۱۳۹۱/۰۲/۱۷

بەرگری لە ئامادە بوونی دوو دەزگای چاپەمەنیی مەزهەبی سوننە

یزاکا: لە ٢٥مین پیشانگای نێودەوڵەتیی پەرتووک لە شاری تاران پێش بە دوو دەزگای چاپەمەنیی سوننە مەزهەب گیرا.

بەپێی راپۆرتێک کەلە ماڵپەڕی "سوننی ئانلاین"دا بڵاو بۆتەوە، دوو ناوەندی چاپەمەنی بەناوەکانی "سەدیقی" و "فارۆقی ئەعزەم"، وەکوو دوو دەزگای چاپەمەنیی چالاکانی بواری مەزهەبی سوننە، لە بەشداری لە پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە شاری تاران پێش‌گیرییان لێکراوە.


ئەو دوو ناوەندە سەرەڕای ئەوەش کەلە رێکەوتی دیاریکراوی ناونووسی لەمەڕ بەشداری لە ٢٥مین پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە تاران ناونووسییان کردبوو، پێشگیرییان لێکرا و ئیزنی بەشدارییان پێ نەدرا.

کاری سەرەکیی ئەو دوو چاپەمەنییە، چاپ و بڵاو کردنەوە پەرتووکی قوتابخانەکانی مەزهەبی سونەیە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر