بەناوی
خوای خاوەن بەزەو
لێبوردە.
سوپاس
بۆ خوا، داوای یارمەتی و
لێبوردن و پاراستن لە
شەڕی نەفس و کردەوەی ناشیاوی لێدەکەین . ئەوەی ئەو
شارەزای بکا هەتڵە نابێ.
ئەوەی ڕێی لێون بکا بەکەس بۆی
نادۆزرێتەوە. سڵاو لە محەممەد کەعەبدو
ناردراوی خوایە. وەک دەزانن گەلی کورد
زۆربەی هەرە زۆری
خاوەن بڕوای ئایینیە و ئەوەش حاشای لێناکرێ. مێژووش
نیشانیداوە لە ژێر ناوی
دین بەبیانوی هەڵبەستراوی
ئایینی بەردەوام هێرشی کراوەتە
سەرو کوژراوو دەرکراوو قەڵاچۆ کراوە. بەدەست بەناو برا موسوڵمانەکانیەوە زۆرترینو
گەورەترین ئازارو ئەشکەنجەی
کێشاوە. بۆ وێنە کۆماری
ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتای خۆ سەپاندنو
هاتنە سەرکاری بە پاساوی بێبنەمایدژە
دینی بونی کورد
، هەرچی
لەدەستی هاتو ە لە تاوان
دەگەڵ ئەو گەلە ئەنجامیداوە ،
تەنانەت گیاندویەتە ئەو
پەڕی خۆیو فتوای
ناڕەوای جیهادی بە دژی ئەو گەلە خاوەن
بڕوایە داوە . بەشبەحاڵی خۆم لەوە
نیگەران نیم کە ئەو
کۆمارە ئاخوندیە بە چ چاوێک
لە کوردو مافەکانی دەڕوانێو
چەندە دوژمنانە بیری لێدەکاتەوە ،
چونکە بەلای منەوە
سەڵمێندراوە ئەو ڕێژیمە
لە ناخو ناوەرۆکیدا هیچمافێکی نەتەوایەتی
بۆکورد پێ نییەو هەرگیز
بە واقعییەت نایی ناسێ .لاشم وایە ئەوەی چاوەڕوانیەکی
لەو شێوەی ، لەو کۆمارە
هەیە بەهەڵە چووە
نازانێ.ئەوەی بەلای منەوە گرینگە
ئەوەیە : کە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان نەکەونەداوی ئەو ڕاوچیانە
ی کە تەنیا بـۆ هـەڵ خەڵە تاندن و فـریودانی
گەلەکەمان پەروەردەکراون،جا ئەوانە
هەركێ بن . کورد ، غەیرەکورد ، مەلا و نامەلا ،زاناو نەزان ،
یان هەرناوێکیان لێنرابێ . ئێستا
کەساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماروهەڵکردنی ئاڵای کوردستانە و ڕۆژی
بەزمو شادی کوردانە ، پێمخۆشە بەوگەلە بڵێم: ئەگەر پێشەواکەمان قازی ، کوردنەبایە ، لە بواری زانستی قورعانو شەرعی ئیسلامەوە دەبوبەیەکێک لەو
ڕێبەرە ئایینیانەی کە
مەزهەبێکی ڕاستە قینەی بەناوی
خۆی لە پاش بەجێمابایە
. لە باری سیاسیەوە
دەبو وەک مرۆڤە مەزنو ناو دارەکانی وەک ماهـاتـمـا گانـدیـو
ئـەحـمـەد مـوخـتـارو... لـە مـێـژوداجێی گرتبایە. ئـەو
ڕێبەرە بـەو تایبەتمەندیانەو زۆریتریش
تۆ بڵێێ ڕاگەیاندنی کۆمارو هەڵکردنی
ئاڵای کوردستانیبە پێچەوانە یان دژی
ئوسولی دینی ئیسلامزابێیو
ئەو کارەشی کردبایە ؟؟!! تۆ بڵێێ زانایەکی
ئاوا پلە بەرزی ئایینی کەئەرکیقەزاوتیشی بە لێزانی
لەسەر شانبوو، گیانی لەپێناوی ڕێبازو
ئامانجێک بەخت کردبێی کە دژایەتی
دەگەڵ ئیدەو بڕواکەی هەبایە ؟؟!!
ناو هەزارانجاریش نا. قازی
ڕزگاری نیشتمانو گەلەکەیبەئەرکێکی نەتەوەییو
ئایینی خۆی زانیوەبۆیە
لە ڕاگەیاندنی پەیمان
دەگەڵ گەلەکەی بەکەلامی خوا سوێندی
خواردوە. موسوڵمان لەو کاتەوە
کە ئیمان دێنێی ، دەبێی بـڕیـارو
بەرنامەکانی بەوردی هەڵسەنگێنێو
لێکیان بداتەوە ، پاکو پیس هەڵاوێرێی ،
لەسەری بەو قەناعەتە
بگا کە بەرژەوەندی دنیاو دینی تێدا
بەدیکراوە، ئەوکاتەیە کە بڕوا دەگەڵ گۆشتو
خوێنیتێکەڵاوە ، هەر بۆیەشە
پێشەوامان لەوڕێبازەدا سەریشی
داناوە. من بۆیە داوا لەگەلو
دوایەش فریو خواردوانو ، دوایئەوانیش دوژمنان دەکەم بزاننو
تێبگەن ئەوەی قازی کردویەتیو فەرمویەتیگۆترە کاری نیەو خەباتێکە
بۆ ڕزگاری نیشتمانوسەربەخۆییو وەدەست
هێنانەوەیمافێکیزەوتکراو ، مافێک
کە خوا پێێداوە وەک هەمو
گەلانی ئازادی ئەم جیهانە . مافێکیئینسانی کەخوا
بۆ گەلانی دیاریکردوە کوردیشیەک
لەوانە . خوالە سوڕەی (سەبەء : ٤٦ )دا فەرمویە {
بێژە: ئامۆژگاریتان دەکەم
بەیەکەوە بیر بکەنەوە . هاواڵەکەتان شێت نیەو لە خۆوە
قسەناکا ، مەبەستی ئەوەیە لە
مەترسیەکی گەورەکە لە سەر
ڕێگاتانە ئاگادارتان بکاتەوە. } پێشەوای ئێمە هەم ناوی
محەممەدەو هەم شارەزای رێبازی محممەدە. بەهەڵکردنی ئاڵاوڕاگەیاندنی کۆمار بە گەڵەکەی کوتوەئەوە مافی
خوا پێداوتانە ، بۆ وەدەست هێنانی
یەکجاریو پاراستنیان ئامۆژگاریتان دەکەم مەترسی
زۆرو لەسەر ڕێگایەو
ئەرکیزۆر قورسیشتان لە سەر
شانە . ئەو مافە بایخدارەو ئەو
ئەرکە پێرۆزە بە ڕاستی شیاوی قوربانیدانە ،خۆشی هەر بەو
بەرپرسایەتیەو بەو ئامانجە گیانی کردە قوربانینیشتمانو گەلی .
پەیامبەریئیسلام لە کاتی ئازادکردنی مەککەو کابە لەپێشهەموقسەیەکدا ئایەتی ژمارە ١٣ی سوڕەی حوجوڕاتی
خوێندەوە: ( ئەی مرۆڤەکان ئێوە هەموتان
لەنێرو مێیەک خوڵقێندراونو
کراونە گەلی جیازو...) ئەوە سەلمێنەری
ئەو ڕاستیەیە کە گەلان لە دروستبونو
مافدا لەیەک سەرچاوەنو وەک یەک
بەشیان هەیە.
٢ی
ڕێبەندان بە پێوەری ئایینیش دەبێی وەک جێژنی
سەر کەوتنی گەلێک حیسابی بۆ
بکرێێ کە بە پێی ئوسولی ئیسلامی
دژی زاڵمو داگیر
کەران ڕاوەستاوەو لە پێناوی
مافو دیاریکردنی چارەنوسی
خۆیدا قوربانی وەک
پێشەواشی داوە . ڕێبازو خەباتەکەی
بەدژی هیچ ئیدەو
ئایینێک نازانێو دەستی
بۆ مافی کەسیش ڕانەکێشاوە.
ئەو خەباتە بەلایەوە پیرۆزەو وەک
دوژمنانی دەڵێن : دەسکری ئیمپڕیالیزمو
چێوچیە نیە و بە پێچەوانە بە هەمو
هێزیەوە بە دژی زاڵمانو
داگیر کەران ڕاوەستاوە . هەوڵدانە بۆ ئازادیو بەرگریە
لە ماف ، ئەوەش ئەرکێکی
ئایینی گرینگە کە پێشەوا ئەنجامی داوەو
بەمیرات بۆ ئێمەی بە جێهێشتوە.
یەکیەتی
زانانیانی ئایینی کوردستانی
ڕۆژهەڵات دەڵێی :با هەمومان لەو
ڕۆژە مێژوییەدا بەدنیای
ڕابگەیێنین کە مافی نەتەوایەتی
وەک مافێکی ئایینی
دەناسینو بەرگری لێکردنیشی بە ئەرک
دەزانێو سڵی لێناکەین.
دەگەڵدەربڕێنی خۆشیو شادی پێرۆز بایی
لە گەلەکەمانو هـەمـو ئـەوانـەی لەو
ڕێبازەدا تـوشی ئـازارو ئەشکەنجە هاتون بکەین . سڵاوو ڕێزیش
بنێرین بـۆ ڕوحێ
پاکی هەمـو ئـەو شەهیدانەش کە بونە
قوربا نی ئەو ئامانجو
ڕێبازە کە پێشەوا پێشەنگیانە.
براتان مەلا
برایمی مەجید پور.
٢٩/ بەفرانباری ٢٧١٤ ی کوردی ١٩/١/ ٢٠١٥ زایینی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر