یزاکا: بەبۆنەی هاتنی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، یەکیەتیی
زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
بە
بۆنەی نوێبوونەوەی ساڵ و هاتنەوەی وەرزی بەهار و ژیانەوەی دووبارەی سروشت و
سەرهەڵدانی بەروبووم و وەک هەوێنی ژیانی هەموو گیان لەبەران، پیرۆزبایی خۆمان لە
خەڵکی ئێران بەگشتی و گەلی چەوساوەی کورد بە تایبەتی دەکەین.
لە
خوای مەزن دەپاڕێینەوە گۆڕانکاریی سەرەکی بۆ رزگاربوونی خەڵکی ئێران لە چنگی
حکوومەتی بە ناو ئیسلامیی ئێران پێک بێنێ و ژیانەوەیەکی نوێ بەو خەڵکە زوڵم
لێکراوە ببەخشێ.
هەر
لەو کاتەوە سڵاو دەنێرین بۆ هەموو ئەو کەسانەی کەلە پێناو رزگاریی خەڵکی کوردستان
بە شێوەیەک لە شێوەکان زەرەرمەند بوون و سڵاو دەنێرین بۆ شەهیدانی ئەو رێگایە و
هیوای تەمەندریژی و ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی دەخوازین.
یەکیەتی
و یەکریزی بۆ خەڵکی ئێران
بە
هیوای بەدیهاتنی ئامانجەکان
یەکیەتی
زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٨ی
رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی
١٩ی
مارسی ٢٠١٤ی زایینی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر