۱۳۹۲/۰۵/۲۵

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یەکەمین حیزبی سیاسی بوو، کەلە هەر چوار پارچەی کوردستاندا دامەزرا



یزاکا: یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٦٨مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئەندامانی ئەو حیزبە کرد.

دەقی پەیامەکە بە شێوەیە:


بەنێوی بەدیهێنەری حەق و عەداڵەت

حب الوطن من الایمان
هاونیشتیمانییانی خۆشەویست و ئەویندارانی رێگای رزگاریی گەلی مافخوراوی کورد و پێشمەرگە سەربەرزەکان،
٢٥ی گەڵاویژی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی، رۆژی دامەزراندنی حیزبی خۆتان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، هەر بەو بۆنەوە لەلایەن یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێرانەوە پڕ بەدڵ پیرۆزباییتان لێ دەکەین، هیوادارین هەروا خۆڕاگرانە و شێلگیرانەتر لە جاران بۆ وەدیهێنانی مافەکانمان بەپشتیوانیی خودا بەردەوام بن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کاتێکدا دامەزرا کە زۆرداری و دیکتاتۆرییەت، باڵی بەسەر جیهاندا کێشابوو و نەتەوەی کوردیش لەو ناوەدا بەدەستی رێژیمی شاهەنشاهی کە خۆی وەک نیسێی خودا لەسەر خەڵکی ئێران بەگشتی و نەتەوەی کورد بەتایبەتی دەدیت، مافی پێشل دەکرا و لە سەرەتایی‌ترین مافی بێ بەش بوو. گەلی کورد لە نەبوونی بزووتنەوەیەکی سیاسی و سەردەم کە توانیبای داخوازییەکانی گەلەکەمان وەبەر چاو بگرێت دەیناڵاند، هەر بۆیە بە دامەزرانی ئەو حیزبە هەموو ئاواتەکانی چینە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کورد وەبەرچاو گیرا کە هاوتەریب لەگەڵ یاسای مافی مرۆڤی جیهانی خۆی ببینێتەوە، ئەو حیزبە بوو بە یەکەم حیزبی سیاسیی کوردی لە هەرچوار پارچەی کوردستان کە بۆتە مایەی شانازی کردن بە خۆی و بە رێبازە پڕشکۆیەکەی، ‌لە ٦٨ساڵ خەباتی لەبڕان نەهاتووی خۆیدا هەروا پێشەنگداری خەباتی رزگاریخوازیی گەلی کوردە.
هیوادارین بە پشتیوانیی هەرچی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کورد بەئامانج بگات.
سەرکەوێت بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد
برووخێ رێژیمی دژەمرۆیی کۆماری بەناو ئیسلامیی ئێران
یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر