۱۳۹۳/۱۱/۰۹

ماره‌ برینی به‌زۆر:مه‌لا برایم مه‌جیدپور

 نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ روانگه‌ی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا برایم مه‌جیدپوره‌.

 بە  ناوی  خوای بێ هاوتا
                    مارە  بەزۆر و...
          زۆر    زوڵمەو  خواش   نەفرینی   لە زاڵم    کردوە.
لەوتاری  پێشودا   باسمان  لە پیرۆزیو  گرینگیو  هەستیاری   پێوەندی  ژنو مێردایەتی کردبو  ئەوەندەی لەتوانادابو  شیمانکردبۆوە. ئێستا  دەم هەوێت باس لە هێندێک دیاردەی نەشیاوی  دوور  لە دینو  ئینسانیەت بکەم  کە بەزۆر  بەسەر  دیندا  سەپیندرا  بوونوو لە هەمانکاتدا   فڕیان  بەدینەوە  نەبو.  من بۆ خۆم  لەنیزیکەوە ئەو  جۆرە  شتانەم  دیوەو ئاگاداریانم  بەسەداقەتو  ئەمانەتەوە  بۆ  بەرەی  ئەمڕۆو  داهاتوی   دەگێڕمەوە.  دیارە مەبەست  لەوباسە   بەرگری  کردن  لە ئیسلام  نیە ، چونکە  لەو  بڕوایەدام    ئەو دینە ئەگەر وەک خۆی  بەڕیوەبچێت   بەرگری  ناوێت .  ئەوەی    دەیڵێم   ڕاستیە و  پیاو  بە کوتنی     ماڵی خراپ نابێت.
بۆ باشتر  تێگەیشتن لەو  مەبەستە   پێویستە  لە پێشدا  ئەوە  ڕوون  بکرێتەوە کە داخوا مارە بەزۆرو ، کچ بەناباڵغی مارەکردن و ، گەورە  بەچوکەو  فرێودان  بەزێڕو  سامانو پلەو پایە  کەهەموویان  دەکەونە  ناو  بازنەی  زۆرەوە ، داخوا  لەشەرعی  ئیسلامدا  هەنو بڕیاریان   لەسەر  دراوە  یان نا؟ ئەگەر راستی بڵێین و   باکمان  لەوە نەبێ  لایەنگرانودژ بەرانی  ئیسلام  چیمان پێدەڵێن و  چۆن قەزاوەتێک  دەکەن ، دەبێ  بڵێین نەخێرهیچکام  لەوانە  شەرعی نین و لە هیچ  کوێی قورعانیشدا  ئەوەندەی من  بزانم  تەنانەت ئیشاڕەشیان   پێنەکراوە. ئەگەر  خۆ لە وە دواکەوتن و  لاساکردنەوەو گەورەکردنەوەی ئیمامانێک تاڕادەیەک کە قسەی ئەوان چۆنکە بە  قازانجمانە لە فەرمانەکانی   خواش زیاتر  کاری  پێبکرێ ، دوور خەینەوەو  ئەسڵە   دەقاو دەق   هێندراوەکانی  قورعان وەبەر چاو  بگرین  زۆر بەزەقیو  بێ پەردە  خوای مەزن فەرمویە {  لااکراە  فی الدین}واتە ئەوە  ئەسڵێکی  نەگۆڕە  کە ئازادی لە هەڵبژاردنی دینو ئیدەو  ڕێبازو  دیاریکردنی چارەنووس بۆ  مرۆڤ   مسۆگەر  دەکاو  دەیسەلمێنێ. جاخۆ  باسی خراپەی   فریودانو بە پارە  فرۆستنیش  هێندە  زۆرە  هەرناکرێی . کەوابومرۆی  موسوڵمان چەندی زاناوپلەبەرزبێ   نابێ  بەخواو، فتواو  بڕیاراتیشی نابێ لەدەرەوەی فەرمانی خوابێ. ڕەدکردنەوەشی  بەدەقی  قورعانی  کوفر  نیە.! تێپەربونی   زەمان ، نەمانی   دەسەڵاتی دەرەبەگایەتیو   خێڵەکی ، چونەسەری  پلەی  زانستو کرانەوەی کۆمەڵگا  ئەو  ڕاستیەمانبۆ دەسەلمێنێ   کە ئەو   جۆرە   مارەکردنو   پێوەندیانە  شەرعی نەبوون ودابی   باوو دەسەڵاتی   زۆرەملی    بەسەر  کۆمەڵگایدا    سەپاندبو.
زۆرجار کتومەو  بڕواشم  وایە ئەوڕۆئیسلام  کراوەتە کەرەسەو ئامرازی  وەدێهێنەری ئامانجی دژبەرانی  ئیسلامو  هەلپەرستو  دەسەڵات خوازان. هەموو ئەو کردەوانەی بەناوی ئیسلام دەکرێنو ئەو  هێزو  گروپانەی  بەناوی  ئیسلام دروست بون  بۆ وێنە ( داعش ،حیزبوڵا ، و...)  گشتیان لەخزمەتی سیاسەتێک دان کەهەر گیز بەرژەوەندی ئیسلامیان   نەویستوەو  ناوێێ. ئازادیو   زۆر  دوو  وشەی   دژبەیەکن و  هەرگیز پێکەوەناگونجێن ، واتە  لەو  شوێنەی ئازادی  نیە  زۆرو  مـلهوڕی  بەتەواوی زاڵە . لـەوجێگایەی   ئازادی  هەبێی زۆرداری ئاکارێکیقێزەونەو لەناو  کۆمەڵدا  دەرکراوە. کەوابو ئەوە  کە  خوا فەرمویە  زۆر  لەدیندا  نیە  یانی  دەبێی  ئازادی  هەبێی . کاتێکئازادی  هەبوو مرۆی باڵغی  ئاقڵی ئازاد،خۆی  سەربەستە  لە هەڵبژاردنی خەتو ڕێبازوبەتایبەت  شەریکی  ژیانی  خۆیدا،جا چ  ئایینی بێی یان  سیاسی یان کۆمەڵایەتی. لە مەسایلیشەخسیدا دایکو  باوکو خوشکوبراش  هەر دەتوانن ڕێنوێنو نسحەتکار بن . ئەو مافەیان نیە  ویستی  خۆیانیان بەسەردا بسەپێنن . ئازادی  ڕاستەقینە  بۆ ژن ئەوەیەکە هەمو   مافە   مرۆڤانەکەی  خۆی بەباشی   بناسێو  خاوەنی  ڕوحو جەستەوهەرچی پێوەندی بەوانەوە  هەیە  ببێی.وەک:دیاریکردنی شیوەی ژیان،  بڕیار دان، ڕیگەوڕێبازو هەڵبژاردنی  ئامانجو   شەریکیژیان ، تەنانەت  لەبەرکردنی  جلوبەرگ ،هەربۆخۆشی لەو  هەڵبژاردنەدا  بەر پرسیارە . ئەوەیکە ئێستا لەدنیای  ئیسلام بەتایبەت کوماری ئیسلامی  ئیراندا  بۆتەباوو بەزۆر  دەبێێ  جلو بەرگێک  لەبەر بکەی کەڕێژیمبۆت دیاری دەکاو  ناوی  حیجابیشی لێندراوە !! دەست  تێوەردانە   لەژیانی  تاکە کانیشدا. دەبێی  بڵێم : لەپێشدا ئیسلام  بۆ خۆی هێندێکیاساو ڕاسای هەن کەدەگەڵ ئی ئوروپایە نایەنەوەو  یەکناگرنەوەو  ئەوانەش  کە ئیسلامیان  قبوڵکردوە  دەبێی  بەڕێوەیان   بەرن،بەڵام هەگیز  ئەوەنیە   کە  ئەمڕۆ بەناویدین  دەکرێی . لەئیسلام دا باس  لە حیجابکراوە کە برێتیە  لە حیجابی  ئیمانیو ئەخلاقی نەک پەڕۆو پاڵ !!حیجابی ئیسلامی ئەوەیەئیمان بەخواو هەستی  دەرونی خۆت  لە خراپەت  بگێڕیتەوە، ئەگینا زۆربەیئەوپیاوو ژنانەی  خراپکارن ، یان ڕونتر بڵێم دەستدرێژکەرو زیناحکارن یان بەگشتی  کردەوەی دورلە ئەخلاق ئەنجامدەدەن هەوڵدەدەن  خۆیان  لە چاوی  خەڵک بشارنەوەو  بەدزیخەتاکان  ئەنجام  دەدەن. بەڵام ئەوانەی  داوێنپاکو ئاکار  چاکن  نەک  خۆیان   ناشارنەوەبەڵکو  خۆیان  نیشان دەدەن. ئەگەر  سەریشیان ڕوتبێیوبەجلو بەرگی جوانیش  خۆیان بنوێینن   ئیمانوویژدانیان لە  خەتاو  تاوان   دەیان  پارێزێو  لەکاری  نەشیاو  دەیان گێڕتەوە. ئەوەیشەرم  لە ویژدانی  خۆی  نەکا  لـە  گونـاحوتـاوان  سـڵ ناکا.بەوتەیەکیترئازادیژنجەوهەریکەرامەتومافی  مرۆڤانەیەتی .   دیاردەیەکنگرانبەها کە  نرخەکەیوەدەست نایە  مەگەر ژن  خۆی  خاوەنی کیانی خۆی بیێ .ئاکامئەوەیە  مادام   ئازادی پێوەری   هەقانیەتـو   قبوڵبونی  هەمـو  کردەوەکانە، کەوابو   مارە بەزۆر  نە شەرعیە و نەیەکێک  لەمافەکانی مرۆڤەکانە ، بەڵکولە ڕوانگەی  قورعانەوەبەتەواویڕەددەکرێتەوەو  پێوەندی  بەدینەوە  نیەو   دەسەلاتیی  زۆردارە   کردویە بەدین.
لەمارە  بەزۆر دا تەنیا  هەر  مەرجی  ئازادیڕەچاو  نەکراوە،   بەڵام لە مارە کردنی مناڵی ناباڵغو سەرپشتی  لانکو  زۆر  جار لەدایک  نەبوش!  هەرسێی  ئەسڵی   بنەڕەتی قبوڵکراو  لە ڕوانگەی دینەوە  کە برێتین بلوغو  ئەقڵو  ئازادی هیچکامیانبونی  نیە .لێرەدائەوەندە  بەسە  کە بڵێێن :  ئەوەی  خوا  تەکلیفی  لەسەر  دانەناوە   کام  مەنتیق ئەوە دەسەلمێنێ   کەسێک  وەک  باوکو  دایکو  یان  ئیمامو   پێشەوای   ئایینیەکە  بتوانێبۆی  دیاری  بکا  هەتا  مردن  دەگەڵ  کەسێک  بژی !  کە  ناشزانن   داخوا  چارەنوسی ئەو  مناڵە  چۆن دەبێی؟!! لە  قانونەکانی   دینیو   کۆمەڵایەتیو قەزاییو  حقوقیدا  مرۆڤ مافیشی  هەیەو  ئەرکیشی  لەسەرە ،کەدەبێێ لێیان  بەر پرسیاربن. گرینگترینی  ئەو ئەو  مافانە ئەوەیە  کە  دیاریکردنو  بەستنی   پێوەندی   ژنو  مێردایەتی   تەنیاو  تەنیا مافی خۆیانە .
باوێکی  دیکەش   هەبو  کە  کچو   کوڕ  بەماڵو  داراییو  پلەو  پایە  فریویان   دەخوارد کە زۆربەیان  توشی  کێشەو هەڵوەشانەوە  دەبون . واتە  خاڵی  سەرەکی کە  دەبوە هۆی پێوەندی  کچو  کوڕ  یان  ژنو پیاو  کەبرێتیبو  لە   دڵگرتنو   خۆشەویستی  لەو  جۆرە پێوەندیانە دا وەبەر چاو  نەدەگیراو  زۆر جارانیش  وەک  بۆ خۆیان  لە مێشکی  خۆیاندا گەڵاڵەیان  کردبو   ئاوا  دەر  نەدەهاتو  ئاڵۆزی  بەدوای  خۆی دادێنا .  بۆ   ڕەشەرعی خستنی   ئەو جۆرە  پێوەندیانە  ئایەتێکی   قورعانی   نیەو  حەدیسێکی    سەحیحی پەیامبەریش   نەدیتراوە . بەهێزترین  بەڵگە  بۆ  ئەو کارانە  ئەوەبوە   کە کوتراوە  باب وەلی   موجبیرە ، کە مەرجی  ئەو  ویلایەتە   عەداڵەتە   کە  هەرگیز  ڕەچاو   نـەکراوە.لێرەدا  من دەپرسم  داخوا  ئەو کەسەی  کچەکەی  بەنابەدڵ  بـۆکـوڕەکەی  بـەژنـدەدا ، یان  بەپارە  دەیفرۆشیو خۆشی پارەکە  خەرج دەکا ، یان باوکێک  کەنازانێیکچەکەیدەگاتە   قوناغی   شو کردنیان دەمرێی ، ئەوکەسەی  لێی  مارەدەکرێی  بەدڵی  دەبێێ یان  نا ، پێێ  دەکوتری  عادڵوبەرژەوەندی   کچەکەی  لەبەر چاو  گرتوە  یان قازانجیخۆی ؟؟! عەداڵەت   یانی هەرکەس  مافی  خۆی  بدرێتێی  ، تۆ  بڵێی  ئەوە  ماف بێی کە نەزانی  بۆ هەتایە  دەگەڵ کێی دەژی ، یان دەگەڵ  کەسێک بژی  کە  خۆشی  لێێ نایە ؟!بەباوەڕی  منبڕیاری یەکلا  کەرەوە   لە ئایینی  ئیسلامدا  خواداویەتیو لە قورعاندا خراوەتە   بەر دەستیمرۆڤەکان . ئەوەی  ئەسڵی دینە و  لادان  لەو خەتاو تاوانانەدیاری دەکا،قورعانە کە کەلامی  خوایە نەک  ڕاوبۆچونوفتوایئیمامەکان. فتوای ئەوانیش تا ئەو  جیگایەبـڕوا پێکراوەکە دەگەڵڕووحیئیسلام  یەکبـگرێتەوە  یـان لانیکەم بە پێچەوانەی  نەبێی. ئایینەکان  قانونیان  هەیە کە لە قورعانو تەوڕاتو ئینجیلوزەبوردالـەلای خـواوەناردراون . بەڵام مەزهەبەکان   سەرجەمیان ڕاوو بۆچونی  مرۆڤەکانن.بێگومانمرۆشنە زانستیی  گشتی  هەیەونەلە هەڵەو تاوانبێبەریە. بڕوانە خاوەنیئەو  مەزهەبانە هەر  کامەیان  خۆیان  بەئیسلامی  ڕاستەقینە دەزانن   ئەوانیتریانپێهەڵەیە،  لە  حاڵێکدا  خۆیان  بە  پەیڕەوی   ئیسلامو  قـورعـاندەزانن ، موسوڵمانیانوا لێک جیا  کردۆتەوە  کە  لە ژێرناوی  ئیسلام  یەکتربەکافرو خوێنی  یەکتر  بەحەڵاڵ دەزانن . هەمو  هەڵسو کەوتو  ئاکارو  کرداریان  لە زیان  زیاتر قازانجێکی بۆ  ئیسلامو موسوڵمانان  نەبوەو  نیەو  ناشبێی .
ئەگەر  قەرار  بێێ  سەرجەم  ئەو  ناعەداڵەتیانە   لە یەک  وتار دا  شیکەینەوە   بێگومان نەگونجاوە ، بۆیە دەڵێیم : ئەوانەی  ڕۆیشتون  تازە  ناگەڕێنەوە . کورد کوتەنی  باوەدوای چوان  نەکەوین. ئەرکیئێمە ئەوەیە  لەم  دنیا ی عیلمو زانستەدا  کە  ئامرازی فێربونگەلێک  زۆرنو   هاسانیش  وەدەست  دەکەون   بەشوێن   ڕاستیەکاندا  بگەڕێینو بوخۆمانبیسەلمێنینو   لە دنیاشی  بگەێێنین  کە ئیسلام  دینێکە   بۆ خزمەتی  مرۆڤایەتی  دانراوە . سەرجەم  کردەوەکانیان  دەبێی  باقازانجی  مرۆڤ بێی  کە خۆشیان  یەک  لەوانن . ملکەچی  ئەقڵو  مەنتیقو  زانست بنو واز لە دەمارگرژیو بەکار بردنی  زۆر  بێنن . بزانن خوای  مەزن یەکەم  وشەی  کە بە پێغەمبەرەکەی   کوتوە  خوێندنە ، بۆچی؟  بۆ ئەوەی هەرچی  لەڕوی  نەزانیەوە   بکرێێ  لە پێشدا  خاوەنەکەی  زیانبارەو ،  کەتێگەیشت  لێی پەشیمانە.  ئەو دنیاپانو  بەرینەوهەرچی  تێێدایە  مڵکی  مرۆڤەو  بۆ باشتروجوانتر بەڕێوەچونی  ئەوانە .هیچ دینودەسەڵاتوکەسێک  بۆی  نیە مافی  ئینسانی   کەس  پێشێل بکاگیانو  ماڵو کەرامەتو  کەسایەتی مرۆڤەکان  بەتەواوی دەبێی پارێزراوبێی. ڕوحیپێکەوە  ژیانی  تەباو  ڕەبا   بەبونی بیرو  بۆچونو  باوەڕی  جیاجیا  لـە مێشکو  دەرونی هەموتاکێکی ئەو کۆمەڵگایەدا جێگیر بکرێی . ئەوە  فەرمانی  خوایەو ئەرکی سەرشانی هـەمـو   ئینسانێکە   بەتایبەت زانایانی  دینو موسوڵمانان. بیرۆکەی دروستکردنی یەک دەسەڵاتیجیهانی  چ  ئایینی بێو  چ سیاسی بە بێگومان  سەرکەوتو  نیەو  تائێستاش  ئەو چەشنە هەوڵانە  فەشەلیان هێناوە، زیانێکی  زۆریشیان  بەکۆمەڵگا  گەیاندوە . ئەم جیهانە بۆ  مرۆڤە  بەگشتی  نەک بۆ پەیڕەوانی دینێکو  ئایینێکو سیاسەتێکبە  تەنیایی.  مێژوئەوەیپێکوتوینو  جەبریش  پێمان  دەسەلمێنێی
بەجێیە لێرەدا  یادێک  لەو  کچو  کوڕو  ژنـو  پیاوە  لە خۆ  بردوانە  بـکەم  کە لە سەردەمانێکی  گەلێک  هەستیاردا  بەدژی  مارە   بەزۆرو   بەنابەدڵ  بە شوودان ڕاستدەبونەوەو خۆیان  دەخستە  مەترسیو  نیشانیان  دەدا  کە پێوەندی بەزۆرو  بەنابەدڵقبوڵناکـەنـو دەگەڵکەسێک  دەبنە  هاوژیان  کە حەزیان  لێکەو  یەکتریان  خۆش دەوێی . کچ ملی بۆ ویستو  داوای دایکو بابی ڕانەدەکێشاو  ڕەگەڵ  هەتیو  حەیرانی  خۆی دەکەوت.کوڕ بەوە  ڕازی  نەدەبو کە خۆی  نەیدەویستو دایکو بابی  بۆیاندیاری دەکرد ،بەشەویتاریک  قۆڵیی ئەوینو  خۆشەویستی خۆیان   تێک  دەکردو وڵامی  ویستیباوانیاننەدەداوە.   شەوی  تاریو  ڕیگەی   باریک   دروشمی  ئەو جۆرە  کوڕو  کچانەبوو.  بەم چەشنە   ڕوداوانەیان  دەکوت  ڕەدوکەوتنو   تا ڕادەیەکیش  بەعەیب دەزاندرا ، کەچی  لە ڕاستیدا  ڕاپەڕینی  کچو  کوڕان  بوو  بەدژی  بڕیاری  دیارکردنی   چارەنوسێک  کە بۆ خۆیان  نەیان دەویست . کەوابو  تێکۆشان بەدژی ئەودابو  نەریتە  نەشیاوانە   لە کوردەواریدا  هەر هەبوەو هیچ  نەتەوەیەکیتر  بەدیاری  بۆی نە هێناوە. ئێستا  کە زانستچۆتەسەرو  کۆمەڵگا  بەرەو  ئازادیو چاوکراوەیی  دەڕوا با بەشێوەیەکی  ئەقڵانە  ئەو دیاردەیە  لەناو بەرێنو  بەدیلی  لە خۆی  چاکتری  لە جێدا  بنێینو  نەبینە  داوەڵو بەدوای خەڵک  دابڕۆینو   لە ئوسولی  ئینسانیش  لانەدەین.
لەکۆتاییدا  دەڵێم:  ئێستا  کە هەمومان   هەستمان  بەوە  کردوە  کە لە  ڕابردودا  لە ڕوی نەزانیو  هێندێک   جاریش  لە بەر   بێدەسەڵاتی ، جاریواش  هەبوە  لەبەر  تاماعو  چاو چنۆکی  توشی   هەڵەو   پەڵان  بوین  با دانیان   پێدا  بێنینو  پیانخەینە  زبڵدانی  مێژۆوە. داوام لەزانایان  بەگشتیو  زانایانی ئایینی  بەتایبەتی  ئەوەیە  قۆلی هیممەتیلێهەڵماڵن، ئەو خڵتو  خاڵو  خوڕافاتو  دەمارگرژیانە  راماڵن ،  کەڕامەتو   کەسایەتی ڕاستە قینەی کچو  کوڕو  ژنو  پیاو  بپارێزن   تا  گەلەکەمان   بەختەوەربێو    ئەوانیش سەربەرز.

               براتان   مەلا برایمی  مەجیدپور   ٨ی  ڕێبەندانی  ٢٧١٤ی کوردی
                      ٢٨/١/ ٢٠١٥ ی زایینی.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر