۱۳۹۴/۰۴/۰۵

ره‌مه‌زانی پیرۆز:YZAKI


بسم الرحمن الرحیم
عن أبی هریرة رضی الله‌ عنه‌ ،عن النبی {صلی الله‌ علیه‌ وسلم}یقول:قال تعالی:کل عمل ابن آدم له‌ الا الصیام فأنه‌ لی وانا أجزی به‌، والصیام جنة،واذا کان یوم خوم أحدکم فلا یرفث ولایصخب،فأن سابه‌ أحد أو قاتله‌ فلیقل انی صائم،والذی نفس محمد بیده‌ لخلوف الصائم أطیب عندالله‌ من ریح المسک،للصائم فرحتان یفرحهما اذا أفطر واذا لقی ربه‌ فرح بصومه‌:
خۆشه‌ویستانی ئیماندار وباوه‌رمه‌ند، ئه‌وا ئه‌م ساڵیش به‌ مانگی پیرۆزوپڕ به‌ره‌که‌تی ره‌مه‌زان شاد بووینه‌وه‌ ،جارێکیتر خوداوه‌ندی مه‌زن و پڕ به‌زه‌یی کاتێکیتری بۆ دیاری کردین تاکو پاشگه‌ز بینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌ وسه‌رپێچییه‌کانمان وبگه‌رێننه‌وه‌ سه‌ر رێگای راست ومرۆڤانه‌،
ئازیزان: گه‌وره‌یی ومه‌زنایه‌تی ره‌مه‌زان به‌ هیچ چه‌شنه‌ پێوه‌رێک وته‌رازوویه‌ک ئه‌ندازه‌ ناگیرێت،ره‌مه‌زان ئه‌وه‌نده‌ پیرۆز وگه‌وره‌یه‌ که‌ ته‌نیا هه‌ر خوداوه‌ندی مه‌زن ده‌توانێت ئه‌ندازه‌گیری بکات وپاداشی بۆ دیاری بکات،هه‌روه‌ک له‌ فه‌رمایشتیکی قودسیدا به‌ خۆشه‌ویستمان محه‌ممه‌د دروود وسڵاوی خودای له‌ سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت{هه‌موو که‌رده‌وه‌یه‌کی مرۆڤ هی خۆیه‌تی {مه‌به‌ست له‌ کرده‌وه‌ی چاک وخراپه‌} ته‌نیا رۆژوو نه‌بێت! رۆژوو بۆ منه‌ ومنیش پاداشی ده‌ده‌مه‌وه‌،رۆژوو قه‌ڵغانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر کرده‌وه‌ی خراپ ومرۆڤ ده‌گێرێته‌وه‌ له‌ تاوان وسه‌رپیچی به‌ شه‌رتێک فه‌ڵسه‌فه‌ی رۆژوو به‌ جێ گه‌یشتبێت،کاتێک به‌ رۆژوو ده‌بن له‌ قسه‌و کرده‌وه‌ی پڕ وپووچ خۆتان به‌ دوور بگرن،ئه‌گه‌ر که‌سێکیش جوێنی پێدان وشه‌ری له‌ گه‌ڵ کردن ئێوه‌ ئه‌ی رۆژوووان له‌ وه‌ڵامیاندا بڵین من به‌ رۆژووم وه‌ وه‌ڵامتان ناده‌مه‌وه‌،قه‌سه‌م به‌و که‌سه‌ی نه‌فسی محه‌ممه‌دی له‌ ده‌ستدایه‌ بۆنی زاری رۆژوووان له‌ بۆنی مسک ،که‌جۆره‌ بۆنێکی خۆشه‌ له‌ به‌هه‌شت خۆشتره‌،رۆژوووان دووجار شاد وخۆشحاڵ ده‌بێت له‌ کاتی به‌ربانگ وله‌ کاتی دیتنی یه‌زدانی پاک."ئه‌م فه‌رمایشته‌ پێنج که‌س ره‌وایه‌تیان کردووه‌.
گه‌وره‌یی مانگی ره‌مه‌زان به‌ چه‌ند دێرێک ونووسراوه‌یه‌ک ته‌واو نابێت به‌ڵام بۆ بیر هێنانه‌وه‌ی باوه‌رمه‌ندان ره‌نگه‌ زۆر پێویست بێت، کاتێک مرۆڤی باوه‌رمه‌ند ده‌گات به‌ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ده‌بێت به‌ رۆژوو بێت وفه‌لسه‌فه‌ی رۆژووه‌که‌ش ئه‌نجام بدات واته‌ پاش خۆپاراستن له‌ کرده‌وه‌ی پڕوپووچ وقسه‌ی بێ مانا،هاوکات بیر له‌ هه‌ژاران ولێقه‌وماوانیش بکاته‌وه‌ وهاوکاری ماددیان بدات وبه‌رده‌وام بێت له‌ سه‌ر ئه‌م کرده‌وا باشانه‌ ئه‌وکاته‌یه‌ که‌ رۆژووه‌که‌ی رۆژوووه‌کی ته‌واوه‌و قه‌بوڵی ده‌رگای یه‌زدانی پاکه‌ ،ئه‌گینا رۆژووه‌که‌ی قه‌بوڵ ناکرێت وته‌نیا خۆبرسی کردن وتوونی کردنه‌که‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه‌،له‌ راستیدا رۆژوو ته‌نیا زاربه‌ستن نییه‌ له‌ خواردن به‌ڵکو گه‌یشتن به‌ فه‌ڵسه‌فه‌که‌یه‌تی که‌ به‌کوورتی باسمان کرد،هیچ که‌سێکی عاقل وتێگه‌یشوو نابێت به‌ بێ هۆکار تا گه‌یشتن به‌ کاتی ئیفتار واته‌ به‌ربانگ ئیفتاری رۆژووه‌که‌ی بکاته‌وه‌،ته‌نیا ئه‌وکه‌سانه‌ نه‌بن که‌ نه‌خۆش یان له‌ سه‌فه‌رێکی حه‌ڵاڵ یان کاروکرده‌وه‌یه‌کی قورس یانیش کاتی تاقیکردنه‌وه‌ی وانه‌کانی قووتابخانه‌ ویان له‌ شه‌ری به‌ره‌نگاری کردن له‌ ماوف وئازادییه‌کانیان دانه‌ نه‌بێت،
هه‌روه‌ها هه‌ر که‌سێک به‌رۆژوو بێت نابێت ئازاری خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ر وخێزانه‌که‌ی بدا به‌ بیانووی ئه‌وه‌یکه‌ به‌رۆژووه‌ واته‌ نابێت تووره‌یی خۆی بخاته‌ سه‌ر خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری،
تووره‌یی جۆرێک نه‌خۆشی ده‌روونییه‌ هه‌رکات رۆژوو ببێته‌ هۆی ئه‌م تووره‌ییه‌ وزیانی بۆ رۆژووان هه‌بێت واته‌ بۆ ده‌روونی رۆژووان! باشتروایه‌ به‌رۆژوو نه‌بێت تاکو چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌کات، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌ به‌ره‌کانی شه‌رکردن له‌ گه‌ڵ دووژمنانی گه‌ل وئایین ونیشتمانیان دا ده‌جه‌نگن هه‌ر کات رۆژوو بوو به‌ هۆی ئازاری زۆری جه‌سته‌ وده‌روونیان بۆیان هه‌یه‌ به‌ رۆژوو نه‌بن وله‌ کاتێکیتردا رۆژوووه‌کانیان بگێرنه‌وه‌،ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دووگیانن یان مناڵی شیره‌خۆره‌یان هه‌یه‌ ده‌توانن به‌ رۆژوو نه‌بن وکاتێکیتر رۆژووه‌کانیان بگێرنه‌وه‌،قووتابی بۆ ئه‌وه‌ی باشتر وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیان بده‌نه‌وه‌ وهۆش وزه‌کاوه‌تیان ئارام بێت ئیزنیان هه‌یه‌ به‌ رۆژوو نه‌بن،
رۆژوو بۆ ته‌قوییه‌تی جه‌سته‌ وده‌روونی مرۆڤه‌ له‌م جیهانه‌دا ودوور بوونه‌وه‌یه‌ له‌ تاوان وسه‌رپیچییه‌کانی رابردوو،له‌ راستیدا جۆرێک بیانووه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ رێگای راست ومرۆڤانه‌ که‌ خوداوه‌ند وه‌کو پاداشێک له‌ ساڵدا بۆی دیاری کردوون هه‌ر بۆیه‌ خوداوه‌ندیش ناهه‌وێت ئه‌م رۆژووه‌ ببێته‌ هۆی ئازاری زۆری هۆش وجه‌سته‌ وده‌روونی مرۆڤ،هه‌روه‌ک له‌ قورئاندا ئاماژه‌ی پێ فه‌رمووه‌{یریدالله‌ بکم الیسر ولا یرید بکم العسر}واته‌ خوداوه‌ند ده‌یهه‌وێت شته‌کان له‌ سه‌ر ئێوه‌ ئاسان بێن نه‌ک گران،
مسموڵمانان پێغه‌مبه‌رمان ده‌فه‌رموێت{من صام رمضان ایمانا واحتسابا غفر له‌ ما تقدم من ذنبه‌}:رواه‌ خمسة وأحمد
هه‌ر که‌س ته‌نیا له‌ به‌ر ره‌زامه‌ندی خودا ،به‌ ئیمان وباوه‌ره‌وه‌ نه‌ک ته‌نیا به‌ عاده‌ت به‌ رۆژوو بێت،خوداوه‌ند له‌ گووناه‌ وتاوانی پێشتری خۆش ده‌بێت"
عن سهل عن النبی{ص} قال:ان فی الجنة بابا یقال له‌ الریان،یدخل منه‌ الصائمون یوم القیامة لایدخل معهم أحد غیرهم،یقال أین الصائمون فیدخلون منه‌ فاذا دخل آخرهم أغلق فما یدخل منه‌ أحد.رواه‌ الشیخان والنسائی"واته‌ سه‌هل له‌ خۆشه‌ویسمان روایه‌تی کردووه‌ که‌ فه‌رموویه‌تی له‌ به‌هه‌شت ده‌رگایه‌ک هه‌یه‌ به‌ نێوی ره‌یان به‌م ده‌رگایه‌دا ته‌نیا رۆژوووانه‌کان ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌ هیچ که‌سێکیتر بۆی نییه‌ به‌م ده‌رگایه‌دا بڕواته‌ ژووره‌وه‌ خۆی هاوار ده‌کات کوان رۆژوووانه‌کان با بێنه‌ ژووره‌وه‌ پاشان داده‌خرێت .
هیوادارین هه‌موو مسوڵمانانی جیهان وبه‌تایبه‌ت کوردستان به‌ باوه‌ره‌وه‌ وبه‌ فه‌لسه‌فه‌ی راسته‌قینه‌ی رۆژووه‌که‌یه‌وه‌ رۆژووی ئه‌م مانگه‌ ره‌مه‌زانه‌ پیرۆزه‌ ئه‌نجام بده‌ن وسه‌ربڵندی له‌ جیهان ورۆژی دوایی به‌ ده‌ست بێن وبتوانین به‌رده‌وام هاوکاری خه‌لکی هه‌ژار وبێ سه‌روه‌ت سامانی نیشتمانه‌که‌مان بکه‌ین،و رۆژوویه‌کمان گرتبێت که‌ رۆژووی راسته‌قینه‌ بێت،جارێکیتر ره‌مه‌زانتان پیرۆزو سفره‌ی ماڵه‌کانتان ره‌نگین وپڕ به‌ره‌که‌ت بێت وله‌ خوداوه‌ندی مه‌زن ده‌پارێنه‌وه‌ به‌هشت به‌ نسیب هه‌موولایه‌کتان بکات ورۆژووه‌کانتان قه‌بوڵ بێت،ئامین
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
9ی ره‌مه‌زانی 1394ی هه‌تاوی


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر