۱۳۹۴/۰۴/۰۶

ده‌ردی بێ ده‌رمان: نووسین وروانگه‌ی مه‌لا برایم مه‌جیدپور



                  دەردی     بێدەرمان
بەناوی  ئەو هێزە  دەست پیدەکەم  کە ئەو زەویو عاسمانەی  چێکردوە. عاسمانی بەمانگو رۆژو ئەستێران  ڕازاندۆدوتەوە ، زەوی  بەگوڵو دارو  گیاو گۆڵو  شاخو  دەشتو  کانیاوو ڕوبارو دەریا  خەمڵاندوە ، مرۆڤی  دروستکردوە  کە دەستی  بەسەر  هەمویان  داگرتوە.مرۆڤ ئەو  گیانلەبەرەیە  کە لەهەمو  کەس  زیاتر  خراپەی  دەگەڵ  خۆی کردوە ! زۆر دەردی توش  هاتون  یان دەرمانیان  نازانێ  یان خۆی  لەدەرمان کردنی  بواردوە.
لەناو  کوردەواری  لە بواری  جۆراو  جۆردا ڕستەی ( دەردی  بێدەرمان) وەک هەڕەشە ومەترسیحیسابی  بۆ دەکرا. بۆ وێنە : ئەگەر  لە کەسێک  تورەبای   دەتکوت :  دەبێ دەردێکتبدەمێ  دەرمانی  نەبێی . ئەگەر  نەخۆشێک  زۆر هیلاک باو چارەیەکی  بۆ نەدۆزراباوەدەیانکوت : دەردەکەی  بێدەرمانە . زۆر جار دایکانو  خوشکان ئەگەر بە توڕەیی دوعایان لە یەکێک کردبایە  دەیانکوت :  یاخوا دەردێک  بگری  دەرمانی نەبێی . بەداخەوە  یەکنەگرتنو  یەکتر  قبوڵ  نەکردنیئێمەش  دەردی  بێدەرمانەو  دوعای دایکانمان  لێگیرا بوە !!
لەو  دنیا  پانو  بەرینەدا بەهۆی  بەرزیپلەی  زانست   زۆر   ئامرازی   پێشکەوتو بۆ لابردنی  گیرو گرفتەکانی   ژیانی تاکو کۆمەڵ  دۆزراونەوەو کاریان  پێدەکرێی . زۆر نەخۆشی  قورس و  گرفتی  گەورەی  کۆمەڵایەتیش  چارەسەر  دەکرێن.  دنیاکە   لەبواری ئاگاداری  بە هەبوونی  کەرەسەی  ئەلەکتڕونی   لەسەر جەم  ڕوداوەکان   ئاگادارن. پلەی خوێندەواری و  فیر بون  لە هەموو  بوارەکاندا  بەتەواوی  چۆتەسەرو  دەرفەتی  خوێندنەوەو نوسینو  گوێگرتن و  هەڵسەنگاندن و  ڕادەر بڕین  بەتەواوی  ڕەخساوە.  هەموو  ئەو  زانست و ئامرازانە بۆیە  باشن  کە   مرۆڤەکان  بەوردی  بەخۆیان  دابچنەوەو  بە شێوەی  زانستی ڕابردو  لە کەوو  بێژینگ  بدەنو  ئەوانەی  باشن  بەجلو  بەرگی  تازە   وەک  خۆیان بیانخەنە  ڕوو  وەگەریان  خەنەوە. کەچی بەداخەوە  شێوەی  هەڵسو  کەوتی  ئێمە  هەر لەسەر  مۆدێلی ژاراوی  زۆرە  ملی چەقی بەستوە . ئێمە  دەبێی بە وەدەست  هێنانی ئەوئەزمونانەوخستنە  ژێر زەڕەبینی  زانستیانەی  ڕوداوەکانی ئێستا ،بەبەرچاو  ڕوونی بەرنامەیەک بۆ کارو تێکۆشان  دابڕێژینوڕابردوو  ئێستا  بەجۆرێک  دەکار  بێنین  کە ببێتە  بناغەیەکی پتەو  بۆ دروستکردنی  دواڕۆژێکی  پڕ  لە ئاوەدانیو  بەختەوەری   بۆ گەلەکەمان.  دیارە لە پەنا  دەکار هێنانی  ئەو ئەزمونە  بەنرخانە  پێویستە  بەقەدەر  ئەوان هەڵەکانیش بخەینەبەرچاوو  لە بیر خۆمانیان  نەبەینەوە . ئەگەر لە و ڕۆو  داهاتوشدا هەڵەکانمان  فەرامۆش کردبێ و  بە هێندیان نەگرین و  وەک زەنگێکی  مەترسی بەردەوام زرینگەیان لە بن  گوێمان نەیە بە دڵنیایەوە  ڕیسەکەمان  دەبێتەوە  خوریو هەرچی دروستمان کردون   دەیان ڕوخێنینەوە . ئێستا  کە وا  نایکەین  دەردێکی  بێدەرمانە  کە پێمانەوە  نوساوە! دوژمنێکی خۆکردە  دەورەمانی  داوە!  گرفتێکی  گەورەیە  تا ئەوڕۆ بۆمان  چارەسەر  نەکراوە.
بەو  پێشەکیە  کورتە  دەمەوێی  ڕوو بکەمە  کوردستانی   خـۆمانـو  داوابکەم   بـوێـرانـە چاوێک بە خەتاکانمان دا بخشێنینەوەو بەڕاشکاوی  بڵێم : هۆی سەرەکیو  بنەڕەتی ڕزگارنەبونی  گەلو  نیشتمانەکەمان   یەک  نەگرتووییو  دوپات  کردنەوەی  هەڵەکانو   دەرس وەرنەگرتن  لە کەوتنو  هەستانەوەی  خەباتەکەمانە. عەیبی  گەورەی  ئێمە   ئەوەیە  زۆر سادەو  ساکار دەگەڵ هەمو  حیزبو  سازمانو تەنانەت  حکومەتە  دژە  کوردەکانیش  یەک دەگرینو  دۆستایەتیو هاوکاریشیان  دەکەین !  بێگانەمان  زۆر لە خۆیی  لەلا  بەڕێزترە ! دەیان  جار بۆ دوژمنان  پاشەکشە  دەکەینو  تێدەشکێین ، بەڵام  بستێک  بەلای  خۆمانەوە ناچین ! لەوانەش  گرینگتر بۆ تاقە  جارێکیش  بەگەلەکەمان  نەکوتوە  ئـەوکـارەمان هەڵەبووەو   داوای  لێبوردنتان لێدەکەینو  دوپاتی ناکەینەوە ! بێی  سێودوو  بڕوا بەدوژمن دەکەینو  موتمانەمان  بە  ئیخۆمان   نیە !  بڕوانە  لەڕۆژهەڵاتو  باشورو  باکور  هەمو حیزبە  کوردیەکان  دەگژ  یەک  ڕاچونو  بەشەڕ هاتون . ئەوەندە  ناتەبان  بە (چـەسپی دوقلو)ش  پێکەوە  نانوسێن! هەمو ئەو شەڕو ناکۆکیانە لە بەرچاوانە . شەهیدو برینداری ئەو  شەڕە  نەگریسە  تا ئێستاش ژمارەی  دروستی  بڵاو  نەکراوەتەوە. جیا  لەو  هەمو شەهیدو  بریندارەش  تۆوێکی  ژاراوی   دوژمنایەتیو  بێباوەریمان  چاندوە  کە ناهومێدی گەلی  بە دوای خۆیدا  هێناوەو  هەروا  بەهاسانی   بۆمان   قەرەبو   ناکرێتەوە !  ئەگەر لە هەرکامێکمان بپرسن ئەو  شەڕە  بەکاڕێکی   خراپو   ناڕەوای  دەزانین ،  کە چی جارێک نا ، چەندجار دوپاتی  دەکەینەوە.! بەقسە  دەڵێین  خراپەو  زیان   بەبەرژەوەندی گەلەکەمان   دەگەێینێ! بەڵام   بەکردەوە  سڵی  لێناکەین!بەخوێنی  پاکی  شەهیدەکانمان دەنوسین : ئێمە  کەدەڵێین  براین ، ڕاست  ناکەین!! کە دەڵێین: بەرژەوەندی  گەل  لە پێشەوەی  هەمو شتێکمانە   بوختانە   بەخۆمانی   دەکەین  ،  ژارە   بەناوی   هـەنـگـویـن دەرخواردی   خەڵکەکەمانی  دەدەین.  من دڵنیام ئەو  هێزو  توانایەی  بـۆ لە مەیدان دەرکردنی  یەکتر سەرفمان  کردوەو  دەیکەن ، ئەگەر  یەکمان  خستباو بەرەوڕووی دوژمنانمان  کردبا ، ئەو خوێنە  گەشانەی لە  شەڕی  خۆ کوژیدا ڕژاندومانن  بۆرزگاری گەلو  نیشتمان  ڕژابان ، ئەگەر  لە جێگای  ئەو  هەمو ڕقو  قینو  بوغزو  غەرەزەی  بۆ یەکترمان هەیە ، خۆشەویستیو  برایەتیو  هاوکاریمان  لە جێی  دانابا ، ئەگەر  شەڕدەگەڵ یەکترمان  بەحەرامو خەتا  زانیبا ، ئیستا  سێڵاوی  خوێنی  شەهیدانو  هێزی  یەکیگرتوی پۆڵایینمان  دوژمنانی  ڕادەماڵیو  زێدەکەمان ڕزگارو  گەلەکەشمانئەوهەمو  نەهامەتیو ماڵوێرانیەی  توش  نەدەبو. خۆ ئەگەر بەهێنانەوەی  ئەو  بیانوە  کە هەلو  مەرج  بۆ پێک هێنانی  ئەو هێزە لەبار نیە ! خۆ دەکراو دەکرێی خەتێکی  سور لە نێوان  خۆمانو  شەڕی خۆ کوژی  بکێشێنو  هەرگیز  بەلایەوە  نەچین ، کە ئەوە  بۆ  خۆی  لە ڕوانگەی  دنیای تێگەیشتوی  پێشکەوتوی کۆمەڵگای  جـیهانی وەک  یەکگرتوییەکی  پیرۆز  بـۆمـان دەژمێردرا.  زۆر  بەداخم  ئەو  هەمو  ڕابردوە  خوێناویە  پڕ  ئەزمونە   کە دیتومانەو ، چێشتومانەو  خوێندومانەتەوە ، کاری   تێنەکردوین ، لە شتێک  کە نابەدڵ  دەڵێینخراپە! دەست  هەڵناگرینو  هەوڵ  دەدەین  پاساویش  بۆ  دوپات  کردنەوەیان بدۆزینەوە.  بۆیە دەڵیم  نابەدڵ  ، چونکە  ئەگەر  بەدڵ  بەخراپمان  زانیبان هێندەمان  دوپات  نەدەکردنەوە.
شەری  خۆ بەخۆ ،یان بڵێم :شەڕە کورد  فەتایەکی  گەلێک   مەترسیدارە و  دەردێکی بێدەرمانە.   کامە   دەرد  لە براکوشتنو  خوێنی   یەکتر  ڕشتن بەژانترە ؟  کامەیە  ئەو مـافـوبەرژەوەندە  کە بەڕشتنی  خوێنی  شۆڕشگێڕانی  گەل  بەدەستی   یەکتر دەس دەکەوێی؟ کامە  ئامانجە  کە بە سوتاندنی  جەرگی  دایکوباوکان   بە  شە هید  بونی کوڕەکانیان بەدەستیبراکانیان  وەدێدەهێندرێی ؟ بۆمنجێی داخو  سەر سوڕمانە  ئەگەر ئامانجی هەمومان  ڕزگاری کوردو  کوردستانە ، ئەدی  لەسەرچی  شەڕمانە  ؟  ئەگەر دڵسۆزیگەلین ئەدی بۆچی  ڕۆڵەکانیان لە پێناوی  حەزو   ویستی    گوماناوی بەکوشت دەدەین ؟ دڵنیاملەبەرانبەر  ڕژانی ئەو خوێنە  گەشانەیکە بۆ غەیری ئامانجیگەل ڕژاندوماننبەر پرسیارین، چونکە ئامانجوویستی گەلوپێشمەرگە ڕزگاریکوردستانەنەک بەدەسەڵات  گەیشتنی  حیزبو  سازمانێک .ئا  لێرەدا  یان  من هەڵەم یان  ئێوەئیقرار بەهەڵەکان  ناکەن !!
دوایین  قسەم  ئەوەیە  بەباوەڕی  من تەنیا ڕێگە  چارەی  دوایی  هێنان   بەو  کێشانەو لابردنی  ئەو  بەربەستە    مەترسیدارانە    لە سەر  ڕێگای  ڕزگاری  گەلو  نیشتمان ئەوەیە: گەل  بەگشتی و  حیزب و  سازمانەکان  بەتایبەتی  بەبێی  لایەنگری  لە هیچ   کەسو حێزبێک و بە لەبیر  بردنەوەی  خەسارەکانی ڕابردوو،گرینگی و بایخی ئامانجی  گشتی گەل  دەرک   بکەین و  ، ئەو  ئایەتە  بکەینە  ئۆلگوو   کە دەفەرموێی : { ئەگەر دوو تایەفە  لە موسوڵمان  توشی  شەڕ هاتن  ئێوە عادڵانە  نیوبژیانبکەنو  پێکیان  بێننەوە، ئەگەر  لایەنێک خەتابار ناسراو ددانی  پێدانەدەهێناو ملی  بادەداو لەسەر  ملهوریەکەی سور بو ، بەهەموتان  بەگژی  دابچنوبەتوندی  بەرەنگاری  ببن هەتا لەو ڕێگە  هەڵەیە دەیگێڕنەوە .}  لێرەدا  ئەرکی  نێو  بژیکارانە  هەست  بە  بەرسایەتی    نەتەوەیی  بکەنو واز لە دیپڵۆماسیو  خاترخواییو   لەبەرچاو   گرتنی   بەرژەوەندی    تاکیو  حیزبی  بێننو لاسارو   ملهوڕەکان  هەر کەسوو  هەر حیزبێک بێی   بەگەل  بناسێنن ، دڵنیام  گەلەکەمان ئەوەندە  وشیارو  بوێرە ، ڕێگە  نادەن بەرەژەوەندەکانیان بکرێتە  دیاریەک  بۆدەوژمنانی بنێرن . لەو بڕوایەدام    ئێمە   دەزانین    بەرژەوەندی    گەلو نیشتمان   چیە   !  بەڵام دەسەڵاتخوازی و   لە خۆ بایی   بوون   بەرچاوی  گرتوین و   توشی ئەو دەردە  بێدەرمانەی کردوین.  ئێمە  هەموو  شتەکانمان  لە  دروشم و  پڕو  پاگەندەدا  جێکردۆتەوە ، هەر دەڵێی کردەوەکانی  شۆڕشگێڕانەمان  لەبیر خۆمان  بردۆتەوە! وەک  وشتری  ناو پەمۆ چاومان قوچاندوەو  بروبوی  گەلمان  پێشێل  کردوە !زۆر کەس دەتوانێ  قسەیزۆر  قەڵەوو جوان  بکا،بەڵام  کردەوەی  چاکی لەدەست  نایە !  دیارە  بەشایەدی   مێژوو کردەوەی شۆڕشگێڕانە  لەهەمو عەسرو زەمانێکدا  شۆڕشگێڕی  ئازاو بوێروچاو نەترسی ویستوە.ئەویش  ئەو  کەسانەن  کە هەمو شتێکی  خۆیان  بەقوربانی  ئامانجە کەیان کەڕزگاری گەلو  نیشتمانەکەیانە  کردوە.  تۆبڵێێ   ئێمەش   وابین ؟!هیوادارم  ئێمە  هەمومانبەگشتیو ڕێبەرانمان   بەتایبەتی  بەتەواوی  مانای وشە  سادقانە  دەگەڵ یەک  بدوێنو خەتاکان  لە هەر  کەسو لایەنێکەوە  بێی بخەینە  بەر بیروڕای  گشتیو ڕووداوەکان  چۆن بونوهەن ئاوا بەخەڵکیان   ڕابگەیێنن. ئەوەش  بزانن ئەو  کوردەی  بەدژی  بەرژەوەندی گەلەکەی  کار  بکا  لەدوژمنی  دەرەکی  مەترسیدارترە و  ئەوەیان  دەردی  بێدەرامانە.
ئیمانی  تەواوم  ئەوەیە کە ڕزگاری  گەلو  نیشتمان  دەبێی  لە پێشەوەی  هەموو  ئیدەو ئایینەکانەوە  بێی . هەرکام  لەو  ئیدەو  ئایینانە  ئەگەر  دژایەتی  ئەومافە  ڕەوایە بکا ، یان بۆیەکێک لەوانەبیخاتە  پەڕاوێزەوە نەک  دەگەڵی  نابم بـەڵکو چەندی   بتوانم بەرەنگاری  دەبمەوە.بە دەقو  دۆغریو   کوردانە  بڵێم : من خۆم موسوڵمانمو  دەرسی ئایینیشم  خوێندوەوبـە زاراوەی   کوردی  [ مەلای ١٢ عیلمم ]  بەڵام  ئەگەر  ئیمامی عومەرو عەلی (ر)   بێنو کوردستان  داگیر بکەنو  کورد  بچەوسێننەوەو قەڵاچۆ  بکەن، تاسەرم  دادەنێمبەرەوڕویاندەبمەوە. بەڵام  ئەوەی  من  لەمێژوی  ئیسلام  تێگەیشتوم دڵنیام  ئەوانە   شۆڕشگێڕو   قارەمانی   خەبات  بەدژی  چەوسانەو  چەوسێنەر  بون  بۆ وەدیهێنانی   ئامانجەکەیانو ڕزگاری   مەککە   هـەرچی   فیداکاری  بـوو کردیان   تا گەیشتنە  ئـامانجو زێـدەکەشیان ڕزگار کرد. گومانم  لەوەدا نیە  ئەگەرئێستا لە ژیاندابان، یـارمەتی  کـوردیان بـۆ ڕزگاری کوردستاندەدا ، بەدڵنیایەوە  پشتیوانی  تەواویان  لە خەباتەکەمان   دەکرد  ، چونکە کورد هەم   ئینسانەو  هەم  داواکەشی  هەقو ڕەوایە وزۆرینەشی  موسوڵمانە . دەردێکیتریـش کەبۆتە  سەرباری  دەردی  شەڕی  خۆ  بەخۆ ئەوەیە :  مرۆڤ  بونو مافی  نەتەوایەتـیـو کوردستانمان  خستۆتە  دوای مەسەلەی   ئایینو مەزهەبو شتی  لاوەکی ،کە  لەڕاستیدا ئەو  لە پێش  ئەوانە ،  بۆیە  ناتوانین  یەکگرتوبین بۆ کوردستان!!
دوایین داواشم ئەوەیە : هەمو ئەوهەڵانەی  کردومانن  با لەڕا بردودا  بمێننەوە . باتێ بکۆشین گەلی کورد  نەکەوێتە  داوی ئەوانەی  تێدەکۆشن کورد بخەنە ناو بازنەی شەڕی ئایینی ومەزهەبییەوە ، چونکە  شەڕێکی لەو  بابەتە بەتەواوی  زەرەرمانە . شەڕێکە  هەموو بەرنامەکانمان  دەشێوێنێ ،ئامانجی گەل دەفەوتێنێ. باواز لەشەڕی ئیسلامو دینەکانیتربێنین .بەرەنگاری  هەموو ئەوانەش ببینەوە  کەزێدەکەمانیان  داگیر  کردوەو  مافی گەلەکەمانیان  ژێر پێی  خستوە .جائەوانە موسوڵمان بن  یان  غەیرە  موسوڵمان چونکە  ئەوانە   زاڵمن ،  بەرگری   لەمافو   بەرەنگاری    زاڵم مافێکی   شەرعیمانە.
لێرەدا  بەجێیە  بەبۆنەی  هاتنی  مانگی  ڕەمەزان  پیرۆزبایی  لە هەمو براکوردە  خاوەن باوەڕەکانم   بکەموو  هیوادار بم ،  دیندارانی  دڵپاکو  ئاکار  چاک   دوعا بکەن   خوا  ئەو نەخۆشی   شەڕی   خۆ  بەخۆیە و  دوبەرەکیەمان    لە سەر   لابەرێیو    حیزبەکانیشمان بگەێێنێتە  ئەو باوەڕە ، لە ڕاگەێینە گشتیەکانیان بەبەردەوامی  نەفرینی لێبکەنو  بەوهۆیە گەل دڵنیاو  دوژمن  ناهومێد بکەن.
بەهیوای  ڕزگاری   نیشتمانو  گەل  . براتان  مەلابرایم  مەجید پور١٥/٦ /٢٠١٥


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر