۱۴۰۳/۰۱/۲۰

پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز

وقال النبي -صلى الله عليه وسلم- بشأن الهلال: صوموا لرؤيته، وأفطروا لرؤيته، فإن غُمَّ عليكم، فصوموا ثلاثين يوماً. رواه مسلم

مسوڵمانی جیهان بە گشتی و چووارپارچەی کوردستان بەتایبەتی"
ڕۆژوووانان و هاونیشتیمانیانی خۆشەویست"
بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و شۆڕشگێران کورد:

بە بۆنەی جێژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە پڕ بەدڵ پیرۆزباییتان لێدەکەین و لە پەروەردگاری جیهان ئەپاڕێینەوە تاعات و چاکەکانی ئەو مانگە و هەموو کات و دەمێکتان لێ قەبوڵ بکات و لە ڕزگاربووانی مانگی ڕەمەزان بە ئەژمار بێن.
باوەڕداران، بە پێی دەقی قورئان و فەرماییشتی سەروەرمان موحەممەد سڵاوی خودای لە سەر بێت" بە بینینی مانگی ڕەمەزان مسوڵمان بەڕۆژوو دەبن و بە بینینی مانگی شەوالیش دەیکەن بە جێژن، پاش سی ڕۆژتاقیکاری لە لایەن خوداوەندی گەورەوە، ڕۆژوووانان زۆر سەربەرزانە ئەو تاقیکاریەیان ئەنجامداو دڵی هەژارانیشیان شاد کرد کە یەکێک لە فەلسەفەکانی ڕووژوو هاوکاریکردنی هەژاران بوو، هیوادارین پاش جێژنیش هەر بە شێوەی ڕۆژانی ڕەمەزان هاوکاری هەژاران بکەن و دڵی مناڵانی  برسی شاد بکەن، هەروەها هەر بە بۆنەی ئەم جێژنەوە لە ئێوە بەڕێزان داواکارین بە سەردانی کردنی بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی جارێکیتریش وێڕای پاراستنی یەکیەتی و یەکبوونتان ئەم ئەرکە ئایینییەش بە سەرکەوتووانە بەرنەسەر...

جێژنتان پڕ لە خێر و خۆشی و ئازادی و ڕزگاری بێت لە دەست داگیرکەران و دیکتاتۆرانی ستەمکار.


یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢١ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی