۱۳۹۶/۰۵/۲۸

پەیامی یزکا بە بۆنەی ۲۸ی گەلاوێژ، ساڵوەگەڕی جیهادی خومەینی

ویل للمکذبین

بسم الله الرحمن الرحیم

بە بۆنە ساڵوەگەڕی قەتڵ و عامی ۲۸ی گەلاوێژ  بە فەرمانی جیهادی خومەینی بۆ سەر گەلی کورد لە کوردستانی ئێران، کە بوو بەهۆی شەهید بوونی سەدان ژن ومناڵ و پەککەوتەی شار ودێهاتەکانی بێ تاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئێمە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم جینایەتە دژە مرۆییە، بۆ جارێکیتر داوا لە رێکخراوە مرۆڤدوست و دادپەروەرەکانی جیهان دەکەین چیتر چاوپۆشی لەم جینایەتە نەکن و کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ئەنجامدەری تیرۆریست ومرۆڤکوژ، بدەنە بەر دادگای عداڵەت.
ئەوەی ئەمڕۆ لە ناوچەکە و جیهان بەگشتی ڕوو دەدات بە ناوی جیهاد و مرۆڤایەتی لە گەڵ مەترسی بەرەوڕوو کردووە، لە ڕاستیدا بەرهەمی چاوپۆشیکردنی جیهانە بە نیسبەت ستەمکاری و دیکتاتۆرییەتی ئایدەلۆژی مەزهەبی کە خومەینی ودەسەڵاتدارانی دوای ئەو کە بە سەر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپاندیان.
هەر بۆیە باوەڕی ئێمە زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ئەوەیە، تاکو ڕیشەی ئەم ڕەشەکوژی و وەحشیگەرییە کە سەرچاوەکەی ویلایەتی فەقیهی ئێرانە وشک نەکرێت، ناتوانین بە تەواوی  تیڕۆڕ و مرۆڤکوژی بن بڕ بکەین.
 سڵاو لە روحی شەهیدانی دەستی ڕەشی بە نێو جیهادی خومەینی،
بڕووخێت کۆشکی ستەمکاری ویلایەتی کۆماری بە نێو ئیسلامی ئێران.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
۲۸ی گەڵاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر