۱۳۹۵/۰۵/۱۲

ئیدانە کردنی لە سیدارەدانی پۆلێک لە زیندانیانی عەقیدەتی سووننە مەزهەبی کورد وئێرانی بە دەست ڕژیمی پەت وسیدارەی کۆماری ئیسلامی

ئەمڕۆ سێشەم ڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆماری پەت وسێدارە وخوڕافاتی بە نێو ئیسلامی ئێران زیاتر لە ١٠ مرۆفی سووننە مەزهەب وکورد بە تۆمەتی محاربە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە سیدارەدا.
رژیمی دژە ئایینی ودژە نەتەوەیی جەهل وخورافاتی ئێران، هەر لە سەرەتایی دەسەلاتی تاکو هەنووکە بە بیانووی جۆراوجۆر خەڵکی سڤیل وبێ تاوانی کورد وبەلوچ وعەرەبی سووننەی ئێرانی لە سێدارە دەدات وخوین وماڵ و نیشتمانیان بە تاڵان دەزانێت، ڕۆژانە لاوانمان کۆت وبەند دەکات وتاوانی محارەبەیان دەخاتە ئەستۆ تاکو بەم بیانوویە بەڵگەیەکی دەستکرد بەدەست بێنیت بۆ خوێن ڕشتنیان، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە خودی ئەم ڕژیمە لە راستیدا محارب ودژی خودا ومرۆڤایەتییە.
ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ئەم ڕژیمە نە کورد ونە سەرجەم سووننەکانی ئێران وجیهان بە گشتی بە موسوڵمان نازانێت هەوڵی لەناوبردنی ئیسلام بە دروشمی سدوری ئیسلام دەدات.سەرەتای هاتنەسەرکاری ئەم ڕژیمە  لە یەکەم هەنگاوی بە کردەوییدافتوایی جیهادی بە سەر خەڵکی موسوڵمانی کورد دا سەپاند وبە هەزاران ژن ومناڵ وگەنج ولاوی کوردی شەهید وقەتڵ وعام کرد.
ویلایەتی خورافات وجەهل وکوشتار تاکو هەنووکە هیچ قازانج وبەرهەمێکی بۆ ئیسلام نەبووە هیچ بگرە هەمیشە کێشەساز ورێگر بووە لە پێشوەچوونی بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئیسلام.هاتنە سەرکاری ئەم رژیمە دژە ئایینی ومرۆییە لە واقعدا سەرهەڵدانی تیڕۆر وتیڕۆریسم بووە ئەوهەربیروباوەڕێکی جیاوازی ئایینی ومەزهەبی بە دژایەتی خۆی پێناسە دەکات حوکمی محارب وشەر لە گەڵ خودای دەخاتە ئەستۆ. تازەترین جینایەتی ئەم خوێنمژە لە سێدارەدانی دەیان لاوی سووننی مەزهەبی ئێرانییە کە لە سیاچاڵەکانی رەجایی شاری کەرەج بە بێ تاوان وبە بێ دادگایی کردنێکی ئاشکرا وشەفاف لە سێدارەی دان وتەرمەکانیشی دوور لە بنەماڵەکانیان لە شووێنێکی دیاریکراوی خۆی شاردەوە، دیارە رژیم نەک هەر لە جەستەی زیندووی ئەم خەڵکە ترسی هەیە بەڵکو لە جەستەی بەی گیانی ئەم شەهیدانەش ترسێکی یەکجار زۆری هەیە. ئێمە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای ئیدانەکردنی ئەم کردەوە نامرۆڤانەی ڕژیم کە رۆژانە خوێنی لاوانمان دەڕێژێت داواش لە سەرجەم موسوڵمانانی جیهان وئێرانی وهەموو مرۆڤایەتی دەکەین بە دژی ئێران بووەستنەوە وئیزن نەدەن بێ شەرمانە مەبەستە چەپەڵەکانی خۆی پەرە پێبدات،  داواش لە هەموو زانایانی ئایینی کورد وجیهانی دەکەین لە مەڕ ئەم کوشتارە بێ بەزەییانە بێ دەنگ نەبن وهەنگاوی ئەرێنی هەڵگرن چونکە ئەوە ئەرکێکی ئایینیە ولە سەر شانی هەموو زانایەکی موسوڵمانە. 
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر