به نێوی خودای به‌خشه‌نده‌و میهره‌بان
په‌یامی یه‌كییه‌تی زانایانی ئایینی كوردستانی ئێران بۆ پشتگیری له بانگه‌وازی سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ یه‌كییه‌تی ریزه‌كانی كورد له هه‌لومه‌رجی ئێستادا.
]و أعتصموا بحبل اللّه جمعیاو لا تفرّقوا]: واته هه‌مووتان ده‌ست له رشته‌ی خوا وهرێننو بڵاو مه‌بن.
رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران به درێژایی ته‌مه‌نی سێ ساڵی ڕابردووی بۆ گه‌یشتن به ئامانجی دژی مرۆڤانه‌ی خۆی له هه‌موو شێوه‌كانی پیلان‌و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له نێوان گه‌ڵانی ئیران به گشتی‌و گه‌ڵی كورد به تایبه‌تی كۆتایی نه‌كردووه. چه‌كدار كردنی خه‌ڵكی كوردستان له جلوبه‌رگی جاش، به‌سیج، سپا‌و ئیتلاعات‌و ده‌یان نه‌هادی دیكه‌ی دژی گه‌لی‌و دژی ئینسانی، ته‌نیا بۆ پاراستن‌و سه‌قامگیری ده‌سه‌ڵاتی خۆی دای ناوه یه‌كێك له‌و كرده‌وانه‌ن كه هیندێك له كورده فریوخواردۆكانی دژی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان هان داوه‌و دژایه‌تیی له ناو خوشك‌و براو باوكدا ناوه‌ته‌وه.
رێبه‌رانی شۆڕش به تایبه‌ت حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به زۆر جاران باسی خۆپاراستنی خه‌ڵكیان له پیلانی براكوژی خستۆته به‌ر باس‌و ئاگاداری‌و رێنوێنیان داوه. به‌ڵام به هۆی جۆاروجۆرو، به تایبه‌ت كه‌م ده‌رامه‌تی گه‌ڵی كورد، رێژیم به چه‌كداركردنی خه‌ڵك، له پێلانی دژی مرۆڤی خۆی كه‌ڵكی وه‌رگرتوه‌و ئه‌وه‌ش تۆوی دووبه‌ره‌كی‌و رق‌و كین له وانه‌یه بۆ هاونیشتمانانی كوردی دروست كردبێ. بزووتنه‌وی رزگاری خوازانه‌ی گه‌ڵی كورد له كوردستانی ئێران به تایبه‌ت به رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له رێگای سكرتێری گشتی ئه‌و حیزبه‌وه ده‌ستپێشخه‌ری كردووه ئه‌و كهسو لایه‌نانه‌شی ئاگادار كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر تا ئێستا له سه‌نگه‌ری دژی گهڵهكهی خۆیاندا ماوهنهتوهو پشتیان له خه‌ڵكی خۆیان كردوه، بگرێنه‌وه باوه‌شی گهلو مه‌یدان بۆ پێكه‌وه ژیان‌و یهكییهتیو له خۆبردن له لایه‌ن شۆڕشگێران ئاواڵه‌یه، كۆماری ئیسلامی ئێران قهوامو ده‌وامی ئه‌وتۆی نه‌ماوه. سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لانی ئێرانه. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ باوه‌شی گه‌ل زامنی لێبووردیی له كرده‌وه‌كانی ڕابردووتانه.
هاو نیشتمانانی به‌ڕێز له كوردستانی ئێران، ئێمه وه‌كوو یزاكا وێڕای مه‌حكووم كردنی سه‌ركوت‌و ئیعدام كردنی چاڵاكانی سیاسی‌و ڕۆڵه شۆڕشگێره‌كان له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامی، ده‌ست خۆشی‌و پشتیوانی له هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه له ڕاستای به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئێران به گشتی‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد به تایبه‌تی ده‌كه‌ین،و به نادروست زانینی توهمه‌تی (محاربه) واته شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵ خوا بۆ سه‌ر به ئیمانترینو حهقخوازانی وڵاته‌كه‌مان، هه‌ر وه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د ـ خ) ده‌فه‌رموێت به ئیمانترین كه‌س ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له هه‌مبه‌ر حاكمانی زاڵم‌و سته‌مكاردا ڕێگای ناره‌زایه‌تی ده‌گرنه به‌رو ئاماده نابن بۆ هاوكاری كردنی كۆنه‌په‌ره‌ستان.
به ئه‌ركی ئایینی ده‌زانین پشتیوانی خۆمان له بانگه‌وازی یه‌ك ریزی بوونه‌وه‌ی نیشتمانی‌و دابین كردنی ژیانێكی ئارام له لایه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌رببڕین. هه‌روه‌ها جێگای خۆشحالییه كه له دووتوێی وته‌كانی ئه‌م به‌ڕێزه سینگ فرهوانیو لێ بردوویی زۆر به ڕوونی دیاره له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوڵاتییانه كه به‌داخه‌وه تا ئێستاش خۆیان نهناسیوهتهوهو له خه‌وی خفڵهتدا ده‌ژین. یزاكا هیواداره هه‌موو بزوتنه‌وه سیاسیهكانو گروپه چاڵاكه‌كان له سه‌ر خاڵی هاوبه‌ش به قازانجی نه‌ته‌وه‌ی كورد كۆ ببنه‌وه‌و له هه‌مان كاتیش‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چاوه‌ڕوان ده‌كرێ وه‌ك پردی پێكه‌وه ژیان‌و چاكسازی، ڕۆڵی كاریگه‌ر بگێرێ.
به سپاسه‌وه
یه‌كییه‌تی زانایانی ئایینی كوردستانی ئێران
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر