۱۳۹۳/۱۲/۲۹

لعنةالله‌ علی الظالمین
به‌ داخه‌وه‌ رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 29ی ره‌شه‌مه‌ی 1393ی هه‌تاوی ، به‌ هۆی چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی ترۆریستی له‌ ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌رله‌ شاری حه‌سه‌که‌ی کوردستانی رۆژئاوا که‌ بۆ پێشوازی کردن له‌ ساڵی تازه‌ کۆ ببوونه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ترۆریست په‌روه‌رانی جه‌هل و نه‌فامی   سه‌ر به‌ تاقمی ترۆریستی داعش چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک روویدا که‌ بۆوه‌ هۆی شه‌هید بوونی 56 مرۆڤی بێ تاوان  ونیزیک به‌150 که‌سیش بریندار بوون ،یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای ئیدانه‌ کردنی ئه‌م کردوه‌ قێزه‌ونه‌ که‌ دوور له‌ هه‌موو ره‌وشتێکی مرۆڤایه‌تی ودژ به‌ بنه‌ماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌ ،له‌ خوداوه‌ندی مه‌زن ده‌پارێینه‌وه‌ که‌ روحی شه‌هیدانی ئه‌م کرده‌وه‌ ترۆریستییه‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات وهیوادارین برینی برینداران هه‌رچی زووترسارێژ بێته‌وه‌،
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

29ی ره‌شه‌مه‌ی 1393ی هه‌تاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر