۱۳۹۲/۰۴/۰۶

داسەپاندنی بۆنە و ئایینی تایبەتیی ئایینزای شیعە، بەسەر کوردە سوننەکان

یزاکا: رێژیمی ئێران بە زۆرەملێ دەیهەوێ بۆنە و ئایینی تایبەت بە ئایینزای شیعە، بەسەر خەڵکی شاری مەیواندا بسەپێنێت.



ماڵپەڕی کوردستان میدیا بڵاوی کردەوە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣ی پووشپەڕی ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و بونیادی شەهیدی شاری مەریوان رێوڕەسمێکیان بەبۆنەی یادی "ئیمام مەهدی"، ئیمامی ١٢هەمی شیعەکان، لە چوارڕێیانی شەبڕەنگ (ناوەندی شار) بەڕێوەبردووە و بە زۆرەملێ ویوستوویانە خەڵکی ئەو شارە لەو رێوڕەسمەدا بەشدار بکەن.
رێژیمی ئێران پێشتر لە هۆڵە داخراوەکاندا ئەو رێوڕەسمانەیان بەڕێوە دەبرد و هەنووکە دەیهەوێ بەو جۆرە ئایینزای شیعە بەسەر خەڵکدا بسەپێنێ.




رێژیمی ئێران هەر لەسەرتای هاتنە سەر کارییەوە، لە هەوڵی گەشە پێ دانی ئایینزای شیعە لە ناوچە سوننی‌نشینەکانی ئێران و تەنانەت جیهانیشدا بووە و بۆ ئەو مەبەستە لە هیچ چەشنە کردەوەیەکی دژەمرۆیی و دژە ئایینی خۆی نەبواردووە.


