ئەم کتێبە جیاوازی لەگەل کۆی کتێبە ئایینی و مەزهەبییەکانی دیکە کە سەبارەت بە ئیسلام و مێژووی ئیسلام لەوەدایە کە هەوڵی داوە ئیسلامی ڕاستین بە شێوەیەکی سەردەمیانە جگە لە بەڵگەی ئایینی مێژوونووسانی ئیسلامی لە بەڵگەی مێژوونووسان و ڕووناکبیرانی غەیرە ئایینی کەڵکی وەرگرتووە، هەروەها زانیارییەکی کەمتا کورت دەدات بە خوێنەر لەمەر تاقمە تووند ئاژۆییەکان کە بە ناوی ئایین کاری نامرۆڤانەو تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و ئەو کتێبە هەوڵی داوە ئەم تاقمە تیرۆریستانە بە جیهان چ ئیسلامی و چ نا ئیسلامییەکان بناسێنێت وە ناوەرۆکی ئەو گروپانە لە ناوەڕۆکی ئیسلامی ڕاستین جیا بکاتەوە هەروەها چەندین بابەت و تەوەری دیکە کە ئێستا لە جیهاندا لە ڕۆژەڤدان وەک بابەتی نەتەوەیی و نیشتمانی، ماڤی ژنان، بیروباوەڕە جیاوازەکان، وە دادپەروەری و زۆر شتی دیکە، بە کورتی باسی لێوەکراوە. نووسەر هەوڵی داوە بە زمانێکی ساددە خوێنەر لە مەبەستەکانی خۆی ئاگادار بکاتەوە.
بۆ داگرتنی ئەم کتێبە دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە کەڵک وەربگرن.
http://www.webchinupload.com/f/2016-08/70da91a1d8a7f7fdf0fa7faddffb21d7.pdf
یەکیەتی زاناییانی ئایینی کوردستانی ئێران
١٧-٥-١٣٩٥ی هەتاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر