۱۳۹۵/۰۳/۳۰

پرسەوسەرەخٶشی بە هۆی شەهیدبوونی ٦ تێکۆشەری دێموکرات وپشتیوانی لە خەباتی نەتەوەیی

بسم اللەالرحمن الرحیم
{من مات دون مالە فهو شهید ومن مات دون دمە فهو شهید ومن مات دون ارضە فهو شهید}

ئەوانەی لە پاراستنی ماڵ وخوێن ونیشتمانیان گیان دەبەخشن شەهیدن:

هاونیشتمانیان باوەرمەند وکورد و کوردستانیانی خۆڕاگر

حیزب ورێکخراو و تێکۆشەرانی نیشتمان پارێز

هەروەک ئاگادارن نەتەوەکەمان سەدان ساڵە بەدەستی داگیرکەرانی لە خودانەترس کەوتۆتە ژێر ستەم وزۆرداری وبێ رێزیکردن، لە ڕاستیدا کوردستان بۆتە سەکۆی پەت وسێدارەی ڕژیمە یەک بەدوایی یەکەکاندا وڕۆژنییە لاوانمان لە کۆت وبەند وژێر پەتی سێدارە گێان نەبەخشن، بەتایبەت لە دەست ستەمی نامرۆڤانە ولە خودا نەترسانەی کۆماری بەنێو ئیسلامی ئێران.
هەرچەند نەتەوەی کورد بۆ وەدیهاتنی ئاواتەکانی کە ئازادییە لە دەست کۆت وبەند خەبات دەکات بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەبوونی یەکێتی ویەکگرتووی ئەم خەبات وبەرخۆدانانە تاکو ئێستا لە گەڵ شکەست بەرەوڕوو بووە.
بەخۆشییەوە بەهاری ئەمساڵ رێبەروسکرتێری حیزبی دێموکرات  لە ئاخاوتنێکدا جارێکیتر ئەوهیواوهوومێدەی گێراوە ناو دەروونی خەڵکی ئازادیخواز وبە بانگەشەی گرێدانی خەباتی شاروشاخ شانازییەکی تازەی بۆ نەتەوەی کورد وکوردستانی ڕۆژهەڵات تۆمارکرد، لەم پەیوەندییەشدا ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان بە ورەیەکی پۆڵاین وخۆڕاگرییەکی بێ وێنە ڕوویان کردە زێد ونیشتمانی خۆیان، دووژمنی چەپەڵ کە ترسێکی بێ وێنەی لە حیزبی دێموکرات هەیە بەهەموو هێزو توانایەوە ویستی ئەم داخوازیە ڕەوایە کپ وبێ دەنگ بکات بەڵام ڕۆڵە تێکۆشەرەکان بە گژیاندا چونەوە وزەبرێکی کاریگەریان لە دووژمنی تاریک پەرستدا ونیشانیاندا کە بۆ وەدیهاتنی ئاواتەکانیان حازرن گیان فیدای بکەن لە بەرەنگارییەکی بێ وێنەدا لە شاری شنۆ بەداخەوە ٦ تێکۆشەری دێموکرات شەهید بوون.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی لە هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستە سەرجەم خەڵکی کورد وبنەماڵە سەربەرزەکانیان وحیزبی دێموکرات دەکات و داواش لە کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەف دەکات بە هەموو توانایانەوە هاوکاری رۆڵەکانیان بکەن وپێداوستیان بۆ دابین بکەن، هەروەها داواش لەم کۆمەڵە کەسە دەکات کە چەکیان بەدژی نەتەوەی خۆیان لە شان کردووە چیتر پشت لە گەڵ وروو بە دووژمن نەبن چوونکە خیانەت ئیمان وباوەری ئایینی دەسووتێنێت.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٩ی ٣ی ١٣٩٥

۱۳۹۵/۰۳/۲۳

مانگی عیبادەت و خۆڕاهێنان: مەلا برایم مەجیدپوور


           بەناوی   خوای   دڵاوای   دلۆڤان 
{شهر رمضان الذی  انزل  فیە القرآن هدی للناس وبینات من الهدی والفرقان.}سوپاس و پێزانین بۆ خوا، پەسنی گەورەیی و دەسەڵات و بەزەییەکەی  دەدەین. داوای یارمەتی و توانایی  لێدەکەین. لە شەڕی شەیتان و  شۆفارو  دەغدەغەی  نەفسی تەماعکارمان  بپارێزێ . تواناو بەر چاو ڕوونیمان بداتێ تا لە کردەوە نەشیاوو نەفرین  لێکراوەکان  خۆمان  لابدەین. شارەزای  ڕاستە  ڕێیمان  بکا، چونکە ئەوەی خوا خستبیەتە  سەر شاڕێگا هەر گیز توشی  هەڵەو  هەڵدێر نابێی.
ئەوا دیسان ڕەمەزانی  پیرۆزمان میوانە .جێگای ڕیزو حورمەتی  موسوڵمانانە. مانگی خوا ناسینە  بۆ ناسینی  گرینگی ئەرکو ئیمان بەوەزیفەکانە. مانگی ڕازو نیازە  دەگەڵ خوا  بۆ داوای لێبوردن لە تاوانەکانو بەخشینی هیزو توانا  بۆ خزمەتی  مرۆڤەکانە. مانگی کۆتڕۆڵ کردنی  چاوو زمانە ، بۆ گێڕانەوەیان لە تێڕوانینی  قەدەغە کراوەکانو خۆ پاراستن  لە درۆو دوو ڕووییو  غەیبەتو بوختانە. مانگی پاککردنەوەو  پشودانی  گەدەوڕیخۆڵەکانە . مانگی دەسگیرۆیی فەقیرو  هەژارو لێقەڵماوانە . مانگی خوگرتن بەئاکاری چاکو خۆ پاراستن  لە ئاکاری  قێزەونو دوور لە ئەخلاقی ئینسانە. مانگی بیرکردنەوە  لە کەرەسەو ئامرازی پێشکەوتنی  مەشڕوع بۆ کۆمەڵگاو درووست  بەکار  هێنانیانە. لەو مانگەدا خوای  مەزن موسڵمانانی ئەرکدار  کردووە کە دەبێ هەموو ئـەوانەی ئیمانیان بەو دینە هەیەو عوزری شەرعیان  نییە ، بە رۆژو بن. ئەوانەی بڕوایان پێهیناوە دەبێ بەیەکێک  لە گرینگترین  ئەرکە پێ ئەسپێراوەکانی  خوایی  بزانن و لە بەڕێوە نەبردنیدا  بەر پرسیارن. مەرجە سەرەکیەکانیشی   وەک هەموو ئەرکە واجبەکان (باڵغ و عاقڵو  ئازاد بوونە  دەگەڵ توانای جەستەیی ) مانگی ڕەمەزان پیرۆزیەکەی  لەوەدایە کە [ ئەبو هوڕەیڕە (ر) لە پێغەمبەری (ص)گیڕاوەتەوە کە فەرمویە { خوا  دەفەرمووێ: گشت کردەوەی مرۆڤ  بۆ خۆیەتی جگە لە ڕۆژو  ئەویان بۆ منە و  پاداشتەکەشی خۆم  دەیدەمەوە } ڕەمەزان پێرۆزیەکەی لەوە دایە کە خوا  لە سوڕەی بەقەڕە ئایەتی١٨٥ دا فەرمویە: { شهر رمضان الذی انزل فیە القرآن، هدی للناس وبینات من  الهدی  والفرقان .}  ڕەمەزان مانگێکە  قورئان لەودا ناردراوە؛ ڕێ نیشاندەرە بۆ خەڵکو بەڵگەی شارەزایی ولێک هـەڵاواردنی پـاکـوپـیسانە . گەورەییەکەی  لەوەدایە  کە ناردنی قانونی خـوایی لـەودا دەستیپێکراوە ، هەموو ڕێگاو  یاساو ڕاساکانی  پێداویستی دنیا وقیامەتی  تیدا نوسراوە. بـۆ مـرۆی  دەسنیشان کردوە  بـەکام  ڕیگادا  بڕوا دەگاتە ئـامانجو  بێ خەترە و بەکامەشدا  بڕوا توشی هەڵەو  هەڵدێردەبێ. خۆ لەهەموو قانونی دنیاشدا وایە بە پێی یاساو ڕاسا کردەوەکان هەڵدەسەنگێندرێن وئاکاری چاکو  خراپەکار  لێک جیا دەکرێنەوە .
مرۆڤ  بە پێی سروشتی  خۆی خاوەنی  حەزو  ئارەزوو  ویستو داخوازەو  بە وشەیەکیتر چاوچنۆکو  تەماعکارە . ئەگەر بـۆ وەدەست  هێنانی ئـەو  حەزانەی خۆی  لە یاسای  دیاریکراو  لای دا  تاوانبارە ، بۆیە خوای  مەزن  لەو مانگە دا لە هەموو  ئەوانە  خۆش دەبێ  کە لەلای خوا لە دڵەوە  ددان  بەتاوانەکانیان دادێنن و  داوای لێبوردن دەکەن، چونکە خوا خاوەن  دەسەڵاتێکی  بەخشندەیە . یەکێتر  لە تایبەتمەندیەکانی  ئەو  مانگە  خۆ ڕا هێنانە  بۆ  سەبرو  خۆ ڕاگری، وازهێنانە  لە گوێلەمستی  بۆ نەفسی  هەوەسبازی  سەرەڕۆ.  ئەو مانگە  بـۆیە پێرۆزە کە مرۆڤ  برسیەتی  بچێژێی  تا هەست  بەوە بکا ئەوانەی  بـەردەوام برسین  حاڵیان  چۆنە. بـەکورتی  ڕەمەزان  ئـەو کاتە  هەقی  خـۆی  پێدراوە ، کە هەموو مەرجەکانی  ڕەچاو  بکرێنو  هەموو ئەندامانی  لەش  وەک  خوا ئەمری پێکردووە  کۆنتڕۆڵ بکرێن. هەرچەندی  لـە تـوانادایە  بـە هـەموو  شێوەیەک یارمەتی   موحتاجان بدرێ.  ئەگەر تەنیا  نانو  ئاو نەخۆین و چیتر، ئەوە نەک خێرمان  پێناگا ، بەڵکو دوسەرە  زیانمان   لە خۆمان  داوە . لە لایەک فەرمانەکەمان  وەک  هاتوە  بەجێ  نـە هێناوە ،  لـە لایەکیتریش  بـە خۆڕایی دەمی  خۆمان  گرێی  داوە. مرۆی  موسوڵمان بە پێی ئەو بڕوایەی  بۆ  خۆی هەڵی بژاردوەو  بەدڵخوازی  خۆی بەر پرسایەتی  ئەنجامدانیانی وەئەستۆ گرتوە دەبێ  بەڕێوەیان بەرێو  پاداشی چاکەکانیشی  لە خوا وەر گرێ . ئەوانەش کە خۆیان  پەسندی  دەکەن و بە بێ هۆ ئەنجامی نادەن  تاوانبارن و  لێیان  دەپرسرێتەوە. خۆ ئەوانەش کە هەر بڕوایان  پێی نیە ئەوە وەباڵی  خۆیان لە ئەستوی  خۆیانەو لێپرسینەوەو  سەزادانیشیان  هەر بەدەست  خوایە و هیچ   مرۆیەکی  موسوڵمان بۆی نیە لە سەر باوەڕەکەی زۆری  لێ بکاو ئازاری بدا. کەوابو  ترسەکە  لەخوا لەوەڕایە  کە تۆ بروات  پێهێناوەو  دەزانی نەکردنی  ئەو فەرمانە سەزای هەیەو نەشت کردوە. خوای مەزن لە سوڕەی: زوومەر دا فەرمویە : { قل یا عبادی الذین آمنوا اتقوا ربکم ، للذین أحسنوا فی هذە الدنیا حسنة ، وأرض الله واسعة انما یوفی الصابرین  أجرهم بغیر حیساب .} بە عەبدەکانی من بڵێ :  لە خوا بترسن، ئەوانەی لەو دنیا  پانو بەرینەی  خوادا  چاکەیان کردوەدڵنیابن خوا پاداشی ئاکار و چاکانی خۆڕاگر بەبێ حیساب دەداتەوە. هـیـوادارم خوای مەزن لەو مانگە  پیرۆزەدا موسوڵمانان  لە خەوی  غەفڵەت  ڕاپەڕێنێ و لەڕاستە قینەی مەبەست و  بەڕێوەبردنی  ئەو  ئەرکو کارانەمان بگەێنێ وتـوانـاو هەڵو دەرفەتی بەڕێوە  بردنمان  بـۆ  بـڕەخسێنێ، بە زانستو  مەنتیق  شارەزامان بکاو ئەو شتە خۆڕافیو دورە مەنتیق و نا   زانستیانەمان  لە مێشک و  دڵو دەرون  دەر بێنێ.    دیسان  ڕەمەزان   بە خیر  بێو  بەخیر تەواو  بێ .  بپاڕێنەوە   با ئەو  کوشتارە بێ بەزەییانەو  دورە   ئەخلاقی  دینی و  ئینسانیانە لە ناوچەکە  دوایی   پێبێنن. با  ئاسەواری جینایەتکارانی   دڵ ڕەش  نەمێنێ و  حیزبە   کوردستانیەکانیش لەخەوی غەفڵەت  ڕاپەڕنو واز لە ناکۆکی و شەڕی خۆخۆری بێنن و  چیتر راستەو خۆ یان ناڕاستەو خۆ بەقازانجی  دوژمنانی  گەلەکەمان بازاڕی گەلی  کورد نەشێوێنن.                                                                           کوردە بەسیە چیدی نەبیە دار دەستی  دوژمنت                               
دوژمنت  نەتباتە مەیدان  بۆ برای  خۆ کوشتنت .
                     لە ئێمە  حەرەکەت و  لەخواش  بەرەکەت.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
          ١١ / ٦ / 

۱۳۹۵/۰۳/۱۶

کۆچی دوایی کەسایەتی ئایینی ونیشتمانپەروەری پیرانشار، مامۆستا ڕەسوڵ نمنجێ

{کل نفس ذائقةالموت}

بەداخەوە مامۆستای ئایینی ونیشتمانپەروەی نەتەوەکەمان مامۆستا ڕەسوڵ موافقی فەرد{نمنجێ} کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا رەسوڵ خەڵکی ئاوایی داواوێ سەر بەشارستانی سەردەشتە، پاش تەواوکردنی وانە ئایینییەکان لە گووندەکانی کوونەکێچ و شارەستێن لە پیرانشار بۆ ماوەی چەند ساڵێک پێشنوێژخوێنی مزگەوتەکانی ئەو گووندانە بووە، پاشان دەچێتە ئاوایی نمنجێ و تاکۆتایی تەمەنی هەر لەو گووندە دەمێنێتەوە و خەریکی خزمەتکردنی ئایین وگەل ونیشتمانەکەی دەبێت، خودالێخۆشبوو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر وخۆشەویست وروح سووک بووە، تا کۆتایی تەمەنی وەفادار بە رێبازی بزووتنەوەی رزگاری خوازی نەتەوەکەی دەبێت هەربۆیە چەندین جار لە لایەن ئۆرگانی سەر بە ئیتلاعات دەستبەسەردەبێت وساڵانێکش لە سیاچاڵەکانی ڕژیم لە کۆت وبەنددا دەمێنێتەوە بەڵام ئەو خۆشەویستە هیچکات لە ڕێگاورێبازی کوردایەتی دوور ناکەوێتەوە، بەداخەوە ڕٶژی شەنبە ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی بە هۆی وەستانی دڵ دەڵە جوانەکەی لە لێدان دەوەستێت وکۆچی دووایی دەکات ولە ناو ئاپٶڕای جەماوەر لە گۆرستانی ئەم گووندە بە خاکی پاکی کوردستان دەسپێردرێت.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای خەم وپەژارەی خۆی سەرەخۆشی دەکات لە سەرجەم ئەندامانی بنەماڵە بەرێزەکەیان و خەڵکی تێکۆشەری نمنجێ و هەموو نیشتمانپەروارانی کوردستان، روح شاد وبەهەشتی بەرین جێگای بێت،
{انا للە وانا الیە راجعون}

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی

۱۳۹۵/۰۳/۱۵

کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر {مستەفا زەڵمی}

کل نفس ذائقةالموت
{موت العالم موت العالم}
بەداخەوە زانا وبەلیمەتی ئایینی نەتەوەکەمان بڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
یەکێتی  زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بەم هۆیەوە وێرای دەڕبڕینی خەموو پەژارەی خۆی لە مەڕ کۆچی دوایی خودالێخۆشبوو کە خەسارێکی مەزنە بۆ نەتەوەی موسڵمانی کورد، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ئەندامانی بنەماڵەی بەرێزیان وسەرجەم باوەڕمەندانی نەتەوەکەمان دەکات لە هەر جوارپارچەی کوردستان.
دکتۆر مستەفا زەڵمی کەسێکی ناسراو ودیاری کۆمەڵگای کوردستان وجیهانی ئیسلامی بوو، خودالێخۆشبوولەبەهارى ساڵى ١٩٢٤ لە ناوچەى هەورامان و گوندى زەڵم لەدایک بووە. ساڵی ١٩٣٤ دەچێتە خورماڵ بۆ دەستپێکردنی خوێندن، ساڵى ١٩٤٦ ئیجازە نامەى عیلمى وەرگرتووە ..
ساڵى ١٩٦٥لیسانسی لە (القانون) بەدەست هێناوە لە زانکۆى بەغدا.
ساڵى ١٩٦٩ بڕوانامەلیسانسیى لە ( الشریعة الإسلامية ) ى بەدەست هێناوە لە زانکۆى بەغدا . 
ساڵى ١٩٧١بڕوانامەى لیسانسی لە ( الفقه المقارن ) بەدەست هێناوە لە زانکۆى ئەزهەر
ساڵى ١٩٧٥ بڕوانامەى دکتۆراى لە ( الفقه المقارن) بەپلەى نایاب بەدەست هێناوە لەزانکۆى ئەزهەر . 
ساڵى ١٩٨١نازناوى (الأستاذ المساعد) پێ بەخشراوە لە زانکۆى بەغدا . 
ساڵى ١٩٨٧ پلەى ( البروفیسوریة) ى پێ بەخشراوە لە زانکۆى بەغداد.
ساڵى ١٩٩٠ نازناوى ( الاستاذ المتمرس) ى پێ بەخشراوە لە زانکۆى بەغداد. 
ساڵى ٢٠٠٥بڕوانامەى دوکتۆراى لە (القانون) بە پلەى نایاب بەدەست هێناوە لە زانکۆى ب
ساڵى  ٢٠٠٩ تا ٢٠١٠وانە بێژ بووە لە کۆلێژى قانون لە زانکۆى سەلاحەدین .
سەرپەرشتى چەندین نامەى ماستەرو دکتۆراى کردووە لە ( الشریعە والقانون والفلسفە وأصول الفقه ) دا .
خاوەنی زیاتر لە ٨٠چەندین بەرهەمی جۆراو جۆرە لەوانی دەتوانین ئاماژە بەم بەرهەمانە بکەین.
١- اصول الفقە فی نسیجە الجدید
٢- حکم احکام القران
٣- خطوات الطلاق
٤- فلسفة الشریعە ......
 {انا للە وانا الیە راجعون}
 یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئ
ێران
 ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی