۱۳۹۳/۱۲/۲۱

کۆچی دوایی مامۆستایه‌کی ئایینی له‌ ده‌ڤه‌ری بانه‌

کل نفس ذائقةالموت
به‌ داخ وکه‌سه‌ره‌وه‌ رۆژی چوارشه‌م رێکه‌وتی 20ی ره‌شه‌مه‌ی 1393ی هه‌تاوی ئاگادار کراینه‌وه‌ که‌سایه‌تی ئایینی وخۆشناو ونیشتمانپه‌روه‌ری ده‌ڤه‌ری بانه‌ جه‌نابی حاجی مامۆستا ئه‌حمه‌دی دافعی به‌ هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد ،یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی شاری بانه‌ له‌ خوداوه‌ندی مه‌زن ده‌پارێینه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادیان بکات وسه‌بووری ببه‌خشیته‌ بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌که‌یان،
مامۆستای پایه‌به‌رز وخودالێخۆشبوو مرۆڤێکی خاوه‌ن باوه‌ر ونیشتمانپه‌روه‌ر بوو،هه‌رده‌م باوه‌ری به‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو،له‌م راستایه‌شدا ئه‌ندامێتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی پێ به‌خشرابوو،ئاواتی رزگاری نه‌ته‌وه‌ چه‌وساوه‌که‌ی بوو که‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ نه‌یتوانی به‌یداخی شه‌کاوه‌ی گه‌له‌کی له کوردستانێکی ئازاد دا ببینێت ومه‌رگ زیاتر مه‌ودای نه‌داو کۆچی دوایی کرد وله‌ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری شاری بانه‌ که‌ گووندی شوێ به‌ خاکی پاکی کوردستان ئه‌سپێردرا؛انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون :روحی شاد
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

21ی ره‌شه‌مه‌ی 1393ی هه‌تاوی  

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر