتمانپەروەر، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵە بەرێزەکەیان و هەموو خزم و دۆستان وخەڵکی دەڤەرەکە دەکات، لە خوداوەندی مەزن دەپاڕێینەوە خودالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات،{انا للە وانا الیە راجعون}

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
١١ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی

۱۳۹۵/۰۳/۰۶

هاوسەرگیری پێغەمبەری ئیسلام لە گەڵ عائیشەی کچی ئەبووبەکر. مامۆستا زانا...ڕ


بــه نـێوی خوای گــه وره..
ئـاخۆحـه زره تی عــــــــایشــــه ..ڕه زای خوای لێ بێت.. لــه عـومری ۹سـاڵی شووی بـه پێغه مبه ر(درودی خوای لێ بێت).کــردووه؟
جێی خۆێتی تـاقیقات ولێکۆ ڵینه وه لـه سـه رئـەم بـابـه ته و  زۆر لـه بـابـه ته کانی تر بکرێ که لـه  مـه جالیسی خسوسی وعمومی گله یی وگـازندەیی لێده کـەوێته وه، وبـه شێوویەکی ئـاکادیمی سـه رده مێانـه شیی بکرێته وه.
کـه ئەوبـابـه تـه(زه واجی عـایشه ) ێەکێک لـه  گرینگترین بـابـه تەکانه  بـۆتـه جێگای مشتوو مڕێکی زۆر له بیرمـه ندانی ئیسلامی وغـه یره ئیسلامی..

ده نێو ئێمه دا وامەشهووره که عایشه له تەمەنی۹ساڵه گی شووی به پێغه مبه ر کردووه مامۆستاکانی ئێمەش بێ فکر کردنه وه  (ئـه وڕه وتـه) له مینبه ره کان دووپات ده که نه وه  که پڕسیار له مامۆستا  کرا، چـۆن شتیوا ده بێ؟
بۆ قووتاربون له باسه که پـەنا بۆ پـاساوی سـه یرو سه مه ره دێنن که گۆێا ئـه وه له تـایبـه تمه ندێکانی(خواص) پێغه مبه ره.بۆ خـه ڵکی ترنــابێ!
یـــا ، لـه بـه ره وه ی عـه ره بستان زۆر گـه رمه کچی ۹ساڵه بـه قـه واره ی ۱۹ساڵه ئه چوو، ڕاستی ئـه وه ێه  نـاعیلاچێه والا ئـه و، جوابـانـه، جواب نین..
 (۱)زانستێکان، ئه وه ده رده خه ن، که ئیستا پلەی گـه رما بـه چه ند قات له وزمان،(زمانی پێغه مبه ر) گـه رمتره ئـه دی بـۆ عه ره بستان ئیستا عومری زه واجی (۱۸)ساڵ داناوه؟

(۲) شێهه لـه مـه حـازرین کیژی( ۹)ساڵه ی  خۆمان  بـده ین بـه پیاوێکی (٥۳)سـاڵه  پـه س ئـه وه جواب نین ڕێگا چـاره ئـه وه ێه کــه عــه رزتـان ده کـه م.
پسپۆڕانی لێزان، خـاوه ن عـه قڵ وته دبیر، قۆوڵی مـه ردانـه گیان لێ هه ڵ ماڵیوه بـۆ دیفاع له حضرت رسول الله صلی الله علیه وسلم هـاتوونـه ته، مـه یدان، و زۆر سـه رده میانه، بـاسـه کـه یان تــاووتۆ، کردووهکـه خۆم بـه قناعه ت پێهێنان بـه وته یی بـه نرخی ئـه وسـه روه رانــه ،

 داوام له  ئـه مک نـاسان و مـامۆستایانی دین ئـه وه ێه بـه چـاوێکی ئـینسافـانه چـاو له بابـه ته که م بکه ن کـه له مێژه کو
توویانه (الانصاف خیرالاوصاف)

 تـکاێه هـاوڕام بن..


ابن حجر لـه الاصابه فی تمیز صحابه(لاپـه ری۷) وکتێبی (عه ینی عمدت القاری فی شرح البخاری )به رگی ۲


امام نووی فی (تهذیب الاسماء واللغات )برگی  دووه م ده گه ل( الابدایه والنهایه ابن كثیرو وشێخی طبری )ئه مانه له سه رشتێک کۆکن، که براوه رده که، له وێ ده رده که وێئـه ویش ئـه وێه

 کە ئه سمائه  کچی ابوبکر له ٦۳کۆچی وفاتی کردووه ئه ووه خت کە ئـه سما، فه وتی  کرد عومری ۱۰۰ساڵ بووه..

 ده بی مه علومی کە ین کە( پێغه مبه ر )که هیجره تی کرد عومری( اسما ئه) چه ند بووه ؟بێنه ۷۳له ۱۰۰ساڵ کە م کە وه ده مێنێ27 خۆ، هه مو مێژونوسه کان کۆکن بێ خیلاف کـه ئـه سـمائـه ۱۰ساڵ له عـایشه، گه وره تره.په س به و تێوه ره عومری عایشه ئـه وده م ،۱۷ساڵ بووه مه علومی هه موانه کە پێغه مبه ر هیجره تی کرد بۆ (مه دینه )لـه ساڵی دوی کۆچی عایشه ی گواستۆوته وه ..

ئه گه ر دو ساڵ به هاوێنه سه ر۱۷ده بێ به ۱۹.پـه س عایشه له عومری ۱۹ساڵه گی شووی بـه پێغه مبه رکردووه..

بیهقی له سنن کبری به رگی٦ابن عساکیر له تاریخی دمشق ابن کسیر له بیدایه ونهاێه به رگی ۸ ئه وانه هه مو کۆکن له سه روه ی که ئـه سمائه  ده ساڵ له عایشه گه وره تر بووه.که ئـه جێی مشتوو مڕنـه بووه..


بـه ڵام ئاێه ئـه م ۱۹چۆن بۆته( ۹؟) له جوابدا ده ڵه ین که(۱۰)ێه  که وتووه جا یـائیشتبای چاپی بووه یــا خـودی هیشام کوری عوڕوه  (نـاقل)بـه ئیشتباه وه ری گرتووه. یـانی لێی تێک چووه ئـاێه لـه تــاریخا شتیوا ڕوی داوه؟

به ڵێ له تاریخا شتیوا روی داوه.ابن حجر هێتمی که باشترین کتێبی هه ێه له سه ربخاری که( فه تح البارێه).ده ڵێ ئه وه زۆر هه ڵ، ده که وی، که ده(۱۰) زیاد بکرێ یـالێی بکه وێ. بۆ نمونه هه موو مێژونوسان ده ڵێن پێغه به ر له دوازده ی ربیع الاول له دایک بووه سه یره که ئه وه ێه ده ڵێن فه وتیشی هه رله ۱۲ربیع الاول بووه..

ئـه وه مه علومی هه مو مێژونوسـانـه که ئـه وه هـه ڵێکی تـاریخێ،مێژووێه بـابـزانین شێخ ابن حەجەر ڕه حمه تی خوایی لێ بێ چده فـه رمووێ؟ ابن حجر ده فه رمێ ئه وقسه ڕاس نێه .پێغه مبه ر له دوی ربیع الاول فه وتی کردووه
ده ی چۆن دو(۲) بۆته دوازده.(۱۲) انهم قالو مات رسول الله صلی الله علیه وسلم فی ثانی شهرربیع الاول فتغیرت  فصاره ثانی عشر   ای تغیر الهاء الی العین.واستمر الوهم بذالك یتبع بعضهم بعضامن غیر تاءمل..

زه واجی  عایشه ش ئاوا هاتووه (۱۰)  له (۱۹)که وتووه هه ردوپاتکراوه ته وه تا به  و ،ڕۆگـه یوه..

