هاونیشتمانیانی ئازیز‌و و مسوڵمانای به‌رێز:
هه‌روه‌ک ده‌زانن ئیسلام له سه‌ر بنه‌مای
رێزگرتن وئاشتی نێوان گه‌لان وئایینه جیاوازه‌کانی ئه‌م جیهانه پێکهاتووه، هه‌رله
سه‌ره‌تاوه ئایینی ئیسلام بانگه‌وازی بۆپێکهوهژیان وسولح وبرایه‌تی کردووه
نموونه‌ش پێکه‌وه‌ژیانی یه‌هوودییه‌کان ومهسیحییهکان وباوهرهجیاوازهکانیتری
سه‌رده‌می خۆشه‌ویستمان محه‌ممه‌د {د.خ}ه.
ئه‌گرچی ئه‌م سه‌رده‌مه هیندێک به‌نێوی
حیزبی ئیسلامی وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئێران خۆیان به نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌م
ئایینه پیرۆزه پێناسه دکه‌ن،به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه کۆماری ئیسلامی نه‌ک
باوه‌ری به شوعاری ئیسلام که پێکه‌وه ژیان وبرایهتییه بگره دژی ئه‌م ئاشتهواییهش
ده‌وه‌ستێته‌وه،به‌ڵام بۆ فریودانی خه‌ڵکانی ساویلکهومافخوراو حه‌وتووی یه‌کێتی{هه‌فته‌ی
وه‌حده‌ت}هێناوه‌ته به‌ر باس، که ته‌نیا درۆیه‌ک وفریودانێکی سیاسیانه نه‌بێت
هیچ شتێکی‌تر نییه ،رژیمی به نێو ئیسلامی ئێران سه‌ره‌تای 12ی ربیع الاوڵی هه‌ر
ساڵێکی تاکو 17ی ربیع الاول، هه‌روه‌ک هه‌فته‌ی وه‌حده‌تی نێوان مهزاهیبهکانی
سوونه وشیعه ناودێر کردووه که‌چی له رۆژی 17ی ربیع الاوڵدا ئه‌وه‌ی بێ رێزییه
به که‌سایه‌تییه به‌رزه‌کانی ئیسلام وه‌ک عمر ، عثمان، وابوبکر ده‌کات وله زۆربه‌ی
شار‌و شارۆچکه‌کانی شیعی مه‌زهه‌ب له مه‌راسیمه‌کانی خۆیاندا بێ رێزیان پێ ده‌کات
که نموونه‌ش 17ی ربیع الاوڵی ئه‌م ساڵه واته‌ساڵی 1393ی هه‌تاوی که له شاری ق‌م
به دژی ئه‌م که‌سایه‌تییانه خۆپێشاندانیان به‌رێوه برد،راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه
رژیمی دژه ئایینی ودژه مرۆیی ته‌نیا مه‌به‌ستی ئاژاوه‌نانه‌وه و کێشه درووست
کردنه له نێوان مه‌زاهیبه‌کان ونه‌ته‌وه‌کانی ئێران وجیهان به گشتی ، هه‌موومان
باش ده‌زانین رژیم ته‌نیا به ئاژاوه‌نانه‌وه وقهران درووست کردن تاکو هه‌نووکه
توانیوییه‌تی درێژه به ته‌مه‌نی نگریسی خۆی بدات ،ئهورژیمه پشتیوانی له ئه‌حزابی
سوونه مه‌زهه‌بی وه‌ک حه‌ماسی فله‌ستین وتالیبانی ئه‌فغانستان وچه‌ندی تاقمیتر ده‌کات به‌ڵام له‌م لاشه‌وه سیاسه‌تی
دووبه‌ره‌کی وئاژاوه نانه‌وه پێک دێنێت،هه‌فته‌ی وه‌حده‌ت ته‌نیا ناوێکه بۆ
فریودانی کۆمه‌ڵگای جیهانی به گشتی وخه‌ڵکی ئێران به‌تایبه‌ت،رژیم به ده‌یان که‌سایه‌تی
ئایینی سوونه مه‌زهه‌بی شه‌هید ویان له زیندان کراون و سه‌دان چالاکی مللی مه‌زهه‌بی
وئایینی ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه چ سوونه و چ به‌هایی ویارسانیو مه‌سیحی، له پایته‌ختی
ئێران که نیزیکه‌ی به 4 میلیۆن سوونه ده‌ژین ته‌نیا یه‌ک مزگه‌وتی سوونه بوونی
نییه،له حاڵیکدا له شاره سوونه‌کان که ته‌نیا شیعه بوونیشی نییه، به‌ڵام
خاوه‌نی مزگه‌وت وحوسهینییهی خۆیانن ،له‌م شارانه‌ی که زۆربه‌یان سوونه ده‌ژین
وئیزنی درووست کردنی مزگه‌وت نادات بگره تێکیشی ده‌رووخێنێت نموونه شاری سه‌ڵماس
که له ساڵی 1369 ویستان مزگه‌وتێک درووست بکه‌ن که چی تێکیان رووخاند،تاکو
ئێستا رژیم به هیچ شیوه‌یه‌ک هاریکاری خه‌ڵکی بۆ درووست کردنی مزگه‌وت یان شوێنه
پیرۆزه‌کان نه‌کردووه به‌ڵام به میلیۆنها دۆلار سه‌رمایه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته
له ئیمامزاده‌کانی خۆی له وڵاتانی ده‌ره‌وه وه‌کو عێراق، به‌حره‌ین ویه‌مه‌ن
ولۆبنان وسوورییه به فیرۆداوه که هه‌ر هه‌مووشیان خیلافی شه‌رعی پیرۆزی
ئیسلامن، که‌سایه‌تی ئایینی وه‌کو مامۆستا ره‌بیعی له کرماشان‌و مامۆستا حسین
سیاوانهی له شنۆ ته‌نیا به تاوانی ئه‌وه‌یکه هه‌ڵوێستیان له به‌رانبه‌ر بێ
رێزیهکانی رژیم له مهر عمر، ابوبکر و دایکی مسوڵمانان عایشه گرت به شیوه‌یه‌کی
زۆر دڕندانه شه‌هید کران،سه‌دان په‌رتۆک وکتاب به دژی خه‌ڵکی غه‌یره شیعه
نووسراوه وبڵاو کراوه‌ته‌وه که‌چی مامۆستایان سوونه وباوهرهجیاوازهکانیتر ته‌نیا
مافیان نییه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک یان بۆنه ئایینییه‌کانیان ئازادانه به‌رێوه به‌رن،
ئاخۆ ئێستا هه‌فته‌ی وه‌حده‌ت جگه له درۆ و دووروویی وتهقییه وفریودان چ
شتێکتره! من لێره‌وه ته‌نیا مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی نه‌که‌ونه داوی فێڵبازانه‌ی ئه‌م رژیمه دژه
ئایینی ودژه مرۆییه وله به‌رانبه‌ر ئه‌م کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه هه‌ڵوێست بگرن
چیتر ئیزنی بێ رێزی کردن به باوه‌ره‌کانیان نه‌ده‌ن،والسلام علیکم ورحمةالله
وبرکاته: مه‌لاعه‌لی سێڵاو
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر