۱۳۹۴/۰۴/۰۶

پشتیوانی کردنی یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران له‌ شۆرش وخه‌باتی ره‌وای حدکا

نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌مێژ ساڵه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی زه‌وت کراوی خۆی هه‌وڵ وتێکۆشان وخه‌بات ده‌کات،له‌م پێناوه‌شدا دوژمنانی سوێند خۆری ئه‌م نه‌ته‌وه‌ سته‌م لێکراوه‌ له‌ هه‌ر جۆره‌ ئامرازێک بۆ کپ کردنی ده‌نگی ئازادیخوازی گه‌لی کورد که‌ڵکیان وه‌رگرتووه‌ ،یه‌کێک له‌ سه‌ره‌کیترین دووژمنی گه‌لی کورد رژیمی کوردکوژی به‌ نێوکۆماری ئیسلامی ئێرانه‌،که‌ به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ئایین وساویلکه‌ بوونی خه‌ڵکی باوه‌رمه‌ند به‌م ئایینه‌ پیرۆزه‌ ،هه‌زاران لاوی کوردی له‌ سیداره‌ داوه‌ وخه‌ڵکی کوردستانی له‌ گه‌ڵ بێرێزی وسته‌م وپێشێل کردنی مافی ئینسانی وئایینی به‌ره‌وروو کردووه‌ ،هه‌موو باوه‌رمه‌ندێکی راسته‌قینه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام باش ده‌زانێت که‌ سته‌م وزۆرداری پێچه‌وانه‌ی ئیسلامی راسته‌قینه‌یه‌، ونه‌ته‌وه‌ سته‌ملێکراوه‌کان ئه‌ومافه‌یان هه‌یه‌ به‌ره‌نگاری له‌ کیان وسه‌ربه‌خۆیی خاک ونیشتمان وباوه‌ری ئایینی خۆیان بکه‌ن،
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران به‌ پشتیوانی خه‌ڵکی کورد له‌ کوردستانی ئێران چه‌ندین ساڵه‌ به‌ره‌نگاری رژیمه‌ کورد کوژه‌کانی ئێران ده‌کات وداوای مافی ره‌وای خۆی ده‌کات ،خه‌بات وشۆرشی حیزبی دێموکرات له‌ روانگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ ره‌وایه‌ وپشتیوانی کردنی ئه‌م خه‌بات وبه‌رخۆدانه‌ ئه‌رکێکی ئایینی ونیشتمانییه‌،بۆ هه‌موو لایه‌ک روون وئاشکرایه‌ که‌ خه‌بات کردن چه‌ندین جۆری تایبه‌تی هه‌یه‌ که‌ یه‌کێک له‌م شیوازه‌ خه‌بات کردنانه‌ خه‌باتی به‌ره‌نگارییه‌ ،رژیمی ئێران به‌ هیچ شێوازێک ملکه‌چی داخوازییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌ مافخوراوه‌کانیتری ئێران وه‌ک، به‌لووچ وتورک وئازه‌ری وعه‌ره‌ب نییه‌،ئه‌م رژیمه‌ دژه‌ مرۆییه‌ به‌ بێ گوێدان به‌ راستییه‌کانی سه‌رده‌م که‌ جیهان به‌ره‌و یه‌کسانی وعداڵه‌ت ودێموکراسی ده‌بات ،رۆژبه‌رۆژ زیاتر له‌ جاران پێشێلی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران به‌ گشتی ونه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ تایبه‌تی ده‌کات، هه‌ر بۆیه‌ پاش هه‌ل ومه‌رجی گوونجاو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جارێکیتر بۆ په‌یوه‌ندی گرتن له‌ نیزیکه‌وه‌ به‌ خه‌ڵکی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وپشتیوانی له‌ ماف وئازادییه‌کان وده‌نگی نارزایه‌تی ئه‌م خه‌ڵکه‌ مافخوراوه‌ رووی له‌ سنووره‌کان کردووه‌ ،
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ جوانه‌ی حیزبی دێموکرات به‌ هه‌ڵوێستێکی ئایینی ونیشتمانی ده‌ناسێت وپشتیوانی ده‌کات ،وداوا له‌ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانی ئێران ده‌کات به‌ هه‌موو هێز وتوانایانه‌وه‌ هاوکاری ئه‌م حیزبه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ بکه‌ن تاکو هه‌رچی زووتر به‌ ماف وئازادییه‌کامان بگه‌ین،به‌ هیوای وه‌دیهاتنی ئاواته‌کانی گه‌لی کورد له‌ چوارچیوه‌ی ئێرانێکی دێموکراتیکدا.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر