۱۳۹۲/۱۱/۱۶

گوشاری رێژیمی ئێران بۆسەر مامۆستایانی ئایینی سوننە مەزهەب لە ئێران

یزاکا: رێژیمی ئیسلامیی لە رێگای هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، گوشاریان بۆ مەلایەکی ئایینی سوننە مەزهەب هێناوە کە نابێ باسی کێشەکانی مەزهەبی سوننە لە ئێراندا بکات.







هێزەکانی ئیتتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی١٠ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی هێرشیان کردە سەر ماڵی ''مەلا حوسێن گەرگیچ'' مامۆستای ئایینیی شاری ''ئازادشار'' و گوشاریان خستۆتە سەر ناوبراو و پێیان راگەیاندووە کە چیتر باسی کێشەکانی مەزهەبی سوننە لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا نەکات.


مەلا حوسێن گەرگیچ وتارخوێنی مزگەوتی ''ئازادشار'' لە وتارەکانی ئەم دوایی‌یانەدا باسی لە هەفتەی بە ناو وەحدەت کردبوو و رایگەیاندبوو هەتا ئەو کاتەی لەلایەن ویلایەتی فەقیهەوە بێ رێزی بە بەها پیرۆزەکانی مەزهەبە جیاوازەکان بکردرێت هەفتەی وەحدەت هیچ مانایەکی نییە.



شاری ئازاد شار لە پارێزگای گوڵستان لە باکووری ئێران هەڵکەوتووە کە لەسەدا ١٧ی دانیشتوانی لایەنگری ئایینزای سوننەن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر