۱۳۹۱/۰۳/۱۱

بانگهێشت کردنی کەسایەتییەکی مەزهەبی سوننە بۆ ئیدارەی ئیتیلاعات

یزاکا: حەسەن ئەمینی کەسایەتیی مەزهەبیی شاری سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان کرا.

بەگوێرەی راپۆرتی کوردپا، رێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩١، حەسەن ئەمینی، موفتی و حاکم شەرعی خەڵک و بەرپرسی شۆرانی مەکتەب قورئانی کوردستان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و دادگای تایبەتی رووحانییەت کراوە.

نابراو لە ئیدارەی ئیتلاعات سەبارەت بە پرسگەلێکی جۆراوجۆر وەکوو پڕوپاگەندە بۆ ئایینی ئیسلام، دەرکردنی فتوا، دەربڕینی بیرورا سەبارەت بە پرسە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لێپرسینەوەی لێ کراوە.

حەسەن ئەمینی دوو رۆژ پاشتر بۆ دادگای تایبەتی رووحانییەتی هەمەدان بانگ کراوە.

بانگهێشتنی ناوبراو بۆ دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی لە هەمەدان پیوەندیی بە بانگێهشتی ئیدارەی ئیتیلاعاتی سنەوە هەبووە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر