۱۳۹۴/۰۱/۰۸

بروسکه‌ی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی یزاکا به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستایه‌کی ئایینی

کل نفس دائقة الموت

به‌داخه‌وه‌ ئاگادار کراینه‌وه‌ جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عبیدالله‌ پایمه‌رد به‌ هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌{سه‌ره‌تان}له‌ ته‌مه‌نی لاوه‌تیدا چه‌ند رۆژ له‌ مه‌وپێش کۆچی دوایی کرد ،خودالێخۆشبوو هاوکارییه‌کی زۆری قوتابخانه ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له‌ شاری پیرانشار سه‌ر به‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرد وله‌ لایه‌ن فه‌قێکان ومامۆستایانی ئایینی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ رێزێکی تایبه‌تی هه‌بوو، یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئێران وێرای هاوده‌ردی وخاوخه‌می خۆی سه‌باره‌ت به‌ کۆچی دوایی ئه‌و مامۆستا به‌رێزه‌ پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌که‌یان وقوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له‌ پیرانشار ده‌کات هیوادارین به‌هه‌شتی به‌رین جێگایی بێت{انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون}
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

8ی خاکه‌لێوه‌ی 1394ی هه‌تاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر