۱۳۹۶/۱۰/۱۰

ڕاگەیەندراوی یزکا بە بۆنەی بۆنە نەتەوەییەکان هاوشێوەی نەورۆز


بسم الله الرحمن الرحیم
یا ایها الناس انا خلقناکم من ذکر و انثی وجعلناکم شعوبا و قبائل لتعارفوا ان اکرمکم عندالله اتقکم. صدق الله العظیم
مامۆستایانی ئایینی نیشتیمانپەروەر،
کەسایەتی و ڕۆشەنبیران و ڕووناکبیرانی خۆشەویست.
هەر وەک ده زانن کۆماری به ناو ئیسلامی وەک چەپەڵترین دەسەڵاتی سەردەم بەله ژێر پێنانی هەموو بایەخه ئینسانی، دینی و نەتەوەییەکان کەڕامەت و کەسیەتی تاک تاکی جەماوەری دابەزاندوه بۆ ئاستێکی ترسناک و تۆقێنه ر. ئه و رژیمه بۆ مانه وه ی خۆی له ئاستی ده ره وه دا به هاوپه یمانی له گه ل هه موو ده سه لات و سه رۆکه خوێنخۆرەکانی وەک خۆی، تەنگەژه و ئاستەنگی بۆ دنیای ئیسلام و ولاتانی ناوچەکه و خەڵکی ره ش و رووت درووست کردوه. له ئاستی ناوخۆشدا هەمووان ئاگاداری دۆخی ئابووری، کۆمەڵایەتی، کلتووری و توانه وەو یەکسانسازی فەرهەنگی کۆمەڵگای فرەنەتەوەی ئێران به گشتی و کورد به تایبەت هەین و درووشمی هەرکەس له گەڵمان نەبێت دوژمنمانه ی به کردوه کردوه.
مامۆستایانی ئایینی کوردستان له ڕابردوودا پێشەنگی هەموو نارەزایه تی و تەنانەت شۆرشەکانی کورد بوون ئێسته ش به لوتفی خودای مەزن جێگا و پێگەی بەریینیان له ناو جەماوەر دا هەیه مینبەرەکانیان به وتاری دینی و پڕناوه رۆک رازاندوه ته وه.
لەم کاتەدا که حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕاسانی ڕاگەیاندوه و سیاسەتێکی ڕه سەن و گشتگیر و فرەچەشنی گرتوه ته به ر پێویته زانایان و مامۆستایانی ئایینی کوردستان که له ماوه ی ده سەڵاتی نگریسی کۆماری ئیسلامیدا خۆڕاگرانه له هه مبه ر هه موو زه خت و سەختیەکاندا ماونەتەوه و به بیر و باوەڕێکی نه گۆڕ و ڕه سه ن له مه ته رێزی مینبەردا حەقبێژانه و بوێرانه بەرگری له هەژموون و پاوانخوازی رژیمی کۆماری ئیسلامی ده که ن هزری نه ته وه یی تێکه ل به گوتاری پیرۆزی ئایینی بکه ن.
دینی ئیسلام هیچکات دژ به ماف ویستی و حه ق خوازی هیچنه ته وه ێک نه بوه و به پێچەوانه شەوه له هزری ئیسلام هانده ری تاکی کۆمەڵگا بووه بۆ نەهێشتنی زوڵم و نادادپەروەری، به جۆرێک که کەسانی وەک شێخ سەعیدی پیران، شێخ مه حموودی نه مر،پێشه وا قازی محەممەد و مه لا مستەفای بارزانی پێشەنگی ڕێگای مافخوازی گەلی کورد بوون له سەده ی ڕابردوو.
لێره دا پێویسته میکانیزمی خه باتی نوێی حزبی دیموکرات (ڕاسان) سه باره ت به تێکەڵبوونی مامۆستایانی ئایینی کوردستان به خەباتی جه ماوه ری گەلەکەمان بێنینه بەر باس.
_زییندو کردنه وه ی تایبه تمه ندیه کانی وه ک(زمان،فه رهه نگ،که له پوور، داب و نه ریته کان.....)
_دژایه تی له گه ل ئه و ڕه وتانه ی که له ژێر ناوی ئیسلامدا له هه ولی به لارێدا بردنی ئیسلامی ڕاسته قینه ن واته ئیسلامی ئیرهابی و ئه و ره وتانه ی که له ژێر دروشمی مودێرنیته هه ولی دابرانی نه وه ی نوێ له مێژووی خویان ده ده ن و ئه یانه وێت ئامانجه ڕاسته قینه کانی گه لی کورد به ئاقارێکی چه وت و نابه جێ ببه ن.
_ره وایی دان به هێما نه ته وه ییه کان به تایبه ت جێژنی نه ورۆز که هێمای ژیانه وه و زیندوو بوونه وه و سه رهه لدانه. پێویسته مامۆستایانی ئاییینی له وتاره کانی پێش هاتنی نه ورۆز له ڕوانگه ی ئایینه وه ره وایی به شادی گه ل بده ن و خه لکی هان بده ن بۆ پێشوازی به رێوه بردنی ئه و بۆنه نه ته وه ییه که هیچ له دژایەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا نییە بەو شەرتەی دوور بێت لە کردەوەی ناشەرعی و ناپەسەندی ئەخلاقی.
لە کۆتاییدا یەکێتی زانایانی ئایینی سپاسی هەموو ئەو مامۆستا ئایینی و نیشتیمانپەروەرانە دەکات کە ڕاستگۆیانە و بوێرانە پشتیوانی ئایین و نەتەوەکەیانن. والسلام علیکم و رحمةالله وبرکاتە
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
۱۰ی بەفرانباری ۱۳۹٦ی هەتاوی

۶ نظر:

  1. راگە یاندراوی زە روکان

    پاسخحذف
  2. یان بنوسن زامبێکان یان بنوسن زەروکان

    پاسخحذف
  3. محمود چلبی .....یا بنوسن یە کێتی زە روکان یان بنوسن یە کێتی زامبێکان .....

    پاسخحذف
  4. zerokan زەروکان
    zambekan زامبێکان

    پاسخحذف
  5. ئەم یەکیەتیە ناتەواوی پێوە دیارە بۆ دبێ بس زانایانی ئیسلام تێدا بشدارن بۆ کەمینە ئاینەکانی کوردستان یان رۆژهەلاتی کوردستان تێدا بشدار نین ئێمە وک کەمینە ئاینیە کان نیگرانین بەم هەلوێستە،،، هیوادارم پێداچونەوە بەم بابەتە بکرێت بۆ ئەوی ئێمە نچاڕ نەبێن رێرەوی خەباتمان بگۆرین حیزبی دیمووکران هەموو کات پالپشتی لە مافی کەمینەکان کردوە بۆیە چاوروانیمان لەم حیزبە هەیە کە پشت گوێمان نەخان وک کەمینەکانی رۆژهەلاتی کوردستان ،،،،،بەرپرسی ناوندی زەردەشتیانی رۆژهەلاتی کوردستان عەتا رەحیمزادە ،،، (زەردەشتی(

    پاسخحذف