۱۳۹۲/۰۴/۰۵

پێگە و ئازادییەکانی مەزهەبی سوننە لە ئێران و ناوچەکا سوننی‌نشینەکانی ئێراندا

خەڵکی ئێران بەگشتی و نەتەوەی کورد بەتایبەتی لەمێژساڵە بەدەستی حکوومەتە دیکتاتۆرە پاوانخوزە یەک بەدوای یەکەکاندا چەوساوەتەوە و هەرجارەی بەجۆرێک مافی تاکە کەسی و نەتەوەیی‌یان لێ زەوت کراوە،پاش رووخانی حکوومەتی پەهلەوی [پهلوی] و سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران چاوەڕوانیی ئێرانێکی دێموکراتیک و ئازاد و دوور لە ملهۆڕی دەکرا، بەڵام بەداخەوە بە هاتنە سەرکاری کۆماری بەناو ئیسلامیی ئێران زۆر زوو دیاری کرا کەوا ئەو شۆڕشە بەئاکام نەگەیشتووە و بگرە قۆناخێکیش بەرەو دواوە گەڕاوەتەوە ئەوجار لەگەڵ رێژیمێک بەرەوڕوو بووینە کە جگە لە مەسەلەی نەتەوایەتی و تاکەکەسی مەسەلەی ئایین و مەزهەبیش لە ئارا دایە ئەو رێژیمە تازە پێگەیشتووە هەربەهاتنە سەر کاری و بەگرتنە دەستی دەسەڵات هەموو جۆرە جووڵانەوەیەکی ئازادیخوازانە بن بڕ دەکات و رێز لە هیچ بیروباوەڕێکی جیاواز ناگرێت و بگرە بۆ لە ناوبردنی ئەو بیر و بۆچوونە جیاوازانە ئەوەی لەتوانایدا بێت وەگەڕی دەخات، و باوەڕی بە هیچ ئایین و مەزهەب و بۆچوونێکی جیاواز لە ویلایەتی فەقیهـ نییە لەو پێناوەشدا تا ئێستا ئەوەی لەدەستی هاتووە کردوویەتی و دەیکات. گەلی قارەمانی کورد کە بە درێژایی مێژووی دەسەڵاتی رێژیمە چەوسێنەرەکان زۆر بوێرانە لە ئاست زوڵم وزۆری راوەستاوە و بە بەخت کردنی خوێنی رۆلە بەهەمەگەکانی خۆی سەری بۆ دیکتاتۆرەکان دانەخستوە و نای بە داگیرکەران گووتوە زیاتر کەوتۆتە بەپەلاماری دڕندانەی ئەو حکوومەتانە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهاتنە سەرکاری گەلی کوردی لەئاست بەرژەوەندییەکانی خۆی وەک لەمپەر دەبینێت هەر بۆیە بێ بەزەیی‌یانە دەیداتە بەر پەلاماری دڕندانەیەی خۆی و سووکایەتی بە بەها پیرۆزەکانی دەکات، رێژیم بە دوو حاڵەت کورد دە کوژێت و بێ رێزی پێ دەکات یەک بە عینوان نەتەوەی کورد دوو بە عینوان ئایین و مەزهەبی جیاواز، خومەینی فتوای جیهادی لەهەمبەر گەلەکەمان دا، جیهاد وشەیەکی عەرەبییە بە مانای تێکۆشان و شەڕ کردنە، بەڵام شەڕ کردن لەگەڵ دژمنانی ئیسلام واتە کافر، خومەینی، گەلی قارەمان و بوێری کوردی وەک کافر ناساندو و کوشت و کوشتار و تەجاوەزی بە ئەرکێکی ئایینی زانی و دەستیان کرد بە قەڵاچۆ کردن و لەناوبردنی گەلەکەمان بە هەزاران شەهید لە منداڵ و ژن و پیر و گەنج بوونە قوربانی ئەو فتوا نا بەحەقەی خومەینی، ئەو نەک هەر بێڕێزی بەهزری نەتەوایەتی کرد، بەڵکوو بێڕێزیی بە مەزهەب و ئایینی جیاوازی ویلایەتی فەقیهـ کرد هەر بۆیە خوێنی رۆلەکانی ئێمە بۆ وان حەڵاڵ بوو چونکە لەواقیعدا ئێمە کافر ناودێر کرابووین، ئێستاش بە تێپەڕ بوونی ٣٥ ساڵ لە تەمەنی نگریسی ئەو رێژیمە هەروا بێڕێزی بە گەلی کورد هەم لە روانگەی نەتەوەیی و هەم لە روانگەی مەزهەبی دەکرێت، بەڵام بەشێوازێکی‌تر، کۆماری بەناو ئیسلامیی ئێران کە داوای وەحدەتی ئیسلامی دەکات و بەها پیرۆزییەکانی ئایینی ئیسلامی لا گرنگە بۆچی لە رووخان و پێشگرتن و نۆژەن کردنەوەی مزگەوتی سووننەکان [سنی] خۆی نابوێرێت. بۆ وێنە لە ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی لە شاری سەڵماس سەربەپارێزگای ورمێ لە گەڕەکی تەزبیت کە خەڵکەکە دەیانویست مزگەوتێک بە خەرجی خۆیان بەبێ یارمەتیی رێژیم دروست کەن رێگری کرد و تێکی رووخاند کە تا ئێستاش لە شاری سەڵماس کە زیاتر لە ٧٠%ی شارەکە کوردن جگە لەدەورو پشتی لە ناوشاردا ئیزنی دروست کردنی مزگەوت نادات ،شاری نەغەدە کە زۆرینەی کوردن چەند ساڵە خەڵک دەیان هەوێت لە کۆلانی شەهید قادری مزگەوتێک دروست کەن ئیزنیان پێ نادرێت، هەروەها ماوەیەکە مزگەوتی حاجی خدری بۆ نۆژەن کردنەوە راگیراوە ورێژیم پێشی پێ گرتوون، بەهاوکاریی خەڵکی کوردستان قوتابخانەی صلاح الدین لە پیرانشار دروست کرا بەڵام رێژیم پێشی بە کۆبوونەوەی گشتی مامۆستایانی ئایینی گرت لە رۆژی کردنەوەی ئەو مەدرەسەیەدا، ساڵی ١٣٧١ مامۆستا حوسێن سیاوانەیی بانگهێشتی ئۆرگانی [اطلاعات] کرا پاش بێڕێزیەکی زۆر و لێدانی دەرزیی کوشەندە پاش ٣ رۆژ دوای ئازاد کردنی گیانی لە دەستدا هۆکاری دەسگیر کردنەکەشی هەر ئەوە بوو لە قسەکانیدا سەبارەت بەدایکی موسڵمانان "حضرتی عایشە" و "عومەری کوڕی خطاب" دوابوو، ٣٠%ی خەڵکی تاران و مەشهەد سوننی مەزهەبن، بەڵام ئیجازەی دروست کردنی تەنیا یەک مزگەوتیان نییە بە پێچەوانە لەهەموو شارە سسوننی‌نشینەکان مزگەوت و حوسێنییەی شیعە بوونی هەیە، رۆژ نییە فیلم و دێکۆمێنت دروست نەکات کە بێڕێزی بە مەزهەبی سوننی بێت لەوانە دروست کردنی فیلمی ئیمام عەلی کە زۆر راشکاوانە و بێ شەرمانە سووکایەتی بە باوەڕی سونییەکان دەکات هەر لەو راستایەشدا مامۆستا موحەممەد رەبیعی کە داوای کرد پێش بە بڵاوکردنەوەی بگیرێت زۆر بێرەحمانە کەوتە بەر پەلاماری پیاوکوژەکانی رێژیمی چەپەڵی ئاخووندی و شەهیدکرا، سەدان کتێب و پەرتووک لەسەر بێڕێزی کردن بە بەها پیرۆزەکانی ئێمە چاپ وبڵا دەبێتەوە چەندین شەبەکەی تەلەفزیۆنی هەن کە کۆماری پەت و سێدارە پشتیوانیی ماڵی و مەعنەویان دەکات بۆ سووکایەتی کردن بە مەزهەبی سوننی ،هەمووی ئەوانە لەحاڵێکدا دەکردرێت کە ئەو رێژیمە چەپەڵە داوای وەحدەتی ئیسلامی و عەدڵی ئیلاهی دەکات و خۆشی بە ئایینی ئیسلامی ناوی محمدی گرێ داوە و دەیهەوێت ئیسلام بۆ وڵاتانی دیکەش هەناردە [صادر] بکات بەڵام چ جۆرە ئیسلامێک تەنیا ئیسلامی "شیعی اثنا عشری معتقد بە ولایتی فقیهـ" جگە لەوە هەموو مەزهەب و ئایینێکی جیاواز بە کافر دەزانێت و لەناو بردنی بە ئەرکی سەر شانی خۆی دەزانێت، ئێمەی کورد بەهەر بەهانەیەک بانگهێشتی ئۆرگانی اطلاعات بکردرێن جگە لەبێڕێزی کردن بە جل وبەرگی کوردایەتیمان زۆریش هێرش دەکەنە سەر باوەری ئایینیمان بە تایبەت ئەگەر بانگهێشت کراو کەسێکی ئایینی بێت هەرچی بە زاریاندا دێت بۆ سووکایەتی کردن بە ئایینەکەمان دەیکەن کە من خۆم یەکێک بووم لەو کەسانە بانگهێشت کرام و ئەشکەنجە درام بەڵام ئەوەی زیاتر عەزابی دەدام بێڕێزی کردن بە مەزهەبەکەم [مذ‌هب] بوو کە من وەک مامۆستایەکی ئایینی بە عەرەبی لەگەڵـم دەدوان و سووکایەتیان بە باوەڕەکەم دەکرا. ئەوە ماهییەتی کۆماری بەناو ئیسلامە کە لە راستیدا بێ ئایینەکان زۆر لەوانە بەئیسلام باوەڕمەندترن.
برووخێ رێژیمی دژە گەلی ئاخووندیی ئێران
مەلا عەلی سێڵاو

