۱۳۹۳/۰۷/۱۷

ئازاری هەر تاکێکی کورد ، ئازاری هەموومانە: مه‌لا عه‌لی ره‌بوشه‌

بسم اللەالرحمن الرحیم
ئازاری هەر تاکێکی کورد ، ئازاری هەموومانە
(( ولا تنازعوا فتفشلوا وتذهب ریحکم )) : واتە :
ململانی و رکابەرایەتی یەکتر مەکەن ، چوونکە ئەوکات بەهاو کێش و قەدرتان لای بەرامبەرتان نامێنی و بە با دەروا و شکست دەخۆن و تواناکانتان نامێنێت .
بەڵێ : بە حەقیقەت وایە کە بە درێژای مێژوو گەلی کورد دوژمنی هەیە ، هەمیشە دوژمنان بۆ دژایەتی گەلی کورد یەک هەڵوێست و یەک بیرو بۆچون بونە کە بە چ شێوەیەک گەلی کورد لە ناو بەرن و زەلیل و زەحیفیان بکەن ، تا نەتوانن وەکوو پێویست لە بەرامبەر ئەوان دا
راوەستن ، هەر بۆیە بەردەوام دوژمنان ویستویانە لە نێوان گەلی کورد دا تەفرەقەو لێکترازان لە بەینی گەلی کورد دا دروست بکەن و لەگەڵ یەکتر دژو ناکۆکیان بکەن ، بەلام بەداخەوە ئەوە شتێکی زەق و رون و دیارو ئاشکرایە کە بە درێژای مێژوو ئەو تەونوو بەستەی دوژمنان لەسەر ئیرادەی گەلە کەمان بە تەواوەتی رەنگی داوەتەوە ، هەر خودی دوژمنانن کە بە مەبەستو بۆ بەرژەوەندی خۆیان پشتی هێندێک لایەن بە دژی لایەکەی تر دەگرن کە بە حیساب خۆیان بە دۆستی وان نیشان دەدەن کە خەمخۆریانن و پشتیوانیان لی دەکەن ، بەڵام بە داخەوە وا نیە کە ئەوان بیانهەوێت دڵسۆزی بکەن ، هەر بۆیە گەلەکەمان زۆر جاران ئەگەر بە خواست و ویستی خۆشی نەبێت ئەوا دەبێ لە گەڵ دوژمنی براکەی تری بکەوێتە ناو یەک سەنگەر و داوای یارمەتی لێ بکات و بە هانای وەبێت کە ئەو هاوکاریەش هەر وا بەبی ئامانج و بەبێ وەعدو پەیمان نایەتە کایەوە کە دوژمنی براکەی پێشکەشی دەکات .
دوژمن هەر دوژمنە جا چ بە مەبەست هاوکاریت بکات یا لە سەرداوای خۆت بێت ، لەبەر تەفرەقەو ناکۆکی نێوان هێزە سیاسیەکان ئەوەتا دوژمن دێتە بەرەکانی شەرو هێزی چەکداری لایەنی براکەی ترت ، لەبەر خاتری دوژمنی براکەت رێگای شەر کردنی پێ نادریت لەگەل دوژمنی هاوبەشی هەموو گەلی کورد کە بەردەرگای پی گرتوین و گەلەکەمان تۆشی نەهامەتی و کوشتو کوشتاری بی وێنە بۆتەوە . ئەوتا ( کۆبانی ) غەڵتانی خوێن بووە ، پێشتر هەموو کوردستان بەدەست دوژمنانی چوار پارچەی کوردستان غەڵتانی خوێن هاتووە و هێشاتش هەر ئەو خوین رشتنە هەر بەردەوامە بە دەست جەلادانی سەردەم و پێشووتریش .
بە چوار دەوڵەتی داگیر کەرو خوێن رێژ و سەرە رۆو دیکتاتۆر ،گەلی کورد هەتا ئێستایی لەگەڵ دابیت ناڵاندویەتی ، بەڵام بە فیتی دوژمنان و بە مەبەست و بەرنامە بۆ دارێژراو ئەوتا گەورەتر لەوان دوژمنی ترمان واتە (( داعش )) دور لە بەهاکانی دین و ئایین بۆ پەیدا بووە کە بە خوین رشتن و ترس و تۆقاندن ، دەهەوێت ئەوەی دوژمنانی گەلی کورد ئەنجامیان نەداوە ئەو تەواو کەری پلانی دوژمنانی گەلەکەمان بێت و بە هەموو تواناوە دژایەتی گەلی کورد بکات .
خودای باڵادەستلە قوئاندا دەفەرموی (( ان اللە یحب الذین یقاتلون في سبیلە کأنهم بنیان مرصوص )) واتە : خودای گەورە ئەوانەی خۆش دەوێت کە بەیەك ریزی دەجەنگن لە پێناوی دا وە ئەو یەک ریزیە وەك دیوارێکی قورقوشم و پتەو قایم وایە کە دەردەکەون .
بەڵام بۆ زاڵ بون و بەگژ داچونەوەی ئەو دوژمنە ترسناکە باشترین شت ئەوەیە کە گەلەکەمان دەست وەدەستی یەکتر بدەن و پشت بە خودا و ئیرادەی هێزی خۆمانی بەرەنگاری ئەو دێوەزمەیە ببینەوە کە یەکگرتنمان زامنی سەرکەوتنمانە .
هەروەك خودای مەزن لە قورئان دا دەفەرموی (( وأعدوا لهم ما ستطعم من قوة )) واتە :
هەرچی لە تواناتاندایە لە چەك و کەرەستەی جەنگی ئامادەی بکەن بۆ بەرەنگاربونەوەی دوژمنان . : بەڵی ئەگەر هێزت هەبێت واتە خەڵکت کۆکردبێتەوە ، ئەوە بیگوومان باشترین کەرەستەیە کە دەتوانی سودی باشی هەبێت و خەڵکەکەت چەکدار بکەی و ئامادەی بەرگری کردن بێت لە خاک وڵات ،ئەوەش بە یەکریزی ناو ماڵی کورد مەسۆگەر دەبێت ، ئەو کاتە باشترو بە تۆکمەترو بەهێزتر لە ناو دۆست و دوژمنان دەردەکەویت کە سام و هەیبەتو وەزنو قەوارەو حەجمت دیار دەبێت و دوژمنان چیتر ناتوان لە ناو گەلی کورد دا تەفرەقە و ناکۆکی دروست بکەن و یان بە دژی یەکتر هانیان بدەن کە بەداخەوە زۆر جاران شەری براکوژی لێ کەوتۆتەوە و ماڵ وێرانی بۆ گەلەکەمانی بە دوای خۆیدا هیناوە کە ئاسەوارەکانی هەروا ماون و پر زام و پر ئێشن . هیوادارم گەلەکەمان یەکگرتوو و بە هێزتر بێت و دوژمنانی گەلەکەمان تەفروو تونا بکەن لە سایەی یەکگرتووی و یەکریزی گەلەکەمان ، ان شاءاللە .
لە کۆتایی دا هەزاران سڵاو بۆ شەهیدانی گەلەکەمان کە گیانی پاکی خۆیان بەختی گەل و وڵات کردووە و شەر لە پێناو حەق دژ بە ناحەق و نارەوای دەکەن کە بەسەر گەلەکەمان دا سەپاوە ، سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان و لەناوچونیش بۆ داگیرکەران و دژ و دوژمنان .
بژی کوردو کوردستان سەرکەوێ خەباتی رەوای گەلەکەمان .

نروێژ : براتان مەلا عەلی رەپوشە


 یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر