۱۳۹۳/۱۲/۰۷

زیاده‌رۆیی وئیفراتگه‌رایی له‌ ئایینی ئیسلامدا: مه‌لاعه‌لی ره‌پوشه‌

بسم اللە الرحمن الرحیم ئەوانەی زیادەرەوی لە ئایین دا دەکەن ؟ پەروەردەگارمان دەفەرموی : ( ولا تطغوا فیە فیحل علیکم غضبی ) واتە : زیادەرەوی و گوناهکاری و فێڵ و تەڵەکە مەکن بۆ ئەوەی خەشم و قینی من داتان نەگرێتەوە . تەفسیری ئاسان . رۆچون و زیادەرەوی لە ئایین دا دیاردەیەکی کۆنەو تەمەنی لەگەڵ مرۆڤایەتی سەریهەڵداوە و بۆتە دیاردەیەکی ترسناك لە مێژوی مرۆڤایەتی لە هەموو ئەدیان و ئایین و ئایین زایەک و رێبازێکدا روی داوە و بەردەوام مرۆڤایەتی لە ناو ئەو دیاردە ترسناکە دا بۆتە چەندین بەش و فکر و ئایدولۆژیاو بیر و باوەری تەکفیری و مرۆڤایەتی لەو ناودا توڵاوەتەوە و تۆشی سەدان گیر و گرفتی جوراوجور و ون کردنی رێگای راست و بەرێدا بردنی ئایین و دەست کاری کردنی ئایین و ئایین زاکان ، هەر لە کۆنەوە ئەو زیادەرەویە و رۆچون لە ئایین دا بە پلانی ناحەزان دارێژراو و نەخشەی شومی ناحەزانی ئەو دینەی کە خودای مەزن بە پێغەمبەران دا علیهم السلام ، رەوانەی کردوە بۆ بەختەوەری بەرەی مرۆڤایەتی و بەرەو خودا پەرەستی و دور کەوتنەوە لە سرینەوەی یەکتر و پێش گرتن بە خوێن رشتن و زاڵم و سەرەرۆکان ، بەردەوام کاری ناحەزیان و سەرەرۆیان پێش نەرم و نیانی ئەو دینە راست و راستە قینەکان خستووە بەڵام بەو حاڵەش هەمیشە ئەوە ئینسانەکان بوونە کە بەردەوام ئینکاری حەق و راستیان کردووە و تەنانەت دێنەکەشیان بۆ بەرژەوەندی مەرامی شەخسی و زاڵم و بەرژەوەندی خوازان بە خەراپی و بە پێچەوانەی راستیەکان نیشان داوە ، سەرهەڵدانی لەسەر دەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر گۆراوە وئەورۆچون و زیادەرەویە لە هەموو رێبازو ئایینو ئایین زایەک دا روی داوە و نامۆ نییە بۆ مرۆڤایەتی وشتێکی تازەنیە ، ئەو نەخۆشیە ترسناکە لە سەرەتای ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش سەری هەڵداوە و زیانێکی گەوەرەی بەو دینە پاکە گەیاندووە و زۆر جاریش دژ و ناحەزانی ئەو دینە ئەو هەلەیان قۆستۆتەوە و فویان پێدا کردووە و بۆ دژ و دوژمن داری بەرامبەر بەو دینە و شوێنکەوتوانی ئەو دینە پیرۆزە توانج و تەشەر و پەلاماری موسڵمانانیان پێ داوە ، ئەو دیاردەیەش شتێکی نامۆ نییە کە ناحەزانی ئەو دینە دەیدەنە پاڵ ئەو دینە و کاری ترس و تۆقاندن و سەر برین و سوتاندنی ناحەزانی حاڵی نەبوو لەو ئیسلامە کە ئەنجامی دەدەن بە ناوی دینەوە ، ئەو کارە دژ بە دین و دژ بە مرۆڤایەتی و دەژ بە بەها باڵاکانی خودای مەزن و رەوشتو رێبازی پێغەمبەران و موسڵمانان تێوە دەگلێنن ، کە ئەو رەوشت و کارە ناشیاوانە نە لە پەیامەکانی خودای مەزن دان ونە لە بانگەوازی پێغەمبەران دا رێگایان پێ درواە ، بەڵکو بە توندترین شێوە رەت کراوەتەوە . پەیامی رەوانە کراوانی خودای مەزن بۆ ئاشتیو ئارامی و کاری چاكە و تەقواو و حورمەت لەیەکترگرتن و سیلەی روحم و بەزەیی و مێهرەبانیە وە سەرچاوەی گرتووە ، ئەوەتا خودای مەزن سەبارت بە ئادەمیزاد دەفەموی ( ولقد کرمنا بنی أدم فی البر والبحری ورزقناهم من الطیبات و فصلناهم علی کثیر ممن خلقنا تفضیلا ) سورەی الأسراء واتە : بێگومان ئێمە رێزمان لە نەوەی ئادم گرت و لە وشکانی ودەریادا هەڵمان گرتن ، رۆزی پاک و خاوێن مان پێدان ، لە چاو زۆر لە دروسکراوانی خۆمان زۆرتر قەدرو رێزمان گرتوون . خۆ هەر نەوەی ئادەمە کە بەردەوام لە شەرانگێزی و وێرانی و کوشت و کوشتار دەگەرێت و لە ناو بەری بەرەی مرۆڤایەتی هەر خۆیەتی کە چی لەو ئاستە دا دینێك کە پاک و بێ گەردە و دورە لەهەر توندو تیژیەك ، ئەوە تاوانی ناحاڵیانی لە دین دەرچۆ دەدەنە پال ئەو دینە کە خۆیان تێهەڵکێشی ئەو دینە کردووە کە بەردەوام ئەو جۆرە کەس و لایەنانە بە دەرچو لەدین و ئایین و خەواریج ئەژمار کراون . خودای باڵادەست دەفەرموی (( وهوالذی جعلکم خلائف فی الأرض )) واتە : خودا ئەو زاتەیە کە ئێوەی کردووە بە جێنشینیانی سەرزەوی نەوە لە دوای نەوە . بەڵام خۆ بۆ خەرابکاری و وێرانی و ترس و تۆقندن نەکراوینە جێنەشینی سەر زەوی . خودای مەزن دەفەرموی (( وتعاونوا علی البر وتقوا ولا تعاونوا علی الإثم وال
عدون واتقوا اللە ان اللە شدیدالعقاب )) واتە : لەسەر چاکە و چاکەکاری یارمەتی یەکتر بدەن ، بۆ گوناەو دەست درێژی کردن و تاوان کردن یارمەتی یەکتر مەدەن ، ولە خودا پەرواو ترستان هەبێ بەراستی خودا خاوەنی سەزای سەختە . ئەگەر سەیری ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز بکەین و بە وردو جوانی سەرنجیان بدەینێ ، ئەو کاتەیە کە ئەوانەی هەتا ئێستاش دژ بەو پەیام و بەرنامە راوستاون ، باش دەزانن کە ئەوانەی گروپی داعش و کۆماری بە ناوی ئیسلامی ئێران و ئەمسالی ئەوانە دەیکەن دورن لە بەها پێرۆزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بە تەواوەتی ئایینی پاکی ئیسلام دژیانە و بە دەرچو لەو دینە ئەژمار دەکرێن ، داگیرسانی شەری فیتنەو ئاژاوە نانەوە لە لایان گروپی داعش و دەستو پێوەندیەکانی وەک ئەو ، هاوکات کەڵك وەرگرتن لە ناوی پیرۆزی ئایینی ئیسلام و بە ناوی دینەوە سەربرینو کوشتن و سوتاندن و سەرو ماڵی موسڵمانان بە حەڵاڵ زانین ، ئەوە خۆی گەورەترین گوناهو تاوانە کە دەیکەن ، لە سەردەمی پێغەمبەری ئازیزمان سەلام و درودی خودای لەسەر بێت ، لە کاتی فتوحات و جەنگەوە هەمیشە یارەکانی ئاگادار دەکردنەوە کە ئەگەر هەر کەسێك لە ناو شەر دا لە دوژمنان و کافران ، کەلیمەی شەهادەت یان هینا ئەوە نەکەن بەهیچ شێوەیەک دەست درێژی بکەنە سەر و بیکوژن چونگە هەرکەسێک لاالە الااللە و محمد رسول اللە ی وت خوێنی ئەو لەسەرتان حەرامە ، بەڵام وەرە تاقمی خەواریجی داعش کەسانێك دەگرن و بە زۆر شایدمانی پێ دەهێنن و دواتر لەسەری دەدەن و سەری دەبرن ، باشە ئەگەر ئەو خەواریجانە ئەوەندە پابەندی ئەو دینە پاکەن بۆ خەڵکی موسڵمان دەکوژن و شایدمانی دوبارە پێ دەهێن و ئەوجار دەیکوژن یان دەیسوتێنن ، کەی ئەو رەوایە درواوەتە ئەوانە کە خۆیان تێهەڵکێشی ئەو دینە کردووە ، بەڵام هاوڵان و یارانی نزیک لە پێغەمبەر (درخ ) لەسەر بێت ئەو رێگەیان پێ نەدراوە و نەهیان لێ کراوە کە ناتوانن بە هیچ شێوەیەک خەتەر بن بۆ سەر ماڵ و ناموس و خوێنی بە ناحەق برێژن ، ئەگەر داعش و ئەو جۆرە تاقمانە ، بیانوی جیهاد کردنیان کردۆتە بەهانە ، ئەی بۆ ناچن یارمەتی موسڵمانانی بۆرما بدن کە بە دەستی بۆزیە بێ برواکان لە ناو ئاگر دا دەسوتێنرێن و ماڵ و زێدیان لی ئاگر دەدەن و دەر بەدەریان دەکەن و قەتڵ و عام دەکرێن ، بۆ هاتونە موسڵمانان دروێنە دەکەن و لە ناویان دەبەن ، ئەو جۆرە مەترسیانە بە تەواوەتی لە سەر کۆمەڵگای کوردەوەاری ئاسەواری خەراپی داناوە بەجۆرێك هیندێك کەسی ساویلکە و بێ زانستی شەرع و دور لە زانینی راستیەکان ، کەوتوونە بەر ئەو تەوژموو و دورێیانەی کە گروپی داعش و هاودەستەکانیان گرتویانەتە بەر کە دەڵێن ، دین ئەوە دەخوازێت کە ئەوانە دەیکەن و ئەوە راست و دروستەکەیەتی ، بە تەواوەتی تەئسیری خەراپی لە ناو دڵ و درونی بەشێک لە کۆمەڵگاکەمان دروست کردووە و نەیارانی ئەو دینەش هەلیان بۆ چەواشەکاری دژ بەو دینە قۆستۆتەوە و بە تەواوەتی مێشك و دڵ و درونی هێندێك کەس و لایەن تێك دەدەن ، بۆیە بۆ بەر چاو رونی زیاتر وئاگادار کردنەوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، دەبێ رۆڵی زانایانی ئایینی کوردستان زیاترلە رابردو بێت پێوستە کە لەو بارەوە لە مینبەر و مزگەوتەکان و لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە تەواوەتی دەقە شەرعیەکان و زانستە شەرعیەکان سەبارەت بەو تاقم و گروپانە رون بکەنەوە بە باشی هەڵوێستی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لەو بارەوە رابگەیەنن و بە تەواوەتی مەحکومیان بکەن کە کار و ئاکارو ئەو جۆرە کردەوانە ، نەک هیچ پەوندیەکیان بە ئایینی ئیسلام وە نییە بەڵکۆ ئەو تاقم و گروپانە بە لەدین دەر چۆ ئەژمار دەکرێن و ئاسەواریان بە سەر ئەو دینە پیرۆزەوە نییە تا لافی ئایین داری لێ بدەن . ئەوانەو زۆر شتی تر کە مەجالی باس کردنی لێرەدا کەمە بۆ باس کردن بەجێی دەهێڵم بۆ ماموستایانی ئایینی ، یان بۆ بەشی تر گەر ویستی خودای لەسەر بێت ان شاءاللە . لە کۆتای لە خودای مەزن دەپاریمەوە کە ئەو گروپ و لایەنانەی کە لە جیاتی دوژمنانی ئەو دێنە ، کە هەرچی دوژمنانی دین پێیان نەکراوە و ئەوان ئەوە باشتر لەوان ئەنجامی دەدەن دژ بە ئیسلام و خەڵکی کوردستان و جیهان و موسڵمانان ، بە فەنایان دا ببات و لە ناویان بەرێت الهی آمین نروێژ : مەلا عەلی رەپوشە ٢٥/٢/ ٢٠١٥
بسم الله‌ الرحمن الرحیم
{کل نفس ذائقة الموت}
به‌داخ وپه‌ژاره‌وه‌ ئاگادار کراینه‌وه‌ که‌سایه‌تییه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر ودڵسۆزی نه‌ته‌وه‌که‌مان که‌ هاوکات ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو، به‌ نێوی ره‌حیم مینبه‌ری کوری تۆفیق خه‌ڵکی ئاوایی نییه‌ری شه‌هید په‌روه‌ر وقاره‌مان، رۆژی چوارشه‌مه‌ رێکه‌وتی 6ی ره‌شه‌مه‌ی 1393ی هه‌تاوی به‌ هۆی راوه‌ستانی کتوپڕی دڵ له‌ شاری هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌یان وحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وهه‌موو خه‌ڵکی ئاوایی نییه‌ری نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌کات، له‌ خوداوه‌ندی دلۆڤان داواکارین به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بکات ،
{انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون}
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
6ی ره‌شه‌مه‌ی 1393ی هه‌تاوی