۱۳۹۲/۰۷/۱۸

پەیامی یزاکا بەبۆنەی جێژبی پیرۆزی قوربانەوە

یزاکا: یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.








دەقی پەیامەکە بەم جۆرەیە:



بسم اللەالرحمن الرحیم
الحمدللە الذی فرض الحج علی من استطاع الیە سبیلا
بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان، یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزبایی دەکات لە هەموو موسڵمانانی جیهان بەگشتی و لە گەلی باوەڕمەندی کورد بەتایبەتی و ئاواتەخوازە، زیارەتی ئەو حاجیانە کە رویان کردۆتە ماڵی خودا بۆ بەجێ گەیاندنی ئەو روکنە کەلە سەریان فەرز و واجیب کراوە و سوننەتی باپیرە گەورەیان حەزرەرتی ئیبراهیمی خەلیلە، قەبووڵی بارەگای یەزدانی پاک و بێ‌وێنە بێت و بە ساغی و سڵامەتی بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان، هیوادارین خوداوەند بە نەسیبی هەموو ئەویندارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لەژێر سایەی داری ئازادی بکات.
یەكیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
١٨ی رەزبەری ١٣٩٢

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر