به ناوی خودای به‌خشه‌نده‌و میهره‌بان
گه‌لانی موسڵمانی ئێران
گه‌لی موسوڵمان‌و خه‌باتگێڕی كورد له كوردستانی ئێران
ڕۆژی 7/12/1388 به‌رامبه‌ر به 12ی ره‌بیع الاول 1431 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی له دایك بوونی حه‌زره‌تی فه‌خری كائیناتو ناجی به‌شه‌رییه‌ت. واته حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د(ص) دروودو سڵاوی خوای گه‌وره‌ی لێ بێ. پیرۆزبایی خۆمان له سه‌رجه‌م جیهانی ئیسلام‌و به تایبه‌ت خه‌ڵكی چه‌وساوه‌و زوڵم لێ كراوی موسڵمانی كورد له كوردستاندا ده‌كه‌ین. بێ شك رۆژی له دایك بوونی كه‌سایه‌تی‌و پێغه‌مبه‌رێكی ئه‌وتۆ، نوخته عهتفێك بوو له جیهانی مرۆڤایه‌تی دا‌و، مزگێنی هێنه‌ری رهئفهتو میهرو خۆشهویستیو ره‌حمه‌ت بوو. هه‌روه‌ها هه‌ڵگری رسالهتێك بوو كه جیهانی به ته‌واوه‌تی هه‌ژاندو، مرۆڤایه‌تیی پێ بووژایه‌وه. له لایه‌ن یه‌زادنی مه‌زنه‌وه مهئموورو هه‌ڵگری ئه‌و فه‌رمانه پیرۆزانه بوو، كه به ته‌واوی جیاوازییان له‌گه‌ڵ سه‌روبه‌ندی جاهیلییه‌ت دا بوو. به هاتنی ئه‌و سه‌رداره مهزنو به‌رزه به رێنوێنییه ئاسمانییهكانیهوه هه‌موو ئه‌و داب‌و نه‌ریته دزیوو ناحه‌زانه‌ی ده‌ورانی جههلو نه‌زانیی، كه دوور له خۆ‌و خده، داب‌و نه‌ریتی مرۆڤایه‌تی بوون، وه‌لا نهرانو گۆڕ كران.
به كورتی ئه‌و له دایك بوونه مژده‌ی جیهانی به‌شه‌رییه‌ت بوو و، ئه‌و مرۆڤه مهزنو بێ وێنه بوو. ! كه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز ئاوای باس لێوه دهكاو ده‌فه‌رمێ [و ما اًرسًلناكَ اٍلاّ رَحمهًً لٍلعالًمین] : واته ئێمه تۆمان وه‌ك ره‌حمه‌ت‌و خێر‌و به‌ره‌كه‌ت ناردوه بۆ سه‌ر جیهانی مرۆڤایه‌تی:
خوشك‌و برایانی موسڵمانی كورد گه‌وره‌ترین په‌یامی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د دروودی خوای گه‌وره‌ی لێ بێ وه‌ك نێردراوو هه‌ڵبژێردراوی یه‌زادنی مه‌زن، په‌یامی خۆشهویستیو رێز گرتنی مرۆڤایهتیو هه‌ڵته‌كاندنی هه‌موو ئه‌و داب‌و نهریتو خۆ‌و خده كۆمه‌ڵایه‌تییانه بوو كه سیمای مرۆڤایه‌تیی مرۆڤیان وه‌ك مهزنترینو به ئه‌رزشترین خوڵقیندراوی یه‌زدانی شێواندبوو. ئه‌م په‌یامه په‌یامێك بوو كه چی دیكه هیچ مرۆڤێك له سه‌ر بنه‌مای جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانیتر به مه‌زنترو به ئه‌رزشتر دانه‌ندرێ.
ئێمه‌ی كورد كه زیاتر له هه‌زارو چوارسه‌د ساڵه موسڵمانین، خاوه‌نی مزگهوتو مه‌لاو حوجره‌و فهقێو رێ‌و شوێنی ئایینیهكانینو زۆر كه‌سایه‌تی‌و مرۆڤی گه‌وره‌مان له به‌ره‌و پیش بردنی ئه‌م ئایینه‌دا تێدا هه‌ڵكه‌وتووه. كه له ناو مێژووی پڕسه‌روه‌ریی ئیسلامی پیرۆزدا ناویان ده‌دره‌وشێته‌وه. ئه‌وه‌ش ده‌ر ده‌خا كه له خواپه‌ره‌ستیدا له رێزی نه‌ته‌وه هه‌ره موسڵمانه‌كانی ناوچه‌و جیهان داین. به‌ڵام بهردهوامو به درێژایی مێژوو، له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌ی كوردبوونمان، به دژی داگیركه‌ران بۆ ئه‌ستاندنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆمان له خه‌بات دا بووین. چهوساوینهتهوهو زۆر جار تۆمه‌تی ناڕه‌واو بگره ئیلحادیشمان وه پاڵ دراوه‌و ته‌نانه‌ت فتوای جیهادیشمان له لایه‌ن رێژیمی خومهینیيهوه له سه‌ر سادر كراوه.
بۆیه جارێكی دیكه وێڕای پیرۆزباییمان به‌و بۆنه مهزنو پیرۆزه‌وه واته رۆژی له دایك بوونی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان دروودو سڵاوی خوای گه‌وره‌ی له سه‌ر بێ له موسڵمانانی جیهانو به تایبه‌ت كوردستانی ئێران پێشكه‌ش ده‌كه‌ین. پێمان وایه كه په‌یڕه‌وه‌ی كردن له شهریعهتو سووننهتو فه‌رمووده‌و ژیانی پیغه‌مبه‌ری مهزنو خۆشه‌ویست. مرۆڤایه‌تی له دڕهندهییو چه‌وسانه‌وه‌یی یه‌كتری به دوور ده‌بێ.
یه‌كیه‌تی زانایانی ئایینيی كوردستانی ئێران
7/12/1388 به‌رامبه‌ر به ربیع الاول 1413 قه‌مه‌ری
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر