مامۆستا مەلا موحەممەد خزر نژاد خەڵکی بۆکان و خووتبەخوێن و مامۆستای ئایینی سووننەمەزهەب و کورد، ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەستبەسەر دەکرێت ولە لایەن شۆعبەی سێی دادگای بە ناو شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی چالاکی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێشێل کردنی سەروەری ئێران و افساد فی الارض بە ١٦ساڵ زیندانی و سێدارە سەزا درا...
ئەو سەزایە جارێکیتر لە لایەن دادگای باڵای پێداچوونەوەی ڕژیم پشتڕاست کرایەوە و مۆری پەسەندی لێدرا، ئەوەش بە واتای ئیجڕایی بوونی سەزاکەی ناو براو دێت.
لە کەس شاڕاوە نییە ٤٦ساڵ دوژمنایەتی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران لە گەڵ مسوڵمانانی سووننە مەزهەب بە تایبەت کورد، ئەم ڕژیمه لە هیچ جینایەت و کوشتار و تیڕۆڕ و سێدارەی زانایانی ئایینی سڵی نەکردووە و هەمیشە سووننە مەزهەبەکانی بە سەرەکیترین دوژمن زانیوە بە تایبەت کوردەکان لە ئێراندا..
بێ شەرمی ئاخووندە دوواکەوتووەکانی ئەم ئایدەلۆژییە دژە ئیسلامییە بە نیسبەت ئەسحاب و یار و یاوەرانی پێغەمبەری ئیسلام سڵاوی خودای لە سەربێت، بۆ گشت لایک ئاشکرایە کە چۆن دروانێتە ئیسلامی ڕاستین و بە پاڵپشتی گشت دوژمنانی سەرەکی ئیسلام وەکو وڵاتانی کۆمۆنیستی لە جیهاندا خەریکی لە ناوبردنی کەسایەتییە بەرزەکانی سووننەمەزهەبە، ئەم ڕژیمە بە ناو ئیسلامییە سوێندی لەسەر وێرانکردن و لە ناوبردنی ئیسلام خوواردووە و لە مێژووی ئیسلامیشدا ئەم ئایینە دوژمنی وەها چەپەڵی بە خۆیەوە نەبینیوە.
نە کورد وەک نەتەوەیەکی مافخوراو و نە ئیسلامی سووننە مەزهەبیش ڕێگە بە وەها کردەوەیەکی چەپەڵانەی کۆماری تیڕۆریست و مرۆفکوژی جەماران نادات، هەموو زانایەکی ئایینی کورد و سووننە ئەزانن دەبێ لە ئاستی ئەم دوژمناکارییە وەک ئەرکێکی ئایینی بووەستنەوە و ڕێگە نەدەن، ئەبوجەهلە دوژمنە هەمیشەییەکەی ئیسلام هەرچی بخووازێت ئەنجامی بدات!
ناکرێ و نابێت مسوڵمان و بەتایبەت مسوڵمانی کورد کە هەم کەسایەتی بەرزی نەتەوەیی و هەمیش ئیسلامییە چاو بنووقێنن لە ئاست ئەو کردەوە دژە مرۆییەی کوماری دژە مرۆیی ئێران.
ئێمە وەک یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای ئیدانە کردنی ئەم سەزا سەپێندراوە بە سەر جەنابی مامۆستا موحەممەد خزرنژاد، داوا دەکەین خەڵکی کورد بە تایبەتی و مسوڵمانانی ئێران و جیهان بە گشتی ڕێگری بکەن لەوها سەزایەکی ناشەرعی و دوژمنکارانەی کۆماری جەهل و جینایەتی ئاخووندە خوڕافیەکانی ویلایەتی فەقیهی ئێران و، هەروەها داواکارین گشت ڕێکخراوە مرۆڤدۆست و حیزب و لایەنە سیاسی و ئازادیخووازیەکان بە هاواری مامۆستا موحەممەد بگەن و کەیسی ناوبراو لەناو کومەڵگا و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ وەگەڕ بخەن چوونکە بە بێ تاوان و تەنیا تاوانی کوردبوون و مسوڵمان بوونی بەڕێزیان، هۆکاری وەها سەزایەکی نادادپەروەرانەیە.
بڕووخێت کۆماری مرۆڤکوژی ئیسلامی ئێران
سەرکەوێت دەنگی ئازادیخووازانی گەلانی ئێران
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر