۱۳۹۴/۰۳/۱۰

روانگه‌ی مامۆستا ئیبراهیم مه‌جیدپور له‌ مه‌ر شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌یه‌کی حدکا

                  الحق  یعلو  ولایعلی  علیە.
خوای  مەزن  لە قورئانی  پیرۆزدا  فەرمویە :{  زۆر دەستەی   بەڕواڵوت  کەمو بەبڕوا بە‌ هێز بەسەر دەستەی  زۆرو لەخۆ بایی  بودا سەرکەوتون.}  با هەمولایەک  ئەوە بزانن حیزبی دێمۆکڕات حیزبێکە  قازی  دایمەزراندوەو قاسملوو  شەرەفکەندی دێژەیان پێداوەو ڕۆڵە  بەئەمەگەکانی  تائێستاش  لەو  ڕێبازە  لایان  نەداوەو گەڵی ڕۆژهەڵاتی  کوردستان هەروا  بەئەمەگناسیەوەلە پشتیان  راوەستاوە.ئەگەر وابیر  بکرێتەوە کە  کەمن  هەڵەیەخەونەکەیان  بڵقی  سەر ئاوە. ئەو  حیزبە  ئیهەمو  چینو توێژەکانی کوردستانە و  بەهیچ تیرەو  تایەفەو  ئیدەو  ئایینێکەوە  هەڵناوەسراوەو  شانازی بێوێنەشیلەمێژودا  سەبت کراوە .
بەبۆنەی شەهیدبونی  ڕۆڵەی  بەئەمەگی گەلی  کوردو پێشمەرگەی  حیزبی  دێمۆکڕاتی کوردستانی  ژێر  دەستی  ئێران  هاوڕێی (قادر  کەریمی )  خەڵکی  شارستانی  نەغەدە هاو خەمیخۆم  دەگەڵ  بنەماڵەی بەڕێزیو  سەرجەم  هاوڕێو  هاو سەنگەرانو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانو گەلی کورد بە گشتی  دەردەبڕمو خۆم  بەشەریکی خەمیاندەزانمـو دەڵێم :  پێیناوێ  بۆ شەهیدی  وەتەن  شێوەنو  گرین ـــــ  نامرن  ئەوانە   وا لەدڵی  میلەتا دەژین . ئەو کردەوەی   (پە کە کە )  بەهەر  بـڕو بیانویەک  بوبێیو  هـەر پاساوێکی  بـۆ بهێندرێتەوە  مەحکوم  دەکەمو هیواداریشم  هەڵویستی کوردانەو  ژیرانەی  سەرجەم گەلیکوردو  حیزبە  کوردستانیەکان  وەک هێزێکی  پۆڵایینی  لەبڕان نەهاتو ببنە  بەر هەڵستیهەر هێزێکی  سیاسی  بۆهەر  مەبەستێکی  حیزبیو ناوچەیی ، بەرژەوەندیە  گشتیەکانی گەلی  کورد  بکاتە  قوربانی،   بـەرەنگاری  ببنەوەوڕێـگە  نـەدەن  چیتر  ئـەو  هەڵە مێژوییانەی  کەتا ئێستا  یەکەمین هۆی  سەرنەکەوتنی  ئەو گەلەبوە دوپاتو  چەند  پات بكرێنەوە، ڕۆڵەکانیان  ببنە  فیدای  سیاسەتو  ویستێکی  ناڕونو  نامۆ .  ئێستا  کاتی  ئەوە هاتوە سەرجەم  حیزبە  کوردستانیەکان  هەقانیەتی خەباتی  ڕەوا بۆ  رزگاری کوردستانوگەلەکەمان  بکەنە  ئامانجی  سەرەکیو لە  پێشەوەی  هەمو  حەزو  ویستیەکی  دابنێنو ڕاستو  ڕوون  دەگەڵ  یەکتر بدوێنو واز  لە دیپڵۆماسیو  دروشمی  برایەتی  بێبنەما بهێننو ئەو  برایەتیەی   بە کردەوە   بسەلمێنن . لەهەر  ڕوداوێک دا  بەبێی  تێبینیو  خاترخوایی خەتاکە   بـدۆزنەوەو  خـەتابار  بـناسێنن ،  تا  نەتوانن   چیتر  بەدرۆو   دروشمی   قەڵەو گەلەکەمان  هەڵخەڵەتێننو ناڕاستەوخۆ  ویستی  دوژمنەکانمان   وەدی   بێنن!
خەڵکی  بەشەڕەفی  کوردستان  خوشکو  برایانی  ڕۆژهەڵاتی  نیشتمان  دڵنیابن مێژو سەلماندویەتی  گەلی  کورد  تەسلیمی هیج  زەختو  زۆرێک  نابێ ، لە لایەن  هەر  هێزو دەسەڵاتێک  خۆیی  یان بێگانە  بوبێ . ئەوانەش کە پشتیان  بەزۆری  چەکدارو  دەسەڵاتبەستبێو  دژی  گەلو  بەرژەوەندەکانی  کاریان  کردبێو  خۆیان  سەپاندبێ ،  سەرئەنجام دەگەڵ هێزی  گەل  بەرەو ڕودەبنو  تۆفانی  ناڕەزاییو   ئازادیخوازی    ڕایان  دەماڵێ . با پەکەکەو   هەمو  حیزبە   کوردستانیەکان  بەحیزبی   دێمۆکڕاتیشەوە   دەرس  لە مێژو وەرگرنو  زۆرە ملی  مەحکوم  کەنو  بزانن  گەڵ  لەهەمو  حیزبو دەسەڵاتێک بەهێزترە. با زۆر دور نەچین  شای  گۆڕکراوی  ئێران  لە حاڵێکدا  تەختو  تاجەکەی  وەرگەڕا  کە خۆی  بۆ  [ژاندارمی  ڕۆژهەلاتی  ناوەڕاست ]  ئامادەکردبو!!  سەدام  حوسێن  بیری سەرۆکایەتی  دنیای  عەڕەبی  لەسەردابو کە  لەبەرانبەر  خەڵکی  ڕاپەڕیودا  بەقەدەر گۆڕێکی  لە ژێر زەویدا بۆ مابو کە ئەوشیان  پێڕەوا نەدیت !!  بێی  پەردە  دەڵێم : گومان لەوەدانیە هەر حیزبو  سازمانێک  ئەگەر  ئەوهەڵە  گەورەیە بکاو بیهەوێی  بەزۆر  خۆیبسەپێنێ ، چارەنوسی  تێکشکانو  نەمانە.
جێگەی  داخە  (پە کە کە)  لە ماوەی  نیزیک بە چل ساڵ کارو  تێکۆشانی  خۆی دەرسیلـەمێژو  وەرنەگرتـوەو  بـۆ تاکە جـارێکیش   پـێی  لـە هەڵەی  خـۆی   نەناوەو  خولیایی دەسەڵات  وایلێکردوە  کە ناتوانێ هێزێکی  گەلی  قبوڵ بکا، ڕاستیەکانی مێژو  بسەلمێنێو مافو هەق وەک بۆ خۆی بەڕەوای  دەزانێ بۆ خەڵکیتریشی بسەلمێنێ، واز لەوسەرەڕۆییو شەڕاژۆییە  بێنێو ، لەو کاتە  هەستیارو  دەرفەتە  لەبارو  کەشو  هەوایەدا  دەسکەوتەکانی بەشەکانی  کوردستان  داگیر  نەکاو هیوای  گەلەکەمان   نەمرێنێ !!  بەلای  منەوە  زۆر سەیرە   تا ئێستا  دوژمنیگەلی  کورد  وەک  کۆماری  ئیسلامی  ئێران بوو کە  ڕۆڵەی کوردی  لەماڵو  زێدی  خۆی  دەر  دەکردو  ڕێگەی  گەڕانەوەی   پێنەدەدانو  دەیگرتنو دەیکوشتن ، کە چی  مخابن  ئێستا حیزبێکی  کوردی  ڕێگە  بەو  کەسانە  دەگرێی  کە بۆ زێدی  خۆیان  دەگەڕێنەوە!! ئەوە شتێکی  نوێیە کە  پەکەکە   دۆزیویەتەوە!!ئەگەر کوردستان  ماڵی  کوردانە ،  ئەدی  چۆنە حیزبێکی  کە بەقسە خۆی  بە ڕزگاری دەری  کوردستان  دەزانێ لە شوێنێک  کە خۆی خەڵکی  ئەوێی  نیە ، ڕێگە  بە و پێشمەرگانە  دەگرێ  دەیانەوێی  بچنەوە  ماڵی  خۆیان  کە ئەویش  لە بەشەکەی    ئەواندا نیە ، دەیانکوژێو  برینداریان دەکا!!  لێرەدا  ئەو  شێعرە بەجێیە  کەدەڵێی : [  ماڵ لەخانە خوێی  حەرامکراوە   ـــــ مەسەلەی  کوردەو  لەکورد  ڕویداوە.] بەلای  منەوە  جێگای داخو  سرنجە کە  پەکەکە لەخۆی  زیاتر  چاوی  بەهیچ  هێزێکی  کوردستانی  هەڵنایەو هیچیانی  قبوڵ نیەو  ئەگەر بەڕواڵەتیو بەمەبەست  ڕوی  خۆش بە حیزبێک  نیشان  بدا، بەدڵنیایەوە  لە ناوەرۆکدا  قبوڵی  ناکەنو  لەکاتی خۆیدا  توڕی هەڵدەدەن . لە  کوردەواریدا مەسەلەیەک  هەبو  دەیانکوت : [ مار  ماری  نەخوا  نابێتە  ئەژدیها]پەکەکە ئەو   تێزە ڕەچاو  دەکاو پێیوایە  دەبێ هەمو  حیزبەکوردستانیەکان  یان بچنە  ژێر  ڕکێفی  ئەو  یان لەناو  بچن  با ئەو  ببێتە دەسەڵاتی  موتلەقو  ئەبەر قودڕەت!! لەحاڵێکدا  کە زۆربەی  وڵاتانی  دنیاو ئەمریکاو  ڕۆژ ئاوا هەرێمی  کوردستان بەڕەسمی دەناسنو  یارمەتی  نیزامیشی  بۆ دەنێرن  کە چی پەکەکە  تائێستاش  حکومەتی هەرێمی بەڕەسمی  نەناسێوەو  نایناسێ.  بە پێچەوانەی  هەمو  یاساو ڕاسایەک  بە شیوەی  جۆراو جۆر  شەڕی  دەگەڵ  کردوەو کەندو  کۆسپی  دەخاتە  سەر  ڕێگاکەیو  تەنانەت  ئەندامی ڕێبەرایەتیەکەی داوای  ڕۆخانی  دەکا .بەهەر  حاڵ ئەو  جۆرە  هەڵوێستانەی    کورد دەهەق  بەکورد هەرکێی  بیکا  هەم خەتایەو  هەم جێی  گومانە ، بەدڵنیایەوە  سەر ئەنجام بکەرەکەی  پەشیمانە، هەرچۆنێکو  بۆ هەرمەبەستو  بەهەر  بیانویەک  کرابێی  بەزیانی خەباتی  رەوای  گەلی  کوردستانە.ئەوانەی لەسەر ڕێگایەکی  ڕاست  بنو ئامانجیان بەژەوەندی  گەلی کوردبێی  لەسەرهەقنو سەر کەوتنی هەق  بەسەر ناڕەوایاندا مسۆگەرەو جێگەی  گومان نیە. ئاواتە  خوازم  ئەو چەشنە  بەرخوردو  ڕوداوانە  نەمێننو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان  چیتر نەبنە  دەسەتە  چیلەی  ئاگرێک  کەتەنیا  دوژمنەکانمان   خۆی  لەبەر گەرم  دەکەنەوە.


      براتان  مەلا برایمی  مەجیدپور . ٢٦ /٥ / ٢٠١٥ ـــ٥ /٣/ ٢٧١٥ کوردی

هاوخه‌می یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران له‌ مه‌ر شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌یه‌کی حدکا

بسم الله‌ الرحمن الرحیم
شه‌هید به‌رزترین فیداکارییه‌ که‌ مرۆڤه‌ خاوه‌ن هه‌ست وسۆزه‌کان له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنانی مافی ره‌وای خۆیان وئایینیان به‌ به‌خشینی خوێنی پاکی خۆیان ، به‌و ئاسته‌ ده‌گه‌ن که‌ خوداوه‌ند و کۆمه‌ڵگا له‌ خۆیان رازی بکه‌ن،
به‌ بۆنه‌ی شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌یه‌کی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌ ده‌ستی پارتی کرێکارانی کوردستان {پ ک ک} یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ،وێرای ئیدانه‌ کردنی ئه‌و جینایه‌ته‌ی پ ک ک ،له‌ مه‌ر شه‌هید کردنی پێشمه‌رگه‌یه‌کی حدکا ،سه‌ره‌خۆشی خۆی له‌ حیزبی دێموکرات وسه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌که‌یان وهه‌موو خه‌ڵکی کوردستان راده‌گه‌یه‌نێت وله‌ خوداوه‌ندی مه‌زه‌ن ده‌پارێینه‌وه‌ شه‌هید قادر که‌ریمی به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات،
انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

7/3/1394ی هه‌تاوی

۱۳۹۴/۰۲/۲۷

گیان له‌ ده‌ستدانی گه‌نجێکی نیشتمانپه‌روه‌ر

کل نفس ذائقةالموت

رۆژی پێنج شه‌م رێکه‌وتی ،26ی بانه‌مه‌ری 1394ی هه‌تاوی ،گه‌نجێکی نیشتمانپه‌روه‌ری شاری شنۆ که‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردپه‌روه‌ر وناوداری ئه‌م شاره‌ شیرینه‌ بوو،به‌ نێوی نیعمه‌ت ئه‌سناف کوری حاجی عبدالله‌ی ناسراو به‌ حه‌مێ به‌ هۆی پێکانی هاتوچۆ له‌ کاتژمێر 6ی پاش نیوه‌رۆ له‌ سه‌ر جاده‌ی میراویی شنۆیه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا،هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشی خۆی له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌یان ، له‌ خوداوه‌ندی مه‌زن ده‌پارێینه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادیان بکات وسێبووری بداته‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

27ی2ی 1394ی هه‌تاوی