ئیسلام باشتر بناسین: مه‌لاعه‌لی سێڵاو
به نیوی خوداوه‌ندی گه‌وره
ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی بوو که مێشکم ئالۆز و گیرخواردوو بوو سه‌باره‌ت
به هیندێک کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه که به ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌کران و
ئایینیان ناشیرین ده‌کرد، زۆر نگه‌ران وپهشێو بووم که‌بۆچی ئایینێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
مرۆڤایه‌تی وسه‌ربه‌ستی مرۆڤایه‌تی له دوونیا وئاخیرهت ره‌وانه‌ی سه‌ر کۆمه‌ڵگای
به‌شه‌رییه‌ت کرا بێت ئه‌وها بێ به‌زه‌ییانه خه‌ڵکی بێ تاوان ده‌خاته ژێر مه‌ترسی
وماڵ وحاڵیان وێران ده‌کات وخوێنیان به حه‌ڵاڵ ده‌زانێت! ته‌نیا به تاوانی ئه‌وه
که باوه‌ری ئایینیان جیاوازه وبیرکردنه‌وه‌یان بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئیسلامی نییه.
هه‌ر بۆیه هه‌وڵمدا به‌دواداچوون له مهر
ئه‌م ئایینه ئاسمانییه بکه‌م وراستی وناراستییهکان لێک جیا بکه‌مه‌وه تاکو
لانیکه‌م دڵم ئۆقره بگرێت ولهم هه‌مووه سه‌رلێشێواوییه رزگارم بێت بۆیه ده‌ستم
کرد به خوێندنه‌وه‌ی زۆرێک له‌م کتابانه‌ی سه‌باره‌ت به ئایینی پیرۆزی ئیسلام
نووسراون و هه‌ریه‌که‌و به جۆری لێهاتووی خۆیی وچۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی له ئیسلام
نووسیبوویان ،نامهه‌وێت زیاده‌ره‌وی بکه‌م له چۆنیه‌تی وچهنیهتی به‌دواداچوونه‌کانم
ته‌نیا ده‌ڵێم گه‌یشتم به‌و قه‌ناعه‌ته که ئیسلام زۆر جیاوازه له گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه
له په‌رتۆکه‌کان ونووسراوهکاندا ده‌یبینین وله شاشه‌ی تلویزیۆنه‌کان ومنبهری
مزگه‌وته‌کان ده‌یبیسین.
ئه‌وه‌یکه بۆمن وه‌کو که‌سێکی لێکۆله‌ر ده‌رکه‌وتوو
و من زۆر به باشی به هۆی عه‌قل وزانست ومه‌نتقی خۆم به‌ده‌ستم
هێنا ئه‌وه بوو، به‌راستی ئایینی ئیسلام ئایینی ئاشته‌وایی وخۆشگووزهرانی وبرایه‌تی
نێوان گه‌ڵان وباوهرهجیاوازهکانه.
که‌واته به پێویستم زانی هیندێک روون کردنه‌وه‌ی
خۆم بخه‌مه به‌ر دیدو راو بۆچوونی باوه‌رمه‌ندان وئه‌و لاوانه‌ی که وه‌کو من سه‌ریان
لێ شێواوه ونازانن به کام فتواو، کام وتاری ئایینی وکام بۆچوون باوه‌ر بکه‌ن،
دۆستان و خۆشه‌ویستانم ،خوێنه‌ره به‌رێزه‌کان.
پێش هه‌موو هه‌وڵیک پێویسته ئێمه ئیسلام به
باشی شی بکه‌ینه‌وه وسهردهمهکانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی لێک جیا بکه‌ینه‌وه ،هه‌ر
بۆیه ناوی ئه‌م پهرتۆکهم دانا به{ باشتر ئیسلام بناسین}
دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه زۆر هه‌ڵه وزۆر بابه‌تی
گرنگ که به ناوی ئیسلام ده‌کرێن و فتواشیان له لایه‌ن نا ئاگاهان له‌م ئایینه‌وه
له سه‌ر ده‌درێت بۆتان روون وئاشکرا ده‌بێت،
ماناوناوهرۆکی وشه‌ی ئیسلام
ئه‌گه‌ر ئێمه بمانهه‌وێت مانای لۆغهوی ووشه‌ی
ئیسلام له فه‌رهه‌نگ نامه‌کان بدۆزینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئیسلام له سلم به فه‌تحه‌ی پیتی س و ته‌شدیدی پیتی
لام وسلم به که‌سره‌ی س وسکونی لام وسلم به فه‌تحه‌ی س ولام مانا په‌یدا ده‌کات.
واته ئه‌م مانایانه‌ی خواره‌وه له خۆده‌گرێت
1-ئیخلاس:دڵ‌پاکی،ئه‌مه‌گ
2-سووڵح: ئاشتی،ئه‌مان
3-ته‌سلیم:گوێ رایه‌ڵی،فه‌رمانبه‌رداری
مانا ومهفهوومی شه‌رعی وشه‌ی ئیسلام
مانایه‌کی ته‌واو له ئیسلام ئه‌وه‌یه که
په‌ره‌ستنی خودایه‌کی ته‌نیایه وته‌سلیم بوونه له ئاست ئیراده وفهرمایشتهکانی
چ له ئهوامرهکانی و چ له نه‌هییه‌کانی واته خۆپاراستن له کرده‌وه‌یه‌ک که
خودا ئیزنی پێ نه‌داوه.
ئیسلام به‌گشتی له هه‌مبه‌ر کوفر و شه‌ریک
دانانه بۆ خوداوه‌ندی مه‌زن هه‌روه‌ک له ئایه‌ته‌کانی سووره‌ی ئه‌نعامدا ئاماژه‌ی
پێ فه‌رمووه{قل انی أمرت أن أکون أول من أسلم ولا تکونن من المشریکین}واته بڵێ
ئه‌مرم پێکراهوه[تا له‌نێو باوهرمهنداندا یه‌که‌م که‌س بم که ته‌سلیمی ئه‌مری
خودا بم]ویه‌که‌م که‌س بم باوه‌رم به‌و ئایینه هه‌بێت وله مووشریکان نه‌بم.
لێره‌دا بۆمان روون ده‌بێته‌وه وشه‌ی ئیسلام
له مقابل وشه‌ی کفر وشیرکه که مسوڵمان ده‌بێت فه‌رمانبه‌رداری ده‌ستووراتی خودا
بێت.
ئیسلام ئاشته‌واییه به پێچه‌وانه‌ی بیری ته‌سک
ونهزانانهی هیندێک تووند ئاژۆی به نێو ئیسلامی که ئه‌م ئایینه جوانه‌یان به
شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه وبێ به‌زه‌ییانه نیشانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی داوه،ئه‌وه‌تا
یه‌زدانی پاک وبێ وێنه به چ شێوه‌یه‌کی پیرۆز ناوی ئیسلام دێنێت وده‌فه‌رمووێت{یا
الیها الذین آمنوا ادخلوا فی السلم کافة}واته ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌رتان هێناوه
وه‌رنه ناو ئایینی ئاشتی وقه‌بوڵی ئاشته‌وایی ئیسلام بکه‌ن،
مرۆڤی ژیر‌و لێکۆله‌ر به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م
ئایه‌ته پیرۆزه زۆر شتی بۆ روون ده‌بێته‌وه که ئیسلام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
ئاشته‌وایی قه‌بول کردووه وباوهرمهندان هان ده‌دات بۆ ئاشتی وسووڵح له گه‌ڵ
گشت کۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه‌ت، مانای ئه‌م ئایه‌ته بۆ هه‌موو بیر‌و بۆچوونێکی جیاواز
له ئیسلام نییه به‌ڵکو ئیسلام سه‌رنجی باوه‌رمه‌ندانی خۆی به‌ره‌و ئاشته‌وایی
راده‌کێشێت ودووریان ده‌خاته‌وه له هه‌ره‌شه و تووند ئاژۆیی.
کوێرکوێرانه قه‌بوڵکردنی ئیسلام کارێکی
ژیرانه ومهنتقیانه نییه به‌ڵکو به خوێندنه‌وه و سه‌رنجدان به ده‌قه پیرۆزه‌کانی
شه‌ریعه‌تی ئیسلام وفهرمایشته راسته‌کانی خۆشه‌ویستمان {محه‌ممه‌د دروود وسڵاوی
خودای له سه‌ر بێت}ده‌گه‌ین به مه‌زنایه‌تی وئاشتهوایی ئه‌م ئایینه پیرۆزه،
یه‌کێک له دهستوراته جوانه‌کانی خوداوه‌ندی
مه‌زن که شوعاری هه‌ر تاکێکی باوه‌رمه‌نده وشه و ره‌سته‌ی {السلام علیکم
ورحمةالله وبرکاته}ه که ته‌نیا مه‌به‌ستی ئاشته‌وایی وپێکه‌وه‌ژیانی برایانه‌یه
له نێو گه‌ڵاندا،هه‌رکات تاکێکی باوه‌رمه‌ند ده‌گات به که‌سێک بێ ئه‌وه‌ی
بڕوانێت ئاخۆ ئه‌م که‌سه باوه‌رمه‌نده به ئیسلام یاخود نا ده‌بێت بڵیت له من
ئه‌مین به من ئاشتهوایم بۆتۆ ده‌وێت مرۆڤێکی شهرئهنگیز وخراپ نیم ره‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی
خودات له سه‌ر بێت.
لێره‌دا
پێویسته خوێنه‌ر بڕوانێته مێژووی ئایینه ئاسمانییه‌کان وشێوازی بانگه‌وازی و ده‌عوه‌ت
کردنی مرۆڤه‌کان بۆ خودا په‌ره‌ستی،
مرۆڤ کاتێک به لارێ‌دا ده‌چێت و تووشی هه‌ڵه
وگوومراهی ده‌بێت خوداوه‌ندی گه‌وره نوێنه‌ری خۆی ره‌وانه‌ده‌کات وتاکو
ئامۆژگاریان بکات ورێگای راست وناراستیان نیشان بدات وپهروهردهیهکی شیاویان
بکات فێری وانه‌ی خودا په‌ره‌ستی ورێز لێک دانانیان بکات.
هیچکات هیچکام له‌م نوێنه‌رانه‌ی خودا رێگای
تووند وتیژی وزبانی تووندیان به دژی کرده‌وه خراپه‌کانی مرۆڤه‌کان به‌کار نه‌هێناوه
به‌ڵکو به ده‌ستووری خودا له زبانی نه‌رم ورووی خۆش ولێبووردن وره‌حم به‌زه‌یی
کۆمه‌ڵگایان به‌ره‌و رێگای راست راکێشاوه. یه‌کێک له‌م پێغه‌مبه‌رانه ونوێنهرانهی
خودا، خۆشه‌ویستمان محه‌ممه‌دی کووری عبدالله بووه سه‌لات وسڵاوی خودای له سه‌ر
بێت،ئه‌و پایه به‌رزه سه‌ختی ورهنجێکی زۆری له مهر ئه‌م ئایینه پیرۆزه
بینیوه وتووشی زۆرێک له بێرێزی وشه‌که‌تی بووه به‌ڵام کاتێک سه‌رده‌که‌وێت وبه
سه‌ر دووژمنانیدا زاڵ ده‌بێت لێبوورده‌یی ده‌کاته پیشه‌و به‌خشش ومهرهبانی به
جێگای تووره‌یی وبووغزو تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه باو ده‌کات.ئه‌م کرده‌وانه‌ی خۆشه‌ویستمان
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فێری وانه‌ی ئاشتی ولێبوورده‌یی وبه‌زه‌ییمان ده‌کات دوورمان
ده‌خاته‌وه له تووندووتیژی و خوێن رشتن.
هه‌ر ئه‌م کرده‌وه جوانانه‌ی پێغه‌مبه‌ر دروود
و سڵاوی خودای له سه‌ر بێ بوو به هۆی سه‌رکه‌وتنی وپهرهئهستاندنی ئایینه‌که‌ی
له ناو کۆمه‌ڵگای نه‌زان وبێ شاره‌ستانییه‌تی ئه‌وسه‌رده‌مه . که‌وابوو ده‌کرێت
بڵێین چه‌ند فاکته‌ر بوونه هۆی سه‌رکه‌وتن وپهرهئهستاندنی ئایینی پیرۆزی
ئیسلام.که ده‌بێت له جیهان وسه‌رده‌می ئێستاش له‌م فاکته‌رانه که‌ڵک وه‌رگرین
بۆ هه‌رچی زیاتر به‌ره‌و پێش بردنی ئایینی ئیسلام.
یه‌که‌م فاکته‌ر بریتی بووله نه‌رمی
ولێبوورده‌یی له به‌رانبه‌ر دووژمنه سه‌رسه‌خته‌کانی ئیسلام،هه‌رچه‌ند که‌سانێکی
زۆر دڵره‌ق وبهکین زۆریان خۆشه‌ویستمان ئه‌زییه‌ت و ئازار دا وله هه‌رجۆره بێرێزییه‌ک خۆیان نه‌ده‌پاراست وماڵ
وحاڵی باوهرمهندانیان تاڵان ده‌کرد وله شار ونیشتمانی خۆیان ده‌ریان ده‌کردن به‌ڵام
کاتێک شکه‌ستیان له هه‌مبه‌ر ئیراده وقوودرهتی ئیسلام هێنا ،ئه‌وه خاوه‌نی ئه‌م
ئایینه بوو لێیان خۆش بوو وئازادی کردن وبه جێگای تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه هه‌موویان
به‌خشی،
دووهه‌م فاکته‌ر
ره‌وشتی به‌رزو ئه‌خلاقی جوانی مرۆڤانه
ئیسلام دژی هه‌ر جۆره ره‌وشت وکرده‌وه‌ی
نامرۆڤانه‌یه وسه‌رنجی باوه‌رمه‌ندانی خۆی بۆ ئه‌خلاقی جوان راده‌کێشێت که هه‌ر
ئه‌وه‌ش ره‌مزی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ئایینه پیرۆزه‌یه،ناکرێت مرۆڤێک بۆ رزگاری چه‌وساوه‌کان
وهه‌ژاران ومافخوراوان و جیهانی جه‌هل ونه‌فامی هه‌وڵ بدات به‌ڵام هاوکات مرۆڤێکی
تووندئاژۆو گرژ ومۆن بێت هه‌ربۆیه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وبه تایبه‌ت محه‌ممه‌د
{د.خ} بێت به ره‌وشتی به‌رزی خۆی وئه‌خلاقی جوان زۆر به‌هاسانی به سه‌ر دووژمنه‌کانیدا
سه‌رکه‌وت وئایینهکهی په‌ره‌ی ئه‌ستاند ،چینی هه‌ژار ولێقهوماوبێ ده‌ره‌تان رۆژ
به‌رۆژ باوه‌ریان به‌و خۆشه‌ویسته ده‌هێنا وئایینهی ئاشتهوایان قه‌بوڵ ده‌کرد
خودا له قورئاندا ئه‌مر به خۆشه‌ویستمان ده‌کات که له زبانی نه‌رم وبه‌خشش
ومهرهبانی که‌ڵک وه‌رگرێت نه‌ک له زبانی ره‌ق وگرژ،{ادع الی سبیل ربک بالحکمة
والموعظة الحسنة وجادلهم بالتی هی احسن}واته بانگه‌وازی یه‌کتا په‌ره‌ستی بکه به
زبانی شیرین ونه‌رم حکمه‌ت ووتووێژی جوان.
ئه‌گه‌رچی هیندێک ناحه‌زی ئه‌م ئایینه چ به
نێو ئیسلامییه‌کان وچ خه‌ڵکانیتر ده‌ڵێن ئه‌م ئایینه ئایینی کوشتن وتاڵان بووه
به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا له دژایه‌تی وبوغزی ئه‌م ئایینه پاکه‌یه ،ئه‌گینا له
راستی به‌دووره خودا له‌م باره‌وه ده‌فه‌رمووێت وئهییدی ره‌وشتی جوان ونه‌رم
ونیامی محه‌ممه‌د{د،خ} ده‌کات وده‌فه‌رمووێت {فبما رحمة من الله لنت له‌م ولو کنت
فظا غلیظ القلب لانفظوا من حولک}واته ئه‌ی محه‌ممه‌د خودا منه‌ت له سه‌ر تۆدهکات
که دڵ وده‌روونێکی نه‌رم وخۆش رووی پێ به‌خشیوی ئه‌گه‌ر هاتباو تۆدڵرهق وبهکین
بای که‌س باوه‌ری به‌تۆ نه‌ده‌هێنا وخه‌ڵکان له ده‌ورت کۆ نه‌ده‌بوونه‌وه وده‌فه‌رمووێت{انک
لعلی خلق عظیم} به‌راستی ره‌وشت وئه‌خلاقی به‌رزی مرۆڤانه‌ت هه‌یه،و خودی خۆشهویستمانیش
ده‌فه‌رمووێت {بعثت لاتمم مکارم الاخلاق}واته به ئه‌وه هاتووم ئه‌خلاقی به‌رزی
مرۆڤانه‌تان بۆ ته‌واو بکه‌م.
فاکته‌ری سێهه‌م
جیهاد یان شهر له رێگای په‌ره‌ئه‌ستاندنی
ئایینی ئیسلام
له سه‌ره‌تاوه ئیسلام ته‌نیا به شیوه‌ی
بانگه‌وازی په‌ره‌ی به ئایینه‌که‌ی ده‌دا به‌ڵام کاتێک دووژمنانی ئه‌م ئایینه له
په‌ره‌ئه‌ستاندنی ئایین مهرترسیان بۆ په‌یدا بوو ده‌ستیان کرد به کوشتن وده‌رکردن
وسهزادانی باوه‌رمه‌ندان هه‌ربۆیه له کۆتاییدا ناچار ئیسلام هه‌ڵوێستی گرتوو به‌ره‌نگاری
له کیانی خۆی کرد به‌ڵام هیچکات زیاده‌ره‌وی له شهر کردن دا نه‌کرد ته‌نیا
خودای گه‌وره ئه‌وه‌نده‌ی ماف به باوه‌رمه‌ندان داوه که له گه‌ڵ که‌سانێک شهر
بکه‌ن که شه‌ریان له گه‌ڵ ده‌که‌ن{اذن للذین یقاتلون بأنهم ظلموا وأن الله‌علی
نصرهم لقدیر،الذین أخرجوا من دیارهم بغیر الحق الا أن یقولوا ربنا الله}ئیزنی به‌ره‌نگاری
به‌و که‌سانه درواوه که شهر بکه‌ن له گه‌ڵ که‌سانێک که زاڵمن وزۆڵمیان
کردووه وئه‌وانیان له ماڵ ونیشتیمانی خۆیان ده‌رکردوون به بێ ناره‌وا ته‌نیا
تاوانیان ئه‌وه بووه که وتوویانه الله تاک وته‌نیایه.
ئه‌گه‌رچی به نێو ئیسلامییه‌کان زۆر
نائاگاهانه له مه‌ڕ ئایه‌ته‌کان ده‌دوێن وفتوای کوشتن وتاڵان کردن به بێ
جیاوازی له نێوان دووژمنی شه‌رکه‌ر وخه‌ڵکی بێ تاوان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه له
ناوه‌رۆکی ئایینی به‌رزو ئاشته‌وای ئیسلام به‌دووره، روون کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته
لێره‌دا ناگوونجێت چوونکه پێویسته زۆر له‌وه زیاتر روون بێته‌وه به‌ڵام ئێستا
بۆ خوێنهرهان ولێکۆلهران هه‌رئه‌وه‌نده به‌سه له ئاماژه‌م پێ‌کرد ره‌نگه
خۆیان به‌دواداچوونی زیاتر بکه‌ن وراستییهکانیان بۆ روون بێته‌وه،
فاکه‌ته‌ری چواره‌م
رێزگرتن له به‌ها پیرۆزه‌کانی خه‌ڵکانی جیا
له ئایینی ئیسلام
ئیسلام وه‌ک ئایینێکی ئاسمانی که بۆ هه‌موو
مرۆڤه‌کان وه‌ک ره‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی هاتووه رێز له خه‌ڵکانی بێ باوه‌ر وباوه‌ری
ئایینیان ده‌گرێت وله ژێر ئیراده‌ی ئه‌م ئایینه پیرۆزه‌دا ئازادانه بۆنه
ئایینی ونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیان به جێ ده‌گه‌یه‌نن وهیچ باوهرمهندێک وده‌سه‌ڵاتێکی
ئیسلامی بۆی نییه بێ رێزیان پێ بکات هه‌ر ئه‌م بابه‌ته که ئیسلام وه‌ک نموونه‌ی
هه‌ره به‌رزی ره‌وشت ورێزگرتن بووه بۆته هۆی ئه‌وه‌یکه رۆژ به‌رۆژ په‌ره
بستێنێت ،چوونکه له راستیدا ئیسلام خۆی به خاوه‌نی ره‌ساڵه‌تێکی جیهانی پێناسه‌ده‌کات،
وه محه‌ممه‌د [د.خ]نموونه‌ی هه‌ره به‌رزی ره‌حم وشهفهقهت وبه‌زه‌ییه بۆ
مرۆڤایه‌تی {وما ارسلناک الا رحمة للعالمین} واته ئێمه تۆمان نه‌ناردووه ته‌نیا
بۆ ره‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی نه‌بێت له سه‌ر مرۆڤایه‌تی،زۆر باشه! که‌ی شیاوه نوێنه‌رێک
له به ره‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی ره‌وانه کرابێت به‌ڵام له تووند ئاژۆیی وکوشت
وکوشتار هیچیتری نه بێت بۆمان ئاشکرا ده‌بێت ئه‌م تووند وتیژیانه دوورن له بنه‌ماکانی
ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌مان له‌وه زیاتر درێژ
نه‌بێته‌وه‌و خوێنه‌ر ماندوونه‌کات ته‌نیا ده‌ڵیم کاتێک سه‌ره‌تاکه‌ی ئه‌م ئایینه
به ره‌حم وبه‌زه‌یی ده‌ست پێده‌کات وشوعاری سه‌ره‌کی پێکه‌وه‌ژیان وئاشتهواییه
ناگوونجێت هاوکات دژه مرۆیی وبێ به‌زه‌ییش بێت هه‌رچه‌ند ئاژاوه‌گێرانی دووژمنی
ئه‌م ئایینه له زۆر فێل وتهرفهند بۆ روخانی که‌ڵک وه‌رده‌گرن چ به ناوی
ئیسلام وچ به‌ناوێکیتر!به‌ڵام سه‌رناکه‌ون گه‌وره‌یی وشکۆ ته‌نیا بۆ ئیسلامی راسته‌قینه
ده‌مێنێته‌وه هیوام ئه‌وه‌یه سته‌م وزۆرداری نه‌مێنێت ومرۆڤه‌کان زۆر به ئاشتی
و به‌خته‌وه‌ری پێکه‌وه بژین: والسلام علیکم ورحمةالله وبرکاته ؛ مه‌لاعه‌لی
سێڵاو
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر