۱۳۹۵/۰۳/۱۱

کەسایەتی ئایینی ونیشتمانپەروەری شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد

کل نفس ذائقةالموت

کەسایەتی ئایینی ونیشتمانپەروەری شاری پیرانشار مەلا خالید خاکی کۆچی دوایی کرد.

رۆژی هەینی رێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی مەلا خالید خاکی لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای دەڕبڕینی خەم وپەژارەی خۆی بە لەدەستدانی مامۆستایەکی ئایینی ونیشتمانپەروەر، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵە بەرێزەکەیان و هەموو خزم و دۆستان وخەڵکی دەڤەرەکە دەکات، لە خوداوەندی مەزن دەپاڕێینەوە خودالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات،{انا للە وانا الیە راجعون}

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
١١ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر