۱۳۹۲/۰۶/۰۳

مامۆستایەکی ئایینیی نیشتمانپەروەر لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد/ پەیامی سەرەخۆشیی یزاکا



یزاکا: مامۆستا عەبدوڵڵا تەها حەسەن ناسراو بە مەلا محەممەد تەرجان، لە شاری هەولێر لە پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد و بەم بۆنەوە یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ناوبراو کرد


بسم اللەالرحمن الرحیم

کل نفس ذائقة الموت و ثم الینا ترجعون

بەداخ و پەژارەوە رێکەوتی ١ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، ''مامۆستا مەلا محەممەد عەبدوڵڵا تەها حەسەن''، ناسراو بە ''مەلا محمد تەرجان'' لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی باشوور کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و زانایەکی ئایینی و ناسراوی نەتەوەی کورد و ئەندامی لێژنەی فتوای هەولێر بوو و زۆرجار بە دەستی داگیرکەرانی کوردستان تووشی ئازار و ناراحەتی بووە.

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە هەموو موسڵمانان و گەلی کورد و خەڵکی شاری هەولێر و لێژنەی فتوا و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکات.

لە خودای دلۆڤان داواکارین روحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انا للە و انا الیە الراجعون

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر