۱۳۹۱/۰۳/۲۱

٢ هاووڵاتیی لایەنگری مەکتەبی قورئانی کوردستانی ئێران دەسبەسەر کران

یزاکا: دوو هاووڵاتیی کوردی لایەنگری مەکتەبی قورئانی کوردستانی ئێران، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵێک کە هەواڵدەریی موکریان بڵاوی کردۆتەوە، سەرلەبەیانیی رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان، ٢ هاووڵاتیی لایەنگری مەکتەبی قورئانی کوردستانی ئیران بەناوەکانی "جەمال زاهیدی" و "فواد شەوکەت یاری" لە شاری سنە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە دەسبەسەر کران.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵی هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە بڵاو نەبۆتەوە.

پێشریش ئەندامێکی مەکتەب قورئانی کوردستان بە ناوی "فواد مەردۆخ رووحانی" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتیلاعاتی کرابوو.

فواد مەردۆخ رووحانی
وێنە: فواد مەردۆخ رووحانی