 ئیتر کە س  نهاتووه قۆڵی پیاوه تی لێ هه ڵماڵێ ،ده س بـه تاقیقات ولێکۆڵینه وه بکا ده کرێ ئاماژه بکرێ( ئـه ووه ڵین)
 کـه ڕه ت ،کێی ئـه م قسه ێی کردووه  ئه گه ر دیقه ت بکه ین (جه معه ن پێنج خه ته )ئه ویش ده چێته وه سه ر  هیشام.کوری عوروه ڕه زای خوای لێ بێ . پێش هیشام که ئه وقسه ێی نه کردووه ئـیمام مایک فـه رمووێه ریواێت له هیشام قبوڵ مه که ن.
وکان مالکا لایرضاه امام مالك فرمووی هیشام تاله مه دینه ێه قسه ی لێوه رگرن که چو بۆ عیراق قسه ی لێوه ر مه گرن.
چون هیشام له خه ڵکی عیراقیش (حدیث) وه رده گرێ له به روه ی که تازه قسه وباسی شیعه وسونه سه ری هه ڵ ده دا (ته بعه ن شیعه خـاتو عـایشه یان قبوڵ نێه) تۆمه ت سازده که ن وقسه ی عێراقێکان بۆ موتمانه نابێ....
هیوام واێه بـه ئیسافه وه بیخوێننه وه.

{بەرێز مامۆستا زانا ... ر}

یەکێتی  زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی

۱۳۹۵/۰۳/۰۲

پرسەوسەرەخۆشی بەهۆی کۆچی دواین وەزیری کۆماری کوردستان

کل نفس ذائقە الموت

بسم اللە الرحمن الرحیم

بەداخەوە ئەمڕۆ یەکشەم رێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی دوایین وەزیرەکەی کۆماری کوردستان بەرێز سمایل ئاغای ئیلخانیزادە وەزیری ڕێگاوبانی سەردەمی کۆمار لە تەمەنی ١١٠ ساڵیدا بە هۆی پیری کۆچی دووایی کرد، بەم هۆیەوە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای هاوخەمی دەربڕین، سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەرێزەکەیان وسەرجەم رێبوارانی کۆماری کوردستان دەکەین ولە یەزدانی دلۆڤان دەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرین شادیان بکات.

انا للە وانا الیە راجعون

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی

۱۳۹۵/۰۳/۰۱

سايكس بيكو ماموستا وريا ... ناوخو...

بسم الله الرحمن الرحيم
تــوافــق ســایکس  پیـکـو وه دابـه ش بـونـی کـوردســتانی گـه وره

ئـەوەی ئـاشکراێە  ئـە وەێە ده وڵه تی  عوسمانی  لـه ساڵی 1299 بـه شيوه ێه کی سـه رده میانە ده ستی پێکرد، تــا1922میلادی واتــا شـه ش قــە رن یـا بـە ڵێن شە ش سە دساڵ .بـه شکوە مه ندێکی تـه واوە وه حکومه تی کردعوسمانێکان حکومه تێکی سـیاسی ئیسلامیان، داڕشت  هه تـا ئـە وەختەی بیرمـه ندانی( عوسمانی)  هه ده فیان خواو، کۆمـه ڵگا، بوخوا پشتو پنایان، بوو..هه ربـۆ خلافه تی ئیسلامی ڕۆژ بـە ڕۆژگــه وره یی پێوه دیاربو، هه روه ک ئـاگادارن  زۆر بـە هـاسانی
بـە شێک له ئـاسیای چکوله (مناطق آسیای کوچک) وەزۆرینە ی وڵاتانی خاوەر میانـە وبە شێک لــه    شمالی افریقا وبـه شێک له  جنوبی ڕۆژهه ڵاتی  ئوروپا، تـــا  قفقاز، هێناێه ژێر رکێفی  خـۆیی.
پێتان سـه یر نـه بێ ئـه گـه ر به ڵه م  نیزێک بـه 5/600 میلیون کیلۆ میتری چوارگوشه ی ده ئیختیار، دابــــــو..
وجێی وە بیر هێنانـه وه ێه کە دایرە ی خـاکی دەوڵه تی عوسمانی بـە ئەندازە ێکی سـە رسوڕهێنه ر، ڕه گ وریشه کانی دونیایی هه ژاند بوو، ئـاغا وکوێخای دونیاێه ئـه وبوو.. به هـا پیرۆزه کان بـه تـه واوی ڕه چاو، ده کران.فـە رمانی خه لیفه ی عوسمانی  گرانـه وه ی نـه بوو .. هه ربۆێه ئوروپێکان  حیسابێکی تـایبـه تیان بـۆ(خە لیفه ی) ده کرد..فـە رمانی خلیفە  لـه سـه ر سـه ر و، سه ر، چاوان بوو ئـه مر ئـه مری خلیفه بوو. وله خوایان ده ویست کـه پلاری خلیفه ، وه وان نـە کە وێ له شکری ئیسلام له ده روازه ی ئـوڕوپا ئـوتڕاقی کرد، بـوو.. پـاش  شـه ش سه د ساڵ له حکومه تی شکۆمه ندی ئیسلامی .حکومرانان ورده ورده ، وازیان له خوا وکۆمه ڵگا هێنا. 1-ده ستیان داێه  زوڵم وجنایت له چینی فە قیر وهه ژار .2- باج ستاندن له خه ڵکی چە وساوە ، ببو بـه کاری ڕۆژانە ی  مه ئموڕانی ده وڵه ت..3-ریشوە خـۆری تـه واوی بنکە کانی حکومه تی داگرتپوو، 4-خە لافه ت لــه پڕوچڕ کـه وت پوو. ئـاخیرین هه ناسه کانی لێده دا..5-لاوازی وگە ندە ڵی پـاێه کانی حکومه تی بـه ته وای وە لـه رزین  خست پوو..ئـوڕوپێکان ئاگاداری ئـه وحاڵ وه زعه بون فه رنسه وئینگلستان که له مێژبو خـه ونی له بین چونی  خلافەتەی عوسمانیان ده دی.نـه خشه ی هه ڵ وشانه وه ی خیلافه تیان داڕشت کـه زۆر بـه هـاسانی  سه ر کە وتن.. لـه مـاوەێکی کـه مدا خـاکی عوسمانی، دابـه ش دابـه ش کرا
نە فت ئـامانجی سـه ره کی ئوڕپێکان بوو کوێ نه فتی زۆرباێه ده یان کرد بـه ده وڵه ت.. کرنـه ده وڵه تی ئیمارات، کوێت، عیراق ، عه رە بستان. وووو  ئـه و ئـه سله ده سه لمێ نێت.. بیرمه ندانی کوردبۆ نمونه (شێخ مه حمودی نه مر)  بێ غه م دانـه نیشتن ئـه ووانیش بـۆ خزمه ت ئوڕوپێکان وە ڕێکه وتن. وکوتیان گه لی کورد تا یبه ت مه ندی جیا جیای  هه ێه
 حکومه تی سـه ربـه خۆ، وه کو باقی گه لانی دونیاێه حە قی خۆمـانه..کوردی زانا له عـاربه رەشه کـه متر نیيه هه ربـۆێه  هــــــاتووین بـــــــۆ قباڵه ی (کـــــوردســتان) ..بـه ڵام بـۆ دمکوت کردنی دراوسێکانی کوردستان. زاهیڕه ن( نە فت) له کوردستان نە ده بیندرا، وادیاره خێروبێریکیان له کورد وه گیرنه دە که وت .هه ربـۆێه زۆرزاڵمانه کردیانه (چوار له ت) هه رله تەی درا بـه ده وڵه تێک.. لـه وێ ڕۆژێه وه( کورد )خۆشی بـه خوێوه ندیوه
زۆر ده فعان خه ونی (بون به ده وڵه ت)یان دیوه بـه ڵام له تە ڕه ف ده وڵه تی مه رکه زیوە  بـه ڕه به ی (دین) هه ڵ سوکه وتیان ده گه ڵ کردونە هه روه ختێک داوای سه ربه خۆێی کراوە (مۆری هه ڵگرانه وه له دین) خە ڵاتی کوردی  فه قیر وبێ ده سه ڵاتی کورد بووه. .هه ربوێه بـهئه نفال وکوشتو کوشتار جـوابی( ڕه وای،) دراوه ته وه نهامه تی زۆری دیوه چاره ڕه شی زۆری بینیوه
قڵاچۆ کردن ،ئـاواره بون ،ڕه شه کوژی بـۆ زۆرینه ی پیاوه مـاقوڵ ولێزانه کانی کورد بووه..
لـه مێژه کوتویانـه داری ئـــازادی بـه خوێن ئـاوده درێ لـه مێژه گه لی کورد،ئه وداره ی چە قاندوه وه سه د ساڵه به خوێن ئاوی ده دا بـه ناشکوری نه بێ وێستا نە هاتووته به ر.ئه وه بـه خوێنی بیرمه ندان وپیاوه گه وره کانی (کورد) واخه ریکی ئاودانن
ئـــــاخۆ  ئـه م داره  که نگێ تێر(خوێن )ده بێ..
براتان وريا 27/2/1395...

ئه وه روانكه ي ماموستايه كي ناوخويه

يه كيتي زاناياني ئاييني كوردستاني ئيران

1ي جوزه رداني 1395ي هه تاوي




۱۳۹۵/۰۲/۱۶

تیڕۆرکردن و تووندئاژۆیی پێچه‌وانه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌" مه‌لا عه‌لی سێڵاو

تیڕۆرکردن و تووندئاژۆیی پێچه‌وانه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌"

مه‌لا عه‌لی سێلاو:

تووندئاژۆ نه‌زانه‌کان پێیان وایه‌ ترۆرکردن به‌ نه‌فعی ئیسلام ته‌واو ده‌بێت وکۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و ئایین ده‌گێرێته‌وه‌!
باشتروایه‌ پێشه‌کی باسێک له‌ هه‌ڵوێستی ئیسلام له‌ مه‌ڕ ترۆرو شێوازه‌کانی ترۆر ومه‌به‌ست له‌ ترۆریسم شی بکه‌ینه‌وه‌.
ترۆر ئه‌گه‌ر به‌ مه‌به‌ستی ترس ودڵه‌راوکێ له‌ ناو دوژمنی شه‌رکه‌ردا بێت،ومه‌به‌ست گه‌رانه‌وه‌ی ماف وئازادییه‌کان وئه‌و حه‌قه‌ بێت که‌ لێی زه‌وت کرابێت شتێکه‌ وله‌ ناو جیهانی ئه‌مرۆداش ئیزنی پێدراوه‌ وله‌ ناو یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌کاندا دانی پێداندراوه‌ وله‌ ناو ئایینی ئیسلامیشدا تا رۆژی دوایی به‌رده‌وامه‌.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ترس ودڵه‌راوکێ له‌ ناو گشت کۆمه‌ڵگادا بێت وخه‌ڵکانی بێ تاوان ودوور له‌ شه‌ر بکاته‌ ئامانج نه‌ک هه‌ر ئیزنی پێنه‌دراوه‌ به‌ڵکو به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئیدانه‌ کراوه‌ و نامه‌شروعه‌.
وتمان ئیسلام ئایینی ره‌حم وبه‌زه‌یی وخۆشه‌ویستییه‌ وئه‌و ره‌حم وبه‌زه‌ییه‌ش هه‌موو مرۆڤ وگیان له‌به‌ر وزینده‌وه‌رێک ده‌گرێته‌وه‌ وده‌ڵێین ئه‌گه‌ر جارێک له‌ قورئاندا باسی ترس ووه‌حشه‌ت کرابێت سه‌د جار باس له‌ ره‌حم وبه‌زه‌یی کراوه‌، ئیسلام مه‌سه‌له‌ی عدڵه‌ت وخۆشه‌ویستی وسیفه‌تی جوانی هه‌مووکات له‌ نه‌زه‌ردابووه‌ وشه‌ی ره‌حم وبه‌زه‌یی له‌ قورئاندا 340 جار دووپاته‌ بۆته‌وه‌ وله‌ 113سووره‌تدا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئاماژه‌ به‌ ره‌حم وبه‌زه‌یی ده‌کات، ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ئکید له‌ ره‌حم وبه‌زه‌یی ده‌کاته‌وه‌ که‌ مه‌به‌ستی له‌ ره‌وانه‌ی کردنی خۆشه‌ویستمان محه‌ممه‌د بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تی ته‌نیا محه‌ببه‌ت وخۆشه‌ویستی وبه‌زه‌یی بووه‌ که‌ ده‌فه‌رموێت{وما ارسلناک الا رحمة للعالمین}سووره‌ی ئه‌نبیا 107"ئه‌ی محه‌ممه‌د ئێمه‌ تۆمان ته‌نیا به‌ ره‌حمه‌ت بۆ جیهانیان ناردووه‌
وه‌هه‌روه‌ها ره‌حمی خودا هه‌موو گیانله‌به‌رێک ده‌گرێته‌وه‌{رحمتی وسعت کل شیء}توبه: ‌  127 "ره‌حم وبه‌زه‌یی من هه‌موو شت ده‌گرێته‌وه‌
ئیسلام هۆکاری ئه‌منییه‌ت وئاسایشه‌ بۆ ته‌واوی گیانله‌به‌رێک، ویه‌کێک له‌ سیفه‌ته‌کانی خوداوه‌ند {سلام}ئایه‌ی 23 سووره‌ی حشر.
به‌ئه‌ئکید ئیسلام خوازیاری سولع وئاشتی وپێکه‌وه‌ژیانه‌ حه‌تا له‌ گه‌ڵ دوژمنانی شه‌رکه‌ردا که‌ پیشتر ئاماژه‌مان پێکرد، زۆر حه‌دیس وفه‌رمایشتی نوێنه‌ری خودا هه‌ن که‌بڵاو کردنه‌وه‌ ترس
ووه‌حشه‌ت حه‌رام ده‌کات، ته‌نیا ئه‌گه‌ر به‌ شۆخی وگاڵته‌جاریش بێت،
کاتێک ده‌گه‌رێنه‌وه‌ سه‌رده‌می سه‌دری ئیسلام وسه‌رده‌می خیلافه‌تی ئیسلامی به‌ روونی بۆمان ئاشکرا ده‌بێت که‌  ده‌سه‌ڵاتدارانی راستینی ئیسلام چه‌نده‌ دژی ترۆر ووه‌حشه‌ت وخشونه‌ت بوونه‌ به‌ دژی خه‌ڵکانی بێ تاوان وشارۆمه‌ند،راسته‌ که‌ شه‌ر یاسای خۆی هه‌یه‌ وشه‌ر کردنیش به‌ بێ رژانی خوێن وسوتان وماڵوێرانی ناکرێت ونابێت به‌ڵام هاوکات پاراستنی خه‌ڵکانی بێ دیفاع وبێ تاوان ئه‌رکێکی هه‌ر هێزێکی راسته‌قینه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌م هێزه‌ که‌ خاوه‌نی بیرۆکه‌یه‌کی ئایینی ومرۆڤانه‌ بێت.
ئایین ده‌روازه‌ی ترۆر کردنی زۆر به‌ قورس وگران به‌ستووه‌ وه‌ هه‌رجۆره‌ کرده‌وه‌یه‌کی ترۆریستی وخشونه‌ت وئازار وئه‌زییه‌ت دانێک ئه‌گه‌ر چی به‌ شیوه‌ی شۆخیش بێت ئیدانه‌ ده‌کات.
ترۆر وخشونه‌ت له‌ کارنامه‌ی مسوڵماناندا بوونی نییه‌ وکه‌سی مسوڵمان هیچکات نابێت له‌م کرده‌وه‌ قێزه‌ونه‌ خۆی نیزیک بکاته‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی، ئێمه‌ کاتێک که‌ سه‌یری مێژووی ئیسلام ده‌که‌ین وکه‌م وزیاد هیندێک کرده‌وه‌ی ترۆریستی وخشونه‌ت وزۆرداری ده‌بینین له‌ راستیدا ریشه‌ی ئه‌م جۆره‌ کرده‌وانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر لاده‌ره‌کان وتووندئاژۆ به‌ ناو ئیسلامییه‌کان که‌ خودی ئیسلامی راستین به‌ دژایه‌تیان هه‌ڵوێستیان گرتووه‌،
یکێک له‌ گه‌وره‌ زانایانی ئایینی ئیسلام له‌ سه‌ده‌ی 3ی کۆچیدا به‌ دژی ئه‌م تاقمه‌ تووندئاژۆیانه‌ی سه‌رده‌می خۆی که‌ ناوی بشار بن برد بوو، ده‌ڵێت سوێند به‌خودا ئه‌گه‌ر ترۆر کردن له‌ ئاییندا ئیزنی پێدراباو رێ ورێبازی ئیسلام ومسوڵمانان با به‌ دژی ئه‌م تووندئاژۆیه‌ فتوام ده‌دا که‌ سینگی شه‌ق بکه‌ن و له‌ت له‌تی بکه‌ن!

سیاسه‌تی تووند ئاژۆکان هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ بۆ له‌ ناو بردنی موخالیفه‌کانیان له‌ ترۆر و ره‌شه‌کوژی که‌ڵک وه‌رگرن، بۆ وێنه‌ی له‌ سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌کان تاقمێکی تووندئاژۆ که‌ ناودێر کرابوون به‌ {خناقون} واته‌ مغیره‌ ومنصوریه.‌{سه‌ر به‌ تاقمی شیعه‌ مه‌زهه‌ب} بۆ له‌ ناو بردنی دژبه‌رانی خۆیان فتوای خنقاندن و کوشتنی به‌ نهێنیان به‌ دار وده‌سته‌کانی خۆیان دابوو وناویشیان نابوو جیهادی نهێنی. هه‌روه‌ها هیندێک تاقمی تووندئاژۆ له‌ سه‌ده‌ی 5 و6ی کۆچی خه‌رابکاریه‌کی یه‌کجار زۆریان به‌ نێوی ئیسلام به‌دی هێنا وخه‌ڵکێکی زۆریشیان به‌ تایبه‌ت زانایانی ئایینی به‌ شیوه‌ی ترۆر له‌ ناو برد تا ئه‌و ئاسته‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر مزگه‌وتی حرام له‌ مه‌ککه‌ وده‌ستیان کرد به‌ کوشت وکوشتاری حاجییه‌کان که‌ بۆ مه‌راسیمی به‌ جێ گه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج روویان کردبووه‌ ئه‌و شوێنه‌ پیرۆزه‌، له‌وانه‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ کرده‌وه‌ ترۆریستییه‌کانی حسن صباح بکه‌ین که‌ به‌شیوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌ خه‌ڵکی بێ تاوان وزانایانی به‌رزی ئایینی ئیسلامی له‌ ناو ده‌برد و قه‌ڵایه‌کیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێک هێنابوو به‌ نێوی قه‌ڵای مه‌رگ، که‌ ئێستا داعش رێک هه‌مان کار وهه‌مان کرده‌وه‌ قێزه‌وه‌نانه‌ ده‌کات به‌ ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام؛ وکۆمه‌ڵگای ئیسلامی ومسوڵمانان وسه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی له‌ گه‌ڵ ترس ودڵه‌راوکێ ودووبه‌ره‌کی به‌ره‌وروو کردۆته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ ئه‌م کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ی داعش وهه‌وادارانی داعش بۆته‌ هۆی کزبوون وناشیرین بوونی روخساری ئیسلامی راسته‌قینه‌، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ کرده‌وه‌چه‌په‌ڵه‌کان ودوور له‌ بنه‌ما جوانه‌کانی ئیسلام ناتوانێت وێنه‌یه‌ک بێت له‌ به‌ڵێن وئامانجه‌ مرۆڤدۆسته‌کانی ئیسلامی راستین، ئه‌وه‌ی داعش ده‌یکات دژی هه‌موو ئه‌و بنه‌ما جوانانه‌ی ئیسلامه‌ که‌ له‌ قورئان وفه‌رمایشته‌ به‌رزه‌کانی نوێنه‌ری خودا محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی پێ فه‌رمووه‌ وداعش لاده‌رانێکن له‌ ئایینی ئاشتی ئیسلام.  ئه‌وان به‌ هه‌ڵه‌ له‌ ئایین حاڵی بوونه‌ وله‌ به‌ر ناشاره‌زا بوون له‌ مانا ومه‌فهوومی ده‌قه‌ پیرۆزه‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌ڵارێدا رۆیشتوون و رێگایی راسته‌قینه‌یان لێ ون بووه‌. به‌ خۆشییه‌وه‌ هه‌موو جیهانی ئیسلام وزانایانی ئایینی ئیسلام به‌ دژی ئه‌م تاقمه‌ ترۆریسته‌ هه‌ڵوێستیان گرتووه‌ ئه‌وانیان وه‌ک ولاده‌ر له‌ ئایین ناساندووه‌ .

وه‌گیراوه‌ له‌ کتێبی ئیسلام باشتر بناسین:

14ی بانه‌مه‌ڕی 1395ی هه‌تاوی