۱۳۹۲/۰۳/۱۶

به‌یاننانه‌ی یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، سه‌باره‌ت به‌ ته‌حریمی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی رێژیمی ئێران

یزاکا: یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا شانۆی 11مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئێرانی ته‌حریم کرد.


بسم اللە الرحمن الرحیم
فان للذین ظلموا ذنوبا مثل ذنوب اصحابهم فلا یستعجلون
خەڵکی موسڵمان و باوەڕمەند بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هاونیشتیمانانی بەڕێز، لاوەکان، کوڕ و کچانی هەردەم هوشیاری گەلەکەمان، هەروەک ئاگادارن ٣٥ ساڵ لەمەوبەر رێژیمی پەت و سێدارە و ترۆر بە کەڵک وەرگرتن لە پیرۆزییەکانی خەڵکی ئێران کە باوەرێک حاشاهەڵنەگریان بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەبوو، بەناوی حکوومەتی ئیسلامی و عەدڵی ئیلاهی خۆی بەسەر کۆمەڵگای ئێراندا سەپاند، بەڵام گەلی هەمیشە زیندووی کورد زۆر وریایانە و بە تێڕوانینی دوارۆژ هەر لەیەکەم بەناو هەڵبژاردندا "نا"ی بەو رێژیمە بێ بنەمایە گوت و بەشداریی لە وەها پرۆسەیەکی گەندەڵدا نەکرد و خۆی لە ئاست ئایین و نیشتماندا بەرپرسیار زانی کە بە راستی مایەی شانازیی گەلەکەمانە. 



ئێستا بە تێپەڕبوونی ٣٥ ساڵ بۆ تەواوی خەڵکی ئێران و جیهان بەگشتی ناوەڕۆکی ئەو رێژیمە ئاشکرا بووە کە چەندە دڕندە و بێ بەزەیی‌یە، هەربۆیە رێژیم جارێکی دیکەش پەنا بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن دەبات و چەند کەس وەک هەڵبژاردەی خەڵک دیاری دەکات و دەیانخاتە بەر دەم هەڵبژاردن ولافی دێموکرات بوون ودێموکراسیەت لێ دەدات لە حکوومەتێکدا کە بەشداریی خەڵک تەنیا بۆ فریودانی مێشکی خەڵکانی جیهانە و ئەگینا کاتێک قسەی ئاخر و تەواوکەر ئەوە ویلایەتی فەقیهـ دەیکات چ هەڵبژاردنێکی دێموکراتیکانە لە ئارادایە؟ بە سەرنجدان بە دەستووراتی شەریعەتی ئیسلام و فەرمایشتەکانی رێبەری ناوداری ئیسلام محمد[د خ]، بەشداری کردن لەو جۆرە هەڵبژاردنانە حەرامە و دوور لە رەزامەندیی باری حق تعالایە. خوداوەند هەروەک گلەیی لەسەر خەڵکە کە بۆخۆیان زاڵم لە سەرخۆ دەسەپێنن، دەفەرمێت [ان اللە لایغیرما بقوم حتی یغیرما بانفسهم] خودا تغیرحاڵی هیچ نەتەوەیەک نادات تەنیاخۆیان بەسەر خۆیان دەیدەن، خودا هانی پێغەمبەر دەدات کەوا لە کارو بارەکانی بەڕێوەبردنی وڵات لەگەڵ خەڵک بێت ودەفەرمێت[وامروهم شورا بینهم] لەکارەکانت لەگەڵ خەڵک مەشوەرەت بکە واتە دێموکرات بە ئاخۆ لە وەها رێژیمێک دێموکراتییەت بوونی هەیە هەتا ئێمە بەشداری بکەین، بەشداری کردنمان جگە لە درێژ کردنەوەی تەمەنی رێژیم هیچ شتێکی دیکەی پێوە نییە هەربۆیە داوا دەکەین بە بانگەوازی ئوپۆزسیۆنی دژبەری کۆماری بەناو ئیسلامی ئێران بچن و هەڵبژاردن تەحریم بکەن وجارێکی دیکە "نا" بە ویلایەتی فەقیهـ بڵێن کە ئەوە ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانییە هیوادارین ئەوه‌ دوارۆژی تەمەنی رێژیمی پەت و سێدارە بێت.

یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
18ی جۆزه‌ردانی 1392ی هه‌تاوی