۱۳۸۸/۰۶/۳۰

برووسكه‌ی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستانی‌ ئێرانه‌وه

به‌نێوی‌ خوای‌ خاوه‌ن به‌زه‌
یزکا: به‌بۆنه‌ی‌ هاتنه‌وه‌ی‌ جه‌ژنی‌ پیرۆزی‌ ره‌مه‌زان، وێڕای‌ خوازیاریی‌ په‌سه‌ندی‌ هه‌وڵه‌ ئایینییه‌كانتان له‌ خوای‌ گه‌وره‌ پیرۆزبایی‌ خۆمان ئاراسته‌‌و پێشكه‌شی‌ سه‌رجه‌م بڕواداران‌و موسڵمانانی‌ دونیا‌و به‌تایبه‌ت هاوولاتییانی‌ به‌باوه‌ڕی‌ كوردستانی‌ رۆژهه‌لات ده‌كه‌ین.
هیواخوازین جه‌ژنی‌ ئه‌وساڵه‌مان جه‌ژنی‌ ته‌بایی‌‌و لێبوردن‌و سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر هه‌موو كه‌ند‌و له‌ندی‌ بێ‌ باوه‌ڕی‌‌و كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ی‌ به‌رده‌م رێگه‌ی‌ گه‌یشتن به‌ ویست‌و ئامانجه‌ ره‌وا‌و شه‌رعییه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان بێت‌و سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ چاكسازی‌‌و ته‌یاربوونه‌وه‌‌و تێ‌هه‌ڵچوونه‌وه‌ له‌ حاند نه‌یاران‌و دوژمنانی‌ سه‌ركی‌‌و له‌مێژینه‌ی‌ خه‌ڵكه‌كه‌مان‌و له‌ هه‌مان كاتیش دا له‌ خوای‌ خاوه‌ن خیو خوازیارین ساڵی‌ داهاتوو له‌ كوردستانێكی‌ ئازاد‌و به‌دوور له‌ هر چه‌شنه‌ ناعه‌داله‌تی‌‌و له‌ ژێر به‌یداغی‌ ته‌بایی‌و پێكه‌وه‌ژیان دوور له‌ چه‌قوچوی‌ حكوومه‌تی‌ نائیسلامی‌دا جه‌ژن بگرین.
به‌ هیوای‌ ئه‌و رۆژه‌

یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستانی‌ ئێران
به‌رواری‌ 29ی‌ خه‌رمانانی‌ 1388هه‌تاوی‌ ـ 2709ی‌ كوردی‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر