لینکەکان

۱۳۸۷/۰۹/۱۷

هیجره‌ت‌و ده‌رسه‌كانی‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌

ن: مامۆستا چیا

به‌نێوی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ بێ‌ نێوی‌ پاكی‌ مه‌لۆتكێك نه‌یده‌دی‌ داوێنی‌ پاكی
قه‌درو قیمه‌تی‌ خوا له‌ نێردراوه‌ به‌لیمه‌ت‌و پسپۆڕ، خۆنه‌ویست‌و گه‌ل دۆست محه‌ممه‌د (ص) كوریژگه‌ی‌ ناوداری‌ عه‌ره‌ب عه‌بدوڵڵا ناو.
محه‌ممه‌دێك كه‌ سه‌راپای‌ ژیانی‌ هه‌وێنی‌ ژینی‌ مرۆڤه‌كان‌و داهێنه‌ری‌ هه‌رچی‌ په‌سنی‌ خوایه‌، راهێنه‌ری‌ هه‌رچی‌ شیاوی‌ مرۆڤه‌‌و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌كانیشه‌.
گه‌ر له‌ مێژووی‌ ژیان‌و قه‌ڵافه‌تی‌ لێهاتوویی‌ ئه‌م پیاوه‌ مه‌زنه‌ بڕوانین‌و چركه‌ساته‌كانی‌ ژیان لێك ده‌ینه‌وه‌ پڕیه‌تی‌ له‌ میرایه‌تی‌‌و هه‌ڵكه‌وته‌یی‌ به‌ جۆرێكی‌ وه‌ها كه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نه‌ك هه‌ر داهێنه‌رێكی‌ به‌توانا به‌ڵكوو ژیانی‌ ئاساییشی‌ هه‌ر هه‌مووی‌ وانه‌‌و ده‌رسێكه‌ كه‌ بۆیه‌ ده‌شێ‌ به‌ هه‌زاران قوتابی‌ له‌ زانستگای‌ ئه‌ودا ئه‌لف‌و بێی‌ چلۆن ژیان فێربن. گه‌وره‌یی‌ محه‌ممه‌د له‌ یه‌ك بوارو یه‌ك لایه‌ندا نیه‌ كه‌ هه‌ر وه‌ك هه‌موو گه‌وره‌پیاوێكی‌ هه‌ڵكه‌وته‌ له‌ بوارێك له‌ بواره‌كاندا به‌لیمه‌تی‌ نواندووه‌و به‌رهه‌مه‌كه‌شی‌ بۆ كه‌سانێك یا خۆ سه‌رده‌مانێك له‌ كاردا بووه‌. به‌ڵام گرینگی‌ هه‌ڵكه‌وته‌یی‌ محه‌ممه‌د له‌ هه‌موو بواره‌كانی‌ سیاسی‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌، پزیشكی‌، فه‌له‌كناسی‌، سه‌ركردایه‌تی‌ له‌ تێكهه‌ڵچوون‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ نه‌یاراندا‌و هه‌موو كات‌و ساتێكدا بووه‌. هه‌رچی‌ لێی‌ رووداوه‌ به‌ ده‌یان‌و بگره‌ سه‌دان مه‌به‌ستی‌ پڕ به‌ پێستی‌ له‌ پشت بووه‌ كه‌ ره‌نگه‌ بۆ مرۆڤه‌كانی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ته‌نانه‌ت ئێستاشی‌ له‌گه‌ڵ‌ بێ‌ سانا نه‌بووه‌ له‌ تێگه‌یشتنی‌، هه‌ر بۆیه‌ هێندێك جاریش تاوانی‌ نه‌زانی‌‌و یا خۆ گه‌مژه‌ لێیان وه‌پاڵ‌ داوه‌ كه‌چی‌ پاش ده‌مانێك بۆیان روون بۆته‌وه‌ كه‌ نه‌ك هه‌ر محه‌ممه‌د ناتێگه‌یشتوو‌و ناپێ‌گه‌یشتوو نه‌بووه‌ به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ زانستیان تێ‌ گه‌یشتنیان له‌ چاو زانستی‌ محه‌ممه‌د ئه‌وه‌نده‌ نزم بووه‌ كه‌ كۆڵ‌‌و كۆڵه‌وار ماونه‌ته‌وه‌.
یه‌كێك له‌م بلیمه‌تیانه‌ی‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا خولقاندوویه‌تی‌‌و ره‌نگه‌ ئێستا تازه‌ ئێمه‌ی‌ موسوڵمان پاش رابوواردنی‌ زیاتر له‌ 14 سه‌ده‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ ده‌بینین‌و تێ‌ده‌گه‌ین‌و ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه‌ پێغه‌مبه‌ر بۆ جێگیر‌و سه‌قامگیر كردنی‌ ئه‌م ئیشه‌ی‌ كه‌ ویستوویه‌تی‌ له‌ هه‌موو خه‌باتگێڕییه‌ك نه‌سڵه‌میوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش ئیشه‌ پڕ پیرۆزاویه‌كه‌ی‌ هیجره‌ته‌.
له‌م رۆژانه‌دا كه‌ سه‌رده‌می‌ ساڵوه‌گه‌ڕی‌ سه‌فه‌ره‌ مێژوییه‌كه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ره‌، مامۆستایانی‌ ئایینی‌ ئێمه‌ به‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ له‌ رێگه‌ی‌ تریبون‌و بڵیندگۆی‌ مزگه‌وته‌كان هه‌ڵده‌ستن‌و به‌ پێی‌ توانا لێی‌ دواون‌و بۆ خه‌ڵكی‌ ئێمه‌یان روون كردۆته‌وه‌ كه‌ چلۆن پێغه‌مبه‌ر سه‌فه‌ر ده‌كا‌و كێ‌ به‌ هاوڕێی‌ هه‌ڵده‌بژێرێ‌‌و چیان خوارد‌و كه‌ی‌ گه‌یشتنه‌ جێ‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌‌و له‌گه‌ڵ‌ رێزم بۆ مامۆستایانی‌ ئایینی‌ هیچ كاتێك ئاماژه‌یان به‌ هۆی‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌‌و ده‌رسه‌كانی‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌یان نه‌كردووه‌ كه‌ منیش وه‌كوو یه‌كێك له‌ قوتابیانی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حوجره‌ گڵێنه‌كانی‌ ئه‌م كوردستانه‌وه‌ به‌و زانستی‌ نه‌زانانه‌ی‌ خۆم هێندێك له‌ بابه‌ت‌و هۆكار‌و وانه‌كانی‌ ئه‌م كۆچڕه‌وییه‌ ده‌وروژێنم‌و له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی‌ گه‌له‌كه‌می‌ له‌ سه‌نگ ده‌ده‌م.
سه‌فه‌ر‌و كۆچڕه‌ویی‌ پێغه‌مبه‌ر نه‌ك هه‌ر به‌ ویست‌و دڵخوازی‌ خۆی‌ نه‌بووه‌ به‌ڵكوو له‌به‌ر پاوانخوازی‌‌و ده‌مارگرژی‌‌و ده‌سه‌ڵاتخوازانێك بووه‌ كه‌ مانه‌وه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ریان پێ‌ مه‌ترسیدار بووه‌‌و لایان وابووه‌ رێگرێكی‌ سه‌ره‌كییه‌ له‌ به‌رده‌م ویست‌و ئامانجه‌ چه‌په‌ڵه‌كانیاندا‌و گڵۆڵه‌ی‌ ژینیان ده‌خاته‌ سه‌راولێژی‌ نه‌مان. هه‌ر بۆیه‌ ده‌كه‌ونه‌ پیلانگێڕی‌‌و هه‌وڵی‌ له‌ناوچوونی‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام محه‌ممه‌د بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م پیلانه‌ش بكاته‌ بڵقی‌ سه‌ر ئاو‌و ئه‌نگوستی‌ بێ‌ده‌سه‌ڵاتیان بخه‌نه‌ ناو ده‌م، به‌ ناچاری‌ رێگای‌ ئه‌م هیجره‌ته‌ ده‌گرێته‌ به‌ر. به‌ڵام نه‌ك له‌ ترسان‌و له‌به‌ر بێ‌ده‌ماری‌ به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ جارێكی‌ تر له‌ مه‌ڵبه‌ندێكی‌ تر زیاتر‌و باشتر به‌گژ ناحه‌زانیدا بێته‌وه‌‌و خۆی‌‌و هه‌واڵانی‌ ته‌یارتر بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌. كه‌وابوو ئه‌م ده‌رسه‌ وه‌رده‌گیرێ‌ كه‌ كۆچڕه‌وی‌‌و هیجره‌ت له‌ كاتی‌ ترس له‌ نه‌مان‌و به‌ یه‌كجاری‌ سڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كوره‌ خاكیه‌، نه‌ك هه‌ر خراو نیه‌ به‌ڵكوو باشترین شێوه‌ی‌ به‌ره‌نگاری‌‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌م باره‌وه‌ شاعیری‌ پسپۆڕ مامه‌ غه‌فوور ده‌باغی‌ جوانی‌ كوتووه‌ كه‌ ده‌بێژێ‌:

هه‌ڵاتن عه‌یبه‌ بۆ پیاوی‌ شه‌ڕكه‌ر به‌ڵام هێندێك جار پێی‌ ده‌ڵێن هونه‌ر

كه‌وابوو ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر مافی‌ ره‌واو داوای‌ ژینی‌ بێ‌ژان‌و نه‌بوونی‌ جیاوازی‌ له‌ هه‌ر بوارێكه‌وه‌ ته‌ره‌ی‌ ماڵ‌‌و وه‌ته‌ن‌و ره‌هه‌نده‌ی‌ گابه‌رد‌و ئه‌شكه‌وتی‌ سه‌وركانن قه‌ل‌و داڵ‌‌و په‌له‌وه‌ر داڵده‌یان داون‌و مافی‌ ژیانیان لێ‌ زه‌وت كراوه‌ ژاراوه‌ی‌ ژین ژێواری‌ شه‌‌و‌و رۆژیانه‌، نه‌ك هه‌ر بێ‌ هیوا نه‌بن به‌ڵكوو هیوادارتر له‌ جاران‌و به‌رنامه‌رێژی‌ تایبه‌تی‌ تریان هه‌بێت‌و ئه‌وسا نه‌ته‌وه‌ی‌ ئێمه‌ش به‌پێی‌ ته‌كلیفی‌ شه‌رعی‌ خاوه‌نداریه‌تیان لێ‌ بكات.
ده‌رسێكی‌ تر له‌ هیجره‌تی‌ پێغه‌مبه‌ر كه‌ ده‌بێ‌ ئاماژه‌ی‌ زیاتری‌ پێ‌ بكرێ‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بینین كاتێك محه‌ممه‌د له‌ مه‌كه‌ به‌ نادڵی‌‌و بێ‌ ویست‌و دڵخوازی‌ خۆی‌ ده‌ڕواته‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌ر چه‌ند هه‌نگاو جارێك ئاوڕێك له‌ مه‌كه‌ی‌ زێدی‌ خۆی‌ ده‌داته‌وه‌‌و ئێژێ‌: "ئه‌ی‌ شاری‌ خۆشه‌ویستم ئه‌وا به‌جێت دێڵم به‌ڵام وا تێ‌نه‌گه‌ی‌ تۆم له‌یاد ده‌چێ‌"‌و به‌ڵكوو نزا له‌به‌ر خوا ئه‌كا‌و ده‌ڵی‌: "ئه‌ی‌ خوا تۆ كارێ‌ بكه‌ی‌ شاری‌ مه‌دینه‌م ئه‌وه‌نده‌ له‌به‌ر چاوان شیرین بكه‌ی‌ كه‌ دووری‌ شیرینایی‌ زێده‌كه‌م بڕستم لێ‌ نه‌بڕێ‌". كه‌وابوو خۆشه‌ویستیی‌ خاك‌و زێد‌و دایكه‌ نیشتمان نه‌ك هه‌ر تاوان نیه‌ به‌ڵكوو بێ‌ هه‌ڵوێستی‌ له‌ به‌رابه‌ر ئه‌م دایه‌ پیره‌دا بێ‌به‌شی‌ ئه‌م به‌هه‌شته‌ی‌ كه‌ خوا له‌ژێر پێێ‌ ناوه‌، پێوه‌یه‌. هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ‌ له‌پێناو راگرتنی‌ دڵی‌ توێ‌ توێی‌ ئه‌م دایكه‌دا نه‌ك هه‌ر كۆچكردن به‌ڵكوو خوێنمان له‌ كاتی‌ پێویستدا حه‌ڵاڵی‌ رێگاكه‌ی‌ بكه‌ین‌و وه‌كوو بیلبیله‌ی‌ چاو بیپارێزین. ئه‌گه‌ر كه‌سانێك ئه‌م ئیده‌‌و باوه‌ڕه‌ بێ‌مانا‌و بێ‌واتا ده‌زانن‌و پیان وایه‌ هیچ چه‌شنه‌ پێوه‌ندی‌‌و خزمایه‌تییه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ دین‌و دین دۆستی‌دا نیه‌ ئه‌وه‌ یا له‌ هۆ‌و وانه‌كانی‌ سه‌فه‌ر‌و هیجره‌تی‌ پێغه‌مبه‌ر تێ‌نه‌گه‌یشتوون یا باشتر وایه‌ خۆیان به‌ رێڕه‌و‌و رێبواری‌ ئه‌و نه‌زانن‌و خۆ به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌ به‌باوه‌ڕه‌دا نه‌سه‌پێنن ئه‌وسا هه‌رچی‌ ئێژن بۆیان لواوه‌‌و ره‌وایه‌.
یه‌كێكی‌ تر له‌ وانه‌كانی‌ سه‌فه‌ری‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌مه‌یه‌ كاتێ‌ ده‌بینین محه‌ممه‌د ته‌مای‌ سه‌فه‌ر ده‌كا فیداكاری‌ ژن زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ‌. ته‌نانه‌ت له‌خۆبردوویی‌‌و خه‌باتی‌ ژن له‌و كاته‌دا ده‌گا به‌ راده‌یه‌ك كه‌ له‌نێوچاوی‌ ئه‌و هه‌موو دڕك‌و داڵ‌‌و گورگ‌و چاوشۆڕانه‌ی‌ نه‌یاری‌ پێغه‌مبه‌ردا گیانبازی‌ ده‌كا‌و خۆی‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسی‌، به‌مجۆره‌ی‌ كه‌ ئه‌سمای‌ كچی‌ ئه‌بووبه‌كر به‌و كاره‌ هه‌ڵ‌ده‌ستێت‌و بژێوی‌ محه‌ممه‌د‌و هاوئه‌شكه‌وته‌كه‌ی‌ ده‌با له‌ كاتێكدا ره‌نگه‌ پیاوی‌ زۆر دلێریش نه‌توانێ‌ ئه‌م ئیشه‌ پڕ خه‌ته‌ره‌ جێ‌به‌جێ‌ بكات. كه‌وابوو نه‌ك ژن له‌ روانگه‌ی‌ دینه‌وه‌‌و سكرتێری‌ دین رۆڵی‌ به‌رچاو ده‌گێڕێ‌‌و گێڕاویه‌تی‌ به‌ڵكوو له‌ بواری‌ به‌رنامه‌ داڕشتن‌و پلان داناندا بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمناندا ده‌بێ‌ حه‌ساوی‌ تایبه‌تی‌ بۆ بكرێ‌ به‌ جۆرێكی‌ وه‌ها كه‌ زۆرجار بخرێته‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ پیاویش. به‌ڵام مخابن ئێمه‌ی‌ به‌ناوی‌ دیندار، نه‌ك هه‌ر ژن وه‌كوو پیاو حه‌ساو ناكه‌ین به‌ڵكوو بواری‌ گه‌شه‌‌و نه‌شه‌ی‌ لێ‌ ده‌گرین‌و پێش به‌ داهێنان‌و زانستیان ده‌گرین‌و به‌ تاوانی‌ ژن بوون نیوه‌ی‌ ژیانیان پێ‌ ره‌وا نابینین كه‌ گۆیا ئایین مافی‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی‌ پێ‌ داون‌و بۆ دابینكردنی‌ ئاره‌زووی‌ پیاو خولقاوه‌‌و به‌س. كه‌چی‌ هه‌ر هه‌مووی‌ دژایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌قی‌ ئایین‌و رێبازی‌ پێغه‌مبه‌ردایه‌.

۱۳۸۷/۰۹/۱۶

یه‌یامی‌ پیرۆزبایی‌ "یزاكا" به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ قوربان

بسم الله الرحمن الرحیم
واذن فی‌ الناس بالحج یا توك رجالاً و علی‌ كل ضامر یاتین من كل فج عمیق لیشهدوا منافع لهم
(سوره‌ی‌ حه‌ج 27‌و 28)
به‌نێوی‌ خوای‌ خاوه‌نی‌ فه‌سلان‌و په‌سلان
سڵاوی‌ خوا له‌ گه‌وره‌پیاوی‌ مێژوو‌و هه‌ڵكه‌وتوو‌و دلێر‌و بوێر، خۆنه‌ویست‌و خه‌ڵك ویست
هێنه‌ری‌ په‌یامی‌ به‌خته‌وه‌ری‌، داهێنه‌ری‌ ژیانی‌ پێكه‌وه‌ژین، هه‌ڵكه‌وته‌ی‌ زه‌مین‌و زه‌مان كه‌ له‌ مێری‌ مه‌یدانی‌ شه‌رانخێوی‌ خه‌بات بۆ دین خاوه‌نی‌ خه‌ڵاتی‌ خوا حه‌زره‌تی‌ محه‌ممه‌دالموسته‌فا‌و بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێز‌و به‌پێزه‌كه‌ی‌‌و گشت هه‌واڵ‌‌و هاوماڵ‌‌و ئه‌وانه‌ی‌ له‌ته‌ك ئه‌ودا ژیان‌و خۆیان به‌ختی‌ رێبازه‌كه‌ی‌ كرد.
هاووڵاتیانی‌ خۆشه‌ویست، بڕوادارانی‌ به‌ڕێز، مه‌ته‌رێزه‌وانانی‌ محه‌ممه‌د، پارێزه‌رانی‌ قورئان‌و قوتابییانی‌ فێرگه‌ی‌ محه‌ممه‌د، ئێمه‌ی‌ خاوه‌ن ئێوه‌‌و ئێوه‌ی‌ خاوه‌ن ئێمه‌، وه‌كوو یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ هاتنه‌وه‌ی‌ جه‌ژنی‌ قوربان، جه‌ژنی‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ په‌یمان، جه‌ژنی‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ نه‌ریتی‌ ئیبراهیم‌و به‌ڵێنی‌‌و هاواره‌كانی‌ محه‌ممه‌د پیرۆزبایی‌ له‌ ئێوه‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ خوداویست ده‌كه‌ین‌و له‌ خوای‌ بانی‌ سه‌ر‌و بینایی‌ چاوان چاوه‌ڕوانی‌ ده‌كه‌ین له‌ شه‌قامی‌ خودادۆستی‌ ده‌ر نه‌چن‌و گیان‌و ماڵ‌‌و ژیانمان قوربانی‌، قوربان بكه‌ین. هه‌روه‌ها هیواخوازین بڕوادارانمان له‌م سه‌فه‌ره‌ پڕ سه‌مه‌ره‌ به‌ سه‌لامه‌ت‌و بێ‌ نه‌دامه‌ت گه‌رانه‌وه‌‌و گه‌رانه‌وه‌یان بێت‌و بێ‌ سه‌ركه‌وتن سه‌ركه‌وتوو بن. سه‌رمان سه‌رفه‌رازی‌ په‌سڵان بێت. دیسانه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌م تریبۆنه‌وه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌كه‌ین وێڕای‌ به‌هانا هاتنمان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌م ئیشه‌ پڕ له‌ نیشه‌‌و ئه‌م ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌ی‌ ئایین‌و دابین كردنی‌ مافه‌ زه‌وتكراو‌و ستاندراوی‌ گه‌له‌كه‌مان كه‌ به‌پێی‌ پێوه‌ر‌و پارسه‌نگه‌كانی‌ دین‌و ده‌قه‌ پیرۆزه‌كانی‌ قورئان ژیان پێكه‌وه‌ ژین‌و رێز بۆ سه‌رجه‌م چین‌و تاكی‌ ئه‌م كوره‌ خاكیه‌‌و دابه‌زاندنی‌ یاسا‌و نیزامی‌ خوای‌ به‌ شێوه‌ی‌ سه‌رده‌م هه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ تری‌ نه‌خوێندراوه‌ی‌ قورئان له‌م ساتانه‌دا داواكارین. بێ‌ هه‌ڕه‌شه‌‌و پێشێلكردنی‌ كه‌سانێكی‌ تری‌ غه‌یری‌ خۆمان پارێزگاری‌ له‌ گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین له‌ چوارچێوه‌ی‌ نیزامی‌ خوادا هه‌ر وه‌كوو دیمه‌نی‌ حاجییه‌ كانیش له‌ كاتی‌ سووڕانه‌وه‌‌و گێژانه‌وه‌یان له‌ ده‌وری‌ ماڵی‌ به‌یت بێ‌ جیاوازی‌‌و یه‌كسان بوونی‌ خه‌ڵكان دێنێته‌وه‌ یاده‌كان‌و به‌ هه‌ر تاكێك له‌ هه‌ر توێژێك مافی‌ دابین كراوه‌‌و له‌ لایه‌ن خواروه‌ پارێزراوه‌. جارێكی‌ تر پیرۆزباییمان ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م موسوڵمانان به‌تایبه‌تی‌ بڕوادارانی‌ كورد‌و كوردستان بێشكه‌ی‌ مێران‌و هه‌ڵكه‌وته‌ ئایینییه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین.
یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستانی‌ ئێران (یزاكا)
رێكه‌وتی‌ 18/9/1387ی‌ هه‌تاوی‌
6ی‌ دێسامبری‌ 2008ی‌ زایینی‌

۱۳۸۷/۰۹/۱۳

رێژیم‌و پیلان داڕشتنێكی تر بۆ ئه‌هلی سوننه‌ت له‌ ئێران به‌تایبه‌ت كورد

ن: مامۆستا ئاواره‌
رێكه‌وتی 8/8/1386 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 613 شوورای باڵای فه‌رهه‌نگی، ئه‌ساسنامه‌ی شوورای ده‌وڵه‌تی به‌رنامه‌ڕێژی فێرگه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت له‌ژێر به‌رپرسایه‌تیی ئه‌حمه‌دی‌نژاد په‌سند كرا. منیش ده‌مهه‌وی بابه‌تیك له‌سه‌رئه‌م په‌سه‌ند كراوه‌ پێشكه‌ش به‌ ئێوه‌ خۆشه‌ویستان بكه‌م. به‌ڕێزان ئه‌مین بوون، دادپه‌روه‌ری، یه‌كسان بوون‌و ئازادی‌ وته‌یه‌كن كه‌ هۆی ئه‌ساسی شۆڕشه‌كانی خه‌ڵك وهه‌ڵگرتنی باری ئێش‌و ئازاری زۆر له‌ شۆڕشگێڕانی مێژوو بووه‌‌و ئه‌و وتانه‌ ئه‌وه‌نده‌ پڕ بایه‌خ بوون كه‌ زۆر له‌ پێغه‌مبه‌ران‌و رێبه‌رانی گه‌وره‌ی مێژوو گیانیان له‌سه‌ر داناوه‌و پێشكه‌ش به‌ گه‌له‌كه‌یان كردووه‌، هه‌رچه‌ند له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ سالم حكوومه‌ته‌كان ئه‌مین بوونی خه‌ڵك به‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خویان ده‌زانن تاكوو خه‌ڵك بتوانن ژیانێكی خۆشیان هه‌بێ‌‌و خه‌ڵك بتوانن به‌ ئازادی وه‌دوای دینداری خۆیان بكه‌ون، به‌ڵام له‌ ئێران كه‌ رێژیم ده‌م له‌ ئیسلامی ته‌شه‌یووع ده‌دات‌و پێی وایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ناردنی خه‌ڵك بۆ به‌هه‌شتی خوا، ده‌بێ‌ به‌رپرسانی رێژیمی ئێران تێ‌بگه‌ن كه‌ هیچ كه‌س به‌ زۆری‌و ئه‌و جۆره‌ی كه‌ ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ‌ ناچن بۆ ئه‌و به‌هه‌شته‌.
له‌ كۆمه‌ڵگای ئێران كه‌ پڕه‌ له‌ ئایینی جیاوازو بانی جیا، رێژیمی ئێران له‌ مێژووی 30 ساڵه‌ی خۆی دا ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ناو یاسای ئێراندا وتوویانه‌ هیچكات به‌پێی یاسایه‌ك كه‌ خۆیان دایانڕشتووه‌ پێیدا نه‌ڕۆشتوون، به‌ پێچه‌وانه‌ هه‌ر رۆژه‌ به‌ جۆریك ویستوویانه‌ كه‌ دژی ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ستنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران خومه‌ینی فتوای‌ جیهادی دژی خه‌ڵكی كوردی‌ دا، ئێستاش به‌ شیوه‌یه‌كی دیكه‌ میراتگرانی‌ رێژیمی خومه‌ینی ده‌یانهه‌وی بیرو باوه‌ڕی خه‌ڵكی سوننه‌ت به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی كورد به‌ره‌و ئه‌نفال به‌رێت.
له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران سوننیه‌كانی ئێران بۆ لابردنی رێژیمی پاشایه‌تی له‌ ئێراندا به‌شدار بوون‌و كاتێك كه‌ رێژیمی كۆماری ئیسلامی هاته‌ سه‌ركار ده‌می له‌ ئازادی‌و یه‌كیه‌تی له‌ نیوان خه‌ڵك ده‌داو هه‌میشه‌ باسی وشه‌ی‌ شه‌هاده‌تی ده‌كردو ته‌نانه‌ت گه‌یشته‌ جێگایه‌ك كه‌ حه‌وتوی "وه‌حده‌ت"ی‌ داناو زۆربه‌ی گه‌لانی‌ ئێران پێیان وابوو رێژیم باس له‌ ئیسلامی زه‌مانی پیغه‌مبه‌ری خوا(ح م س) ده‌كات، به‌پێی ئایه‌تی قورئان ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌ به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌، ئازادی بوو به‌هۆی گیرانی زور له‌ رۆشنبیران‌و پسپۆڕان، كه‌ تا ئیستا هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌، یه‌كیه‌تیی‌ خه‌ڵك بوو به‌ هۆی‌ شه‌ڕی نێوخوی خه‌ڵك، وه‌ك شه‌ڕی تورك‌وكورد له‌ شارێكی وه‌ك نه‌غه‌ده‌‌و حه‌وتووی وه‌حده‌ت بوو به‌هۆی‌ نه‌بوونی یه‌ك كاناڵی ئاسمانی بۆ ئه‌هلی سوننه‌ت له‌ ئێران‌و چاپ نه‌كردنی كتێبه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت كه‌ ده‌بوو له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ‌و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران بێت. هه‌روه‌ها نه‌بوون‌و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی سه‌رانی رێژیم به‌ دانانی مزگه‌وتێك بۆ ئه‌هلی سوننه‌ت له‌ تاران‌و هه‌روه‌ها بوو به‌هۆی‌ دانانی خه‌تیبی روژی هه‌ینی له‌ شارو شارۆچكه‌كاندا كه‌ ده‌بێ‌ له‌ژیر چاودێری رێژیم بