۱۳۹۳/۱۲/۱۳

یزکا ره‌وتی له‌ سێداره‌دانی لاونی کورد به‌ ده‌ستی رژیمی ئیسلامی ئێران ئیدانه‌ ده‌کات

واعتصموا بحبل الله‌ جمیعا ولا تفرقوا

خه‌ڵکی مسوڵمان وباوره‌مه‌ند به‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
ده‌ستی ره‌شی رژیمی دژه‌ ئایینی ودژه‌ مرۆیی ویلایه‌تی نابه‌حه‌قی فه‌قیه‌ی ئێران که‌ ساڵانێکه‌ به‌ ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی خۆیان به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگایی مسوڵمانی ئێران به‌ گشتی وکوردستان به‌ تایبه‌تی سه‌پاندووه‌، وله‌ هه‌ر چه‌شنه‌ کرده‌وه‌یه‌کی دژه‌ ئایینی ودژه‌ مرۆیی خۆی نه‌پاراستووه‌ ئه‌مجاره‌ش به‌ بیانوی دژایه‌تی له‌ گه‌ڵ خودا وله‌ گه‌ڵ نوێنه‌ری ئیمامی ون بووی خۆیان چه‌ندین لاوی بێ تاوانی کوردیان که‌ ته‌نیا تاوانیان مه‌زهه‌بی جیاوازیان بوو له‌ سێداره‌دران، ئه‌م کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌ زیاتر له‌ بێ ده‌نگی کۆمه‌ڵگایی ئێران دایه‌ که‌ که‌وا ئه‌م رژیمه‌ سته‌مکاره‌ رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ به‌ کوشت وکوشتار وئه‌شکه‌نجه‌ی لاوانمان ده‌دات، له‌ راستیدا بێ ده‌نگی کۆمه‌ڵگا له‌ ئاست ئه‌م هه‌مووه‌ سته‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای ئیدانه‌ کردنی ئه‌م کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌ی رژیمی کۆماری به‌ نێو ئیسلامی ئێران داوا له‌ سه‌ر جه‌م مسوڵمانانی جیهان وئێران ده‌کات ده‌نگی نارزایه‌تی خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه‌ و چیتر ئیزن نه‌ده‌ن لاوانمان به‌ بیانووی جۆراوجۆر له‌ سێداره‌ بدرێن ،دڵنیا بن به‌ یه‌کێتی ویه‌کرێزیتان پشتی هه‌ر سته‌مکارێک ده‌شکێنن.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

12ی ره‌شه‌مه‌ی 1393ی هه‌تاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر