یزاکا: بەبۆنەی لە دایک بوونی حەزرەتی محەممەد
پێغەمبەری ئیسلام، بەڕێز مستەفا هیجری پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە کە نوسخەیەکی بە یزاکا گەیشتووە، بەم چەشنەیە:
بەبۆنەی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەری موسولمانان
حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لێ بێ) پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی هەموو
موسولمانان و بە تایبەتی خوشک و برا کوردە موسولمانەکانمان لە کوردستانی ئێران دەکەم.
بە هیوای ئەوەی پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام و هەموو ئایینەکانی
دیکە لە ئاشتی و برایەتیدا بژین و هەموو لایەک رێز دابنێن بۆ بیروباوەڕی ئایینی یەکتر.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر