۱۳۹۶/۱۰/۱۰

ڕاگەیەندراوی یزکا بە بۆنەی بۆنە نەتەوەییەکان هاوشێوەی نەورۆز


بسم الله الرحمن الرحیم
یا ایها الناس انا خلقناکم من ذکر و انثی وجعلناکم شعوبا و قبائل لتعارفوا ان اکرمکم عندالله اتقکم. صدق الله العظیم
مامۆستایانی ئایینی نیشتیمانپەروەر،
کەسایەتی و ڕۆشەنبیران و ڕووناکبیرانی خۆشەویست.
هەر وەک ده زانن کۆماری به ناو ئیسلامی وەک چەپەڵترین دەسەڵاتی سەردەم بەله ژێر پێنانی هەموو بایەخه ئینسانی، دینی و نەتەوەییەکان کەڕامەت و کەسیەتی تاک تاکی جەماوەری دابەزاندوه بۆ ئاستێکی ترسناک و تۆقێنه ر. ئه و رژیمه بۆ مانه وه ی خۆی له ئاستی ده ره وه دا به هاوپه یمانی له گه ل هه موو ده سه لات و سه رۆکه خوێنخۆرەکانی وەک خۆی، تەنگەژه و ئاستەنگی بۆ دنیای ئیسلام و ولاتانی ناوچەکه و خەڵکی ره ش و رووت درووست کردوه. له ئاستی ناوخۆشدا هەمووان ئاگاداری دۆخی ئابووری، کۆمەڵایەتی، کلتووری و توانه وەو یەکسانسازی فەرهەنگی کۆمەڵگای فرەنەتەوەی ئێران به گشتی و کورد به تایبەت هەین و درووشمی هەرکەس له گەڵمان نەبێت دوژمنمانه ی به کردوه کردوه.
مامۆستایانی ئایینی کوردستان له ڕابردوودا پێشەنگی هەموو نارەزایه تی و تەنانەت شۆرشەکانی کورد بوون ئێسته ش به لوتفی خودای مەزن جێگا و پێگەی بەریینیان له ناو جەماوەر دا هەیه مینبەرەکانیان به وتاری دینی و پڕناوه رۆک رازاندوه ته وه.
لەم کاتەدا که حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕاسانی ڕاگەیاندوه و سیاسەتێکی ڕه سەن و گشتگیر و فرەچەشنی گرتوه ته به ر پێویته زانایان و مامۆستایانی ئایینی کوردستان که له ماوه ی ده سەڵاتی نگریسی کۆماری ئیسلامیدا خۆڕاگرانه له هه مبه ر هه موو زه خت و سەختیەکاندا ماونەتەوه و به بیر و باوەڕێکی نه گۆڕ و ڕه سه ن له مه ته رێزی مینبەردا حەقبێژانه و بوێرانه بەرگری له هەژموون و پاوانخوازی رژیمی کۆماری ئیسلامی ده که ن هزری نه ته وه یی تێکه ل به گوتاری پیرۆزی ئایینی بکه ن.
دینی ئیسلام هیچکات دژ به ماف ویستی و حه ق خوازی هیچنه ته وه ێک نه بوه و به پێچەوانه شەوه له هزری ئیسلام هانده ری تاکی کۆمەڵگا بووه بۆ نەهێشتنی زوڵم و نادادپەروەری، به جۆرێک که کەسانی وەک شێخ سەعیدی پیران، شێخ مه حموودی نه مر،پێشه وا قازی محەممەد و مه لا مستەفای بارزانی پێشەنگی ڕێگای مافخوازی گەلی کورد بوون له سەده ی ڕابردوو.
لێره دا پێویسته میکانیزمی خه باتی نوێی حزبی دیموکرات (ڕاسان) سه باره ت به تێکەڵبوونی مامۆستایانی ئایینی کوردستان به خەباتی جه ماوه ری گەلەکەمان بێنینه بەر باس.
_زییندو کردنه وه ی تایبه تمه ندیه کانی وه ک(زمان،فه رهه نگ،که له پوور، داب و نه ریته کان.....)
_دژایه تی له گه ل ئه و ڕه وتانه ی که له ژێر ناوی ئیسلامدا له هه ولی به لارێدا بردنی ئیسلامی ڕاسته قینه ن واته ئیسلامی ئیرهابی و ئه و ره وتانه ی که له ژێر دروشمی مودێرنیته هه ولی دابرانی نه وه ی نوێ له مێژووی خویان ده ده ن و ئه یانه وێت ئامانجه ڕاسته قینه کانی گه لی کورد به ئاقارێکی چه وت و نابه جێ ببه ن.
_ره وایی دان به هێما نه ته وه ییه کان به تایبه ت جێژنی نه ورۆز که هێمای ژیانه وه و زیندوو بوونه وه و سه رهه لدانه. پێویسته مامۆستایانی ئاییینی له وتاره کانی پێش هاتنی نه ورۆز له ڕوانگه ی ئایینه وه ره وایی به شادی گه ل بده ن و خه لکی هان بده ن بۆ پێشوازی به رێوه بردنی ئه و بۆنه نه ته وه ییه که هیچ له دژایەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا نییە بەو شەرتەی دوور بێت لە کردەوەی ناشەرعی و ناپەسەندی ئەخلاقی.
لە کۆتاییدا یەکێتی زانایانی ئایینی سپاسی هەموو ئەو مامۆستا ئایینی و نیشتیمانپەروەرانە دەکات کە ڕاستگۆیانە و بوێرانە پشتیوانی ئایین و نەتەوەکەیانن. والسلام علیکم و رحمةالله وبرکاتە
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
۱۰ی بەفرانباری ۱۳۹٦ی هەتاوی