۱۳۹۶/۰۹/۰۷

کۆچی دووایی کەسایەتیەکی خۆشناو وخەباتگێری دەڤەری شنۆ

کل نفس ذائقۃالموت

بەناوی خودای گەورە
کۆچی کەسایەتییەکانی نیشتیمانپەروەر و خۆشناوی نەتەوەکەمان خەسارێکی مەزنە لە مێژووی بەرخودان و خەباتی ڕەوامان.
ئاگادارکراینەوە کە کەسایەتییەکی زۆر خۆشەویست وخەباتکاری دەڤەری شنۆ بە ناوی کاک ئەحمەد ڕەسوڵی(ئەحمەد ئاغای خاڵتاوێ) بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ۷٦ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر ڕێکەوتی ۷؍۸؍۱۳۹٦هەتاوی کۆچی دووایی کرد، خودالێخۆشبوو لە ساڵەکانی ۱۳۷۳ بۆ ماوەی ۳ ساڵ لە لایەن دەسەڵاتدارانی ویلایەتی ناڕەوای فەقیهی ئێران دەستبەسەر دەکرێت و دەکەوێتە بە ئەزیەت وئازارێکی زۆر روحی و جەستەیی بەڵام کاک ئەحمەد لەو ماوەیەدا قارەمانیەتێکی زۆری بۆ خۆی وڕێبازەکەی تۆمار کرد، بە ناچاری ساڵی ۱۳۸۲ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو باشووری کوردستان جێ دێڵێت و تا کۆتایی ژیانی لە شاری هەولێر مایەوە.
یەکێتیەکەمان وێڕای خەم وپەژارەی خۆی، پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵە ڕێزدارەکەیان وسەرجەم خەڵکی شنۆ وئاوای خاڵتاوێ ئەکەین لە خودا ئەپاڕێینەوە جێگای بە هەشتی بەرین بێت.
انا للە وانا الیە راجعون.


۱۳۹۶/۰۸/۲۲

ڕاگەیاندراوی یزکا بە هۆی بوومەلەرزەی کوردستان

بسم اللە الرحمن الرحیم
یا ایهاالناس اتقوا ربکم ان زلزلۃ الساعۃ شٸ عظیم.


بەداخەوە بە هۆی بوومەلەرزەیەکی بەهێز کە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی  کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی زەرەر وزیانێکی زۆری مرۆیی و ئابووری بۆ خەڵکی ئەم ناوچانە، بۆیە وێڕای خەم وپەژارەی خۆمان لەم کارەساتە، پرسەو سەرەخۆشی  ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی ئەم ڕووداوە سرووشتیە ئەکەین وهیوای سڵامەتیش بۆ برینداران ئەخوازین.
داواش لە هەموو موسوڵمانانی کوردستان ئەکەین بە هەر شێوەیەکی ئەتوانن یارمەتیدەری لێقەومانوانی ئەم کارەساتە ناخۆشە بن.
انا للە وانا الیە راجعون.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
۲۲؍۸؍۱۳۹٦