۱۳۹۲/۰۷/۰۶

الحمدللە الذی اعجز وصفە السنة الواصفین و حجب عن معرفة ادراک کنە ذاتە افهام العارفین

و اوحی الی ابراهیم خلیلە ان طهربیتی للطائفین والعاکفین  و جعل حرمة حرمە ملاذا و ملجآ للخائفین والذاخلین

خۆشەویستان و ئەویندارانی رێگای راستەقینەی سەعادەت و بەختەوەری.
هەروەک بیستووتانە لە مامۆستایانی ئایینی بەڕێز و زانایانی بواری ئایینی، ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە سەر ٥ پێنج روکن پایەگوزاری و دارێشتراوە کە بریتیە لە وشەی شەهادە و ئیمان [اشهد ان لا الە الااللە وان محمد عبدە و رسولە] و نوێژکردن و زەکات دان و رۆژوگرتن وحەج کردن.


 ئەو مانگە مانگی زیارەتی ماڵی پەروەردگارە مانگی دیدار و چاو پێ کەوتنی مەرقەدی ئەشرەفی مەخلوقات حەزرەتی محمد درودی و سڵاوی خودای لە سەر بێت، مانگی تاقی کردنەوەی باوەرمەندانە،لەو مانگەدا موسڵمانان لە سەرانسەری جیهانی ئیسلامی رودەکەنە ئەو شوێنە پیرۆزە بۆ بەجیگەیاندنی فەریزەی حەج کردن وپەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ یەزدانی مەزن کە هەر لە سەرەتای نۆژن کردنەوەی ئەوشوێنە مبارەکە دەستووری بە خۆشەویستی خۆی ئیبراهیم دا کە بانگەوازی باوەرمەندان بکە بۆبەجێگەیاندنی ئەو دەستوورویاسایە کە خودای گەورە ئەمری پێ کردوە .حەج کردن یەکێک کە روکنە ئەسلییەکانی ئیسلامە هەرکەس باوەری پێ نەبێت بە موسڵمان نایەتە ئەژمار وکاتێک مرۆف توانایی ماڵی وجەستەیی هەبێت لە سەری فەرزە واجبە بەدرێژایی تەمەنی جارێک ئەو فەرزە بەجێ بگەیەنێت،مەبەست لە کۆبوونەوەی کۆمەڵگای ئیسلامی کە هەر ساڵ لە فەریزەی حەج وخوولانەوە بەدەوری بیت اللە دا ،ئەوەیە لەگەڵ ئەوەیکە موسڵمانان ئەو ئەرکە ئایینیە بەجێ دەگەیەنن هاوکات لە دەرد ومەینەتییەکانی یەکتریش ئاگادار دەبن .بۆ چوونە حەج چەند شەرت دامەزراوە کە دەبێ ئیماندار وحاجی ئەوشەرتانەی تێدا مەوجوود بێت،یەکەم شەرت دەبێت مەسرەفی چوون وهاتنەوەی هەبێت ونابێت قەرزدار بێت مەسرەفی ماڵ ومناڵی بۆ مابێتەوە کە نەفەقەیان لە سەر ئەوە،دووهەم شەرت رێگای چوون بۆ حەج ئەمین بێت چوونکە پاراستنی گیانی مرۆف لای خودای مەزن لە هەموو شتێک بە نرخترە واتە کاتێک حاجی ئەبینێت رێگا ئەمن نییە بۆنییە بچێت بۆ حەج ئەگەر گوێ نەدات بەو دەستووراتە هەر بەڵایەکی بەسەر بێت خۆی بەر پرسیارە ورەنگە زەرەرمەندی دونیا وئاخرەت بێت واللە اعلم.شەرتی سێهەم وچوارەم ئەوەیە کەسێک کە دەروات بۆ ماڵی خودا بەڵام توانایی وهێزی پێویستی نییە دە بێت لە کەرەستەی گوستنەوە وەک تەیارەو ماشین وشتی واڵە کەڵک وەر گرێت ئەگینا گەر توانایی نەبێت لازم ناکات،حەج لە سەرموسڵمانێکی عاقل وبالغ وئازادو تەوانمەندودەوڵەمەند واجبە چ ژن بێت وچ پیاو هیچ جیاوازێکی نییە. {نایب حەج} واتە کەسێکی دیکە بەجێگای ئەو حەج بکات درووستە ورێگای پێ دراوە بەوشەرتە کابرا لە ژیاندا نەمابێت بەڵام حەجی لەسەر واجب بووبێت ئەگەر میراتی زیاتر لە کرینی حەجێک ومارەیی ژنە کەی وقەرزەکانی بێت وارسەکان لە سەریانە حەجی بۆ بکرن ئەگینا واجب نییە.شەرتە بۆ بەجێگەیاندنی حەج ماڵەکەت حەڵاڵ بێت،بەکەس قەرزدار نەبیت، بۆ رزای خودا حەج بکەیت نەک بۆ ناوبانگ کەسیک تەنیا مەبەستی لە چوونەحەج ئەوە بێت پێی بڵێن حاجی هیچ خێرێکی دەست ناکەوێت،مرۆڤێک جارێک حەجی کردبێت وبۆجاری دووهەم بیهەوێت حەج بکات بەڵام دەبینێت جیرانەکانی برسین وهاوکاریان لازمە وپێویستەو باشتر وایە هاوکاری جیرانەکانی بکات،کرینی شت ومەک لە حەج مدفەرک نییە وشەرعی نییە وپێویست ناکات پارە خەرج بکەیت وئەگەر دیاریت دەوێت بۆ دۆستان لە وڵاتی خۆت ولە جیرانی خۆتی بکری باشترە وخێری کرینەکەت هەیە چوونکە مەبەستت دۆستایەتی بووە،زاڵمان ومرۆڤکوژان سەد جاریش حەج بکەن حەجیان بەر ناکەوێت نابەخشترێن تا حەقی حەقداران نەدەنەوە،ژن ماڵی خۆی لە هاوسەرەکەی بخوازێت هاوسەرەکەی پێی نەدات وبڵێت ئەچم بۆ حەج حەجەکەی درووست نییە،کاتێک ئەوانەی سەرەوە بەجوانی بەجێ گەیشتن دروستە حەج کردن،ئەرکانی حەج پێنج شتن کە بەکورتی بەس ناویان دێنیین ئیحرام بەستن،وەستان لەعەرەفات،سوورانەوە بەدەوری کەعبەدا،راکردن لە بەینی سەفا ومەروەدا،تاشینی یا کورت کردنەوەی مووی سەر،ئەوانە ئەرکانی حەجن هەرکات یەکێکیان بفەوتێت تۆڵەی ناکردرێتەوە وحەجەکەش بەتاڵ دەبێتەوە.واجیباتی حەجیش پێنجن ئیحرام دابەستن لە میقاتەوە،رەج کردنی شەیتانە لە رۆژی جەژن وسێ رۆژەی دوای جەژن،مانەوەی شەوێک لە مزدلیفە،مانەوەی شەوکانی پاشجەژن لە {منی}دا،خۆپاراستن لەو شتانەیکە بەهۆی ئیحرامەوە حەرام کراون بەڵام کاتێک یەکێک لە وانە فەوتا تۆڵەی دەکردرێتەوە بە کەفارە ئەم واجیباتانە پێیان دەڵێن{ابعاض}غەیری وانە هەرچی لە حەج دا بکردرێت هەموویان سووننەتن. ئەوە کورتەیەک بوو لە سەر حاجیان وحەج کردن بەگشتی کە هیوادارم هەمووموسڵمانانی جیهان وحاجیە خۆشەویستەکانی کوردستان وەبەر چاویان بگرن وهیوادارم چوونیان بۆ حەج جگە لە رزای خودای گەورە هیچ شتێکیتر نەبێت وهەوەهاداکارم حاجیانی کوردستان دەردو مەینەتییەکانی نەتەوەکامان بەگوێی موسڵمانانی جیهان بگەیەنن کە ئێمەی کورد وباوەرمەند بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام چۆن بەدەستی دەسەڵاتدارانی بە ناوئیسلام دەچەوسێینەوە وغەدرمان لێدەکرێت ومافمان پێشێل دەکردرێت وزۆڵمان لەسەر رەوا دەبینن وبە دڵێکی پاکەوە بۆ کوردستانی ئازیزمان لە دەرگای یەزدانی پاک بپارێنەوە کە کوردستانێکی ئازاد وسەربەست دوور لە هەر چەشنە ناخۆشییەک خودا بەنەسیب مان بکات ،خودای گەورە حەجیان قەبووڵ بکات و بەسڵامەتی بگەرێنەوە کوردستانی خۆشەویستمان.
ئامین یا رب العالمین

مەلاعەلی سێڵاو

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر