۱۳۹۴/۰۶/۱۱

ئێوه‌ ئه‌ی مناڵه‌کان به‌ چ تاوانێک کووژران

به‌ نێوی خودای گه‌وره‌
{بأی ذنب قتلت}
ئێوه‌ ئه‌ی مناڵه‌کان به‌ چ تاوانێک کووژران.
پرسیارێک که‌ خوداوه‌ندی مه‌زن له‌ رۆژی دووایی ده‌یخاته‌ به‌ر باس بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ شیوه‌ی کووژرانی ئه‌و مناڵانه‌ی که‌ به‌ بێ هیچ تاوانێک گیانیان لێ ئه‌ستێندراوه‌ و کووژراون،
به‌داخه‌وه‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ سه‌رده‌می بێ به‌زه‌یی ودڕنده‌یی خه‌ڵکانێکن که‌ له‌ ژێر په‌رده‌ی جۆراوجۆر هه‌رچی بێ رێزی و وه‌حشیگه‌رییه‌ به‌ سه‌ر مرۆڤایه‌تی به‌گشتی وخه‌ڵکانی به‌ ماف وده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌تیتر نه‌ته‌وه‌ی مافخوراوی کورد ده‌هێنن،
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای ئیدانه‌کردنی ئه‌م کرده‌ووه‌ قێزه‌ونانه‌ که‌ له‌ هه‌موو ئایین وپره‌نسیبێکی مرۆڤایه‌تی به‌دووره‌، داواکاریشین خه‌ڵکی مسوڵمان کۆڵ نه‌ده‌ن وخاک و وڵاتی خۆیان بۆ هه‌نده‌ران چۆڵ نه‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆکه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا تاقمه‌ ترۆریسته‌کان ته‌نگیان به‌ خه‌ڵکی بێ تاوان وبێ دیفاع چنیوه‌ به‌ نێو مرۆڤدۆسته‌کانیش به‌ شیوه‌یه‌کیتر هه‌مان جینایه‌ت دووپاته‌ ده‌که‌نه‌وه‌، هیوامان یه‌کگرتن وکۆده‌نگییه‌ بۆ له‌ ناو بردنی زاڵمان ومرۆڤکوژان، والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبراکاته‌
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

12ی خه‌رمانانی 1394ی هه‌تاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر