یزاکا: یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی جێژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان، ئاراسته‌ی هه‌موو موسڵمانانی جیهان و خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌کات.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌م جۆره‌یه:
به‌ناوی خودای به‌خشه‌نده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان پیرۆزبایی خۆمان له هه‌موو موسڵمانانی جیهان و خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی ده‌که‌ین، له خودای گه‌وره داواکارین نوێژ و رۆژووی موسڵمانان به درێژایی ئه‌م مانگه پیرۆزه قه‌بووڵ بکات.
جێژنی ره‌مه‌زان جێژنی بیرکردنه‌وه له چۆنیه‌تیی پێداچوونه‌وه به ژیانی خه‌ڵکانی هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌ته.
خودای گه‌وره ره‌حمه‌تی خۆی بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌نێرێ که ده‌ستی فه‌قیر و هه‌ژاران ده‌گرن.
جێژنی ئه‌مساڵ له ئێران‌دا هاوکاته له‌گه‌ڵ گرانی و فه‌قر و هه‌ژاری که به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وت و دژی مرۆڤانه‌ی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی، خه‌ڵکی تووشی نه‌هامه‌تی کردووه، رێژیمێک که‌به ناوی ئیسلام و له‌ژێر چه‌تری ناوی ئیسلامدا رۆژانه کرده‌وه‌ی دژی مرۆڤایه‌تی و دژی هه‌رچه‌شنه ئازادی و ژیانێکی به‌خته‌وه‌ری ئه‌نجام ده‌دات.
له خودای گه‌وره داواکارین خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی و خه‌ڵکی موسڵمانی کورد به‌تایبه‌تی له چنگ ئه‌م رێژیمه دیکتاتۆره رزگار بن و جێژنی ره‌مه‌زانی ساڵی داهاتوومان له نیشتمانێکی ئازادا بگرین.
یه‌کیه‌تی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٩ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر