۱۳۹۳/۰۵/۰۹

کۆچی دوایی مامۆستایه‌کی ئایینی له‌ گه‌ورکی سه‌قز


بسم الله‌ الرحمن الرحیم

{کل النفس ذائقة الموت}

به‌ پێی راپۆرتی کوردستان میدیا ئاگادار کراینه‌وه‌ مامۆستای ئایینی و نیشتمانپه‌روه‌ر و که‌سایه‌تی خۆشناوی گه‌ورکی سه‌قز مه‌لا ئه‌حمه‌د مرۆڤه‌تی له‌ ته‌مه‌نی 76ساڵیدا، رێکه‌وتی 5ی گه‌لاوێژی 1393ی هه‌تاوی کۆچی دوایی کرد هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای سه‌رخۆشی خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌و که‌س و کاری خودالێخۆشبوو وسه‌رجه‌م خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری سه‌قز له‌ خوداوه‌ندی به‌ره‌حم ودلۆڤان ده‌پارێینه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بکات. انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

8ی4ی1393ی هه‌تاوی




هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر