۱۳۹۰/۰۱/۱۱

پەیامی یزكا بە بۆنەی 10ی خاكەلێوە رۆژی شەهیدانی كوردستان

بسم الله الرحمن الرحیم

هاوڵاتیان، دانیشتوانی بە باوەڕی كوردستان، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوای نەمر قازی موحەمەد، یەكەم سەرۆك كۆماری كوردستان لە 10ی خاكەلێوەی 1326ی هەتاوی بەدەستی شەوپەرستان و خوێنمژانی ئەوكاتی حكومەتی پاشایەتی، تەنیا بە تاوانی چەسپاندن و ناساندنی نیشانەیەك لە نیشانەكانی خوا وەكو نەتەوەی كورد لەسەر بنەمای ئایەتی پیرۆزی قورئان كە دەفەرموی " و من ایاته اختلافِ السُنَتِكُم و اَلوانِكُم " واتە بەڵگەو نیشانەی گەورەیی خوا لە جیاوازی رەنگەكان و دەنگەكانی ئێوە دا بەدی دەكرێ و خۆی دەنوێنێ‌. هەروەها بروا هەبوون بە فرە نەتەوەئی و زۆری بۆچونەكان لە ئێران و تێكۆشان لە پێناو رێزلێنان لە بۆچونی جیاواز و پەرە پێدانی هەموو مەسەلە كۆمەڵایەتی و ئایینیەكان و هاتنە ئارای كەش و هەوایەكی ئارام و گونجاو بۆ لەبەرچاوگرتنی رادەربرین و ئازادیە فكری یەكان لە كۆمەڵگادا و دابەزاندنی حوكمێك لە یاسای ئایین كە خودا دەفەرموێ:" یا ایهااَلناس اَناخَڵقناكم من ذكرو انثی وجَعَلناكُم شعوباً و قَبائیڵ لِتعارَفواِنَ اَكرَمَكُم عِندَالله اَتقاكُم " واتە من ئێوەم ساز كردوە لەچەند نێرو مێیەك و دابەشم كردون بەسەر چەند تیرەو عیلو عەشیرەو نەتەوەیك بە تایبەتمەندی جیاواز و شێوازی جۆراوجۆر كە تەنیا بۆ ناساندن و تێگەیشتن لە یەكتری و چیتر نا. ئەگینا پێوەر بۆ گەورەییتان پارێزگاری لە دینە نەك زۆری و زۆرداری.. پێشەوامان لە سێدارە دەدرێ و بەبێ رەچاوكردنی هەر چەشنە رێسایەكی ئایینی و تەنانەت هەرچەند بەناو رێسایەكی فەشەل و سەقەتی خۆیانیش. كە رێك دژایەتی و نامۆ بە هەموو پرەنسیبەكانی چۆنیەتی هەڵسوكەوت لەگەڵ دیل و موحاكمەی ئەسیرەكان لەگەڵ چۆنیەتی موعاملە لەگەڵ پێغەمبەرە كە ئەوەشیان ئەوە دەسەلمێنێ كە نەك ئایین لە هەموو كاتەكاندا هەر لە بەرژەوەندی زۆردار دا واتا دەكرێ و كراوە، بەڵكو بۆ نەهێشتن و سرینەوەی نەتەوەیەكی وەكو كورد لە هەرچەشنە كردەوەیەكی قیزەون و نامرۆڤانە كەڵكیان وەرگرتوە. ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەم بیرۆكە شومە و دژ بە ئایینە هەر وا حاكمەو بەو پەری بێشەرمی و بە لەبەرچاوی هەموو دنیا بە كەڵك وەرگرتن لە چەواشەكاری و پێچەوانە كەڵك وەرگرتن لە قانونی خوا بەتایبەت لە كوردستانی ئێران بە جیاوازی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر لە ژێر سێبەری دینداو رەزای قورسی كۆماری ئیسلامی رۆژانە حاكمانی خوڵقێنەری دەیان سێدارە و خنیكاندن بە جورێك كە رێژەی هەڵواسین و گیان ئەستاندن بووەتە سونەتێكی رۆژانە و هەر شەش كاتژمێر جارێك بە نوێنەرایەتی خوداو فەرماندەیی پێغەمبەر سەری لاوێك دەبەنە ژێر دارو سەری پێ دەنێنەوە. كە بەداخەوە بەشی هەرەزۆر و پشكی شێریش بە كورد براوە، هەر چونكە وەك ئەوان بیرناكەنەوە، و واتا گەری فەرمودەی پێغەمبەرن كە دەفەرموێ " باشترین جیهاد و روبەروبونەوە لەگەڵ زۆرداری بێ عاردا وتەی حەق و دەربرینی باوەری حەقە " كە ئەوەش لە راستای پێچەوانەی قازانجی حكومەتی بە ناو ئیسلامی ئێرانە. ئێمە وەكو "یزكا" نەك هەر ئەم رۆژە لەیاد ناكەین و لە باوەرمان دایەو چەكەرەی داكوتاوە بەڵكو داوا دەكەین لە هەموو نیشتمانپەروارانی كوردو هەر كوردێكی دلسۆز و پارێزەرانی دین بەتایبەتی تێبكۆشن بۆ نەهێشتنی ناعەدالەتی، نادادپەروەری كۆمەڵایەتی و دابەزاندن و ناساندنی ئاینی راستەقینە و پشگیری لە خراب كەڵك وەرگرتنی حاكمانی بەناو كۆماری ئیسلامی لە مبیتۆدەكانی دینی. هەوڵ بدەین و رێبازی راستەقینەو هاوتەرازی قازی و هاورێیانی لەگەڵ هەمووو رێسایەكی ئاینی و ئینسانی و جیهانی دا بگرینە پێش كە تاكە رێگای رزگاری نەتەوەكەمانە لە هەموو بوارەكاندا موسوەگەرو گەرەنتی دەكات. هەروەها داواكارین لە هەموو دۆستان و لایەنگرانی كۆماری كوردستان، كە لەم رۆژەدا بە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان بە تایبەت شەهیدانی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كە لە پێناو وەدیهاتنی رێبازو باوەری كۆماری كوردستان و هەموو خەونەكانی قازی موحەمەد گیانیان بەخت كردوەو ئەمەكداری و وەفاداری خۆیان بە گوێە هەموو نەیارانی كۆمارو میراتگری كۆمار واتە حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بچەسپێنن و بیسەلمێنن.

بەرزو پیرۆز بێت یادی شەهیدانی سەربەرزی كوردستان و ساڵوەگەری شەهید كرانی پێشەوامان قازی موحەمەد.

نەمان و رمان بۆ حكومەتی درۆینی ئیسلامی و هەموو حاكمانی چەوسێنەرو دیكتاتۆری جیهان




یەكیەتی زانایانی ئاینی كوردستانی ئێران

10ی خاكەلێوەی 2711ی كوردی