۱۳۹۱/۰۲/۱۷

رێژیمی ئێران، کەسێکی هاوشێوەی ئیمام عەلی دروست دەکات

یزاکا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە پێکهێنانی تیمێکی زانستیی تایبەت، هەوڵی کۆپی کردنی هاوشێوەی ئیمام عەلی دەدات.


بەگوێرەی لاپەڕەی فەیس‌بووکی سادق مووسەوی، سیاسەتڤانی سەربەخۆی عێراقی، کۆمەڵەی خۆشەویستان و ئۆگرانی ئیمام عەلی ــ خەڵیفەی چوارەمی موسڵمانان ــ کە بارەگاکەی لە ئێران دایە، لە هەوڵی دروست کردنی کەسێکی  هاوشێوەی ئیمام عەلی دان.


بۆ ئەو مەبەستەش دوکتورێکی فەڕانسەیی بە ناوی خاتوو "بریجیت بواسۆلییە" بەڕێوەبەری زانستیی کۆمپانیای کلۆن ئیدی کیمیاوی هاریکارییان دەکات هەتا بە پێکهێنانی تیمێکی زانستی، هاوشێوەی عەلی کوڕی ئەبووتالیب کۆپی بکات.


هەروەها ئەو هەواڵە لەلایەن ماڵپەڕی تایبەت بە "کۆمەڵەی خۆشەویستانی عەلی"یەوە پژڕاست کراوەتەوە.


ئەو تیمە پزیشکییە لە پشکنینەکانیدا لەمەڕ دۆزینەوەی ئاسەواری "DNA"ی ئیمام عەلی هەوڵێکی چڕی گرتۆتە بەر و هەتا ئێستاش کۆمەڵێک شتی بەکەڵکیان دۆزیوەتەوە کە لە کۆپی کردنی خێرای ئیمام عەلی یارمەتیدەر دەبێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر