۱۳۹۳/۰۲/۰۴

وەناو خوای هەرهەبوی هەرمان


سوپاس، شیاوی ئەو کەسە قورئانی بۆ سەروەرمان نارد کە مەشخەڵێکە بەرەی ئادەمی لە تاریکی نەزانین و لە زلکاوی نەفامی دەرخست و بۆشارێی تێگەیشتن و پێی گەیشتن، وەرێی خستن درودی لەبڕان نەهاتو لە بارگای خۆی بەردەوام بنێرێ بۆ گیانی پاکی ئەو سەروەرە دڵسۆزە کە لە دوای بانگ وئاوازی خودا پەرەستی بانگ وئاوازی یەکسانی بۆبەرەی ئادەمی کردە دروشمی هەتا هەتایە وبەردی بناغەی ئاینەکەی پێ دامەزراند ولە گیانی پاکی یارانی پاک ودڵسۆزوگیان لە سەردەست وماندووی نەناس کە هەموو تەمەنیان بۆ رزگاری مرؤڤە ژێر دەستەکان لەدەس ملهوورانی رۆژگار بەخت کردهەتا دەرسێکی وایان بەو نەتەوەی دوای خۆیان بدەن کە هەرگیز سەر بۆ چەوسێنەران نەوی نەکەن.



بەرێزەکان هەتا دین وەکی هەبوو بەرێوە دەچوو هیچ چەوسێنەرێک یارای چەوساندنەوەی کەسی نەبوو،بەڵام بەداخەوە لەپاشان هاتن بە نێودین لک وپۆیان بە ئیشتیای خۆیان بۆ دروست کرد خۆیان دانا لە جێی پیاوچاکان ویارانی پێغەمبەر جاروبارەش تا یەو رادەیه بێ ئابڕویان هێنا پێش خۆیان لە جێی پێغەمبەر وبگرە خودا دانا،هەرئێستا ناوێری بڵێی لەل، دەڵێن شەر لە گەڵ خودا ورەسوڵی خودا دەکەی واجبە هەڵاوەسرێی چۆن پێچەوانەی بیرورای من هەڵوێشتت گرتووە ،


خوێنەری هێژا،با ئاوڕێک وە قورئانە پیرۆزەکەمان بدەینەوە وبزانین کە خوی رەحمان ورەحیم چی فەرمووە [ومن یقتل مؤمنآ متعمدآ فجزاؤە جهنم خالدآ فیها وغضب اللە علیهە ولعنە واعد لە عذابآ عظیمآ]واتەهەرکەس ئیماندارێک بکوژێت بەبێ عووزری شەرع ئەوە تۆڵەی ئەوی دوزەخەوجەهەننەمە بۆ هەتاهەتایی ونفرینی خودای لە سەرە تاکۆتایی عەزابێکی بە هێشی لە سەرە،جا با بزانین ئەو کەسانەی درۆو تۆمەت بە زبانی خوداوپێگەمبەر هەڵدەبەستن دەبێ سەر ئەنجامیان بە کوێ بگا،خودا دەفەرمووێت[ومن اظلم ممن افتری علی اللە کذبآ او کذب بالحق لما جاؤە الیس فی جهنم مثوی للکافرین]واتە ئەری کێ لەو کەسە ستەمکارترە کە درۆ بە زبانی خودا هەڵدەبەستێت وکاتێ حق وراستی هات باوەری پێ ناهێنێت ئایا جێگای بێ باوەران دوزەخ نییە ؟


جا نموونەمان زۆرن لە رۆژگاری خۆماندا دەڵەی مێژوو دووپاتە بۆتەوه خودای گەورە لە سوورەی غافر بەسەرهاتی موسی وفرعەونمان بۆ دەگێرێتەوه کاتێ فرعەون لە حاندی موسی مڕرەی لێ بڕا روی لە حەشامەتەکەی کردو گوتی[زرونی اقتل موسی ولیدع ربە انی اخاف ان یبدل دینکم او ان یظهر فی الارض الفساد]لێرەدا فیرعەون دەیهەوێ دڵسۆزی خۆی نیشان بدا وسەبارەت بە ئایینەپڕوپوچەکەی ناو کۆمەڵ کە بەرژەوەندی دام ودەزگای ئەویش تێدا بەدی دەکرا بڵێ کەوتۆتە بەر هەرەشەی دینی موسی ولە نێو دەچێ کوتی لێم گەرێن باموسی بکوژم با ئەویش هەر هاواری خودای خۆی بکات دەترسم دینەکەمان بگۆرێت وئاژاوەمان دەناو باوێت.


خوێنەری هێژا جا بزانە  سەردەمدارانی ئەمرۆش چۆن هەنگاو بە هەنگاو بەپێی فیرعەون دا دەرۆن وسیاسەتی ئەو رەعەمەل دێنن.


لە سوورەی قەسەس دا لاپەرەیەکی دیمان بۆ هەڵدەداتەوە [ان فرعون علا فی الارض وجعل اهلها شیعآ یستضعف طائفة منهم یذبح أبنائهم ویستحی نسائهم انە کان من المفسیدن]واتە بە راستی فیرعەون لە ناو وڵات وگەلەکەی لووت بەرزی نواند خۆی بەگەورە ودەسەڵاتدار زانی لە سنووری خوی بەزاند دانیشتوانی وڵاتەکەی کردە چەند بەش بە شێکیان بە هێزو ئەویتر لاواز کە نەوەی ئیسرائیل بوون منداڵی نێرینەیان لێ دەکوشتن ومێینەیان زەوت دەکرد،
گوێ گری هێژا ئێستا ئەم داب ونەریتە لە وڵاتە بەڵالێدراوەکەمان پەرەی دەگرێ قسە زۆر و گوێ گر کەم دەرد زۆر و دەرمان هەر.

مامۆستا چامە‌‌‌


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر