کل نفس دائقة الموت
به نێوی خودای گه‌وره
به‌داخه‌وه به پێی هه‌واڵی کوردستان میدیا
،ئاکام ته‌لاج ته‌مه‌ن19 ساڵان که 53 رۆژ له‌مه‌وه‌به‌ر له خۆپێشاندانه‌که‌ی
شاری مهاباد به‌ر ده‌م هوتێل تارای ئه‌م شاره بۆ ئیدانه کردنی کردوه قێزه‌ونه‌کانی
بهکرێکراوانی ناموس دزی کۆماری به نێو ئیسلامی ئێران که له لایه‌ن کوردکوژانی
ئه‌م رژیمه دژه کورده، به تووندی بریندار ببوو ئه‌مرۆ 8 پوشپه‌ری 1394ی هه‌تاوی
به هۆی سه‌ختی برینه‌کانی له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ گیانی له ده‌ستداو تێکه‌ڵ
به کاروانی شه‌هیدانی نیشتمانه‌داگیرکراوه‌که‌ی بوو،یه‌کێتی زانایانی ئایینی
کوردستانی ئێران وێڕای ده‌ڕبڕینی خه‌م وپه‌ژاره‌ی خۆی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه به‌رێزه‌که‌یان
سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌که‌یان وخه‌ڵکی شاری نه‌غه‌ده‌و
مهاباد وهه‌موو دۆستانی ئه‌م شه‌هیده به ناحه‌ق خوێنرژاوهی ده‌کات وله خوداوه‌ندی
مه‌زن داواکارین خوێنی ئه‌م لاوه تازه پێگه‌یشتووه به فیرۆ نه‌روات وئاواته‌کانی
وه‌دیبێت،
انالله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
8ی پوشپه‌ڕی 1394ی هه‌تاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر