۱۳۹۶/۰۹/۰۷

کۆچی دووایی کەسایەتیەکی خۆشناو وخەباتگێری دەڤەری شنۆ

کل نفس ذائقۃالموت

بەناوی خودای گەورە
کۆچی کەسایەتییەکانی نیشتیمانپەروەر و خۆشناوی نەتەوەکەمان خەسارێکی مەزنە لە مێژووی بەرخودان و خەباتی ڕەوامان.
ئاگادارکراینەوە کە کەسایەتییەکی زۆر خۆشەویست وخەباتکاری دەڤەری شنۆ بە ناوی کاک ئەحمەد ڕەسوڵی(ئەحمەد ئاغای خاڵتاوێ) بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ۷٦ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر ڕێکەوتی ۷؍۸؍۱۳۹٦هەتاوی کۆچی دووایی کرد، خودالێخۆشبوو لە ساڵەکانی ۱۳۷۳ بۆ ماوەی ۳ ساڵ لە لایەن دەسەڵاتدارانی ویلایەتی ناڕەوای فەقیهی ئێران دەستبەسەر دەکرێت و دەکەوێتە بە ئەزیەت وئازارێکی زۆر روحی و جەستەیی بەڵام کاک ئەحمەد لەو ماوەیەدا قارەمانیەتێکی زۆری بۆ خۆی وڕێبازەکەی تۆمار کرد، بە ناچاری ساڵی ۱۳۸۲ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو باشووری کوردستان جێ دێڵێت و تا کۆتایی ژیانی لە شاری هەولێر مایەوە.
یەکێتیەکەمان وێڕای خەم وپەژارەی خۆی، پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵە ڕێزدارەکەیان وسەرجەم خەڵکی شنۆ وئاوای خاڵتاوێ ئەکەین لە خودا ئەپاڕێینەوە جێگای بە هەشتی بەرین بێت.
انا للە وانا الیە راجعون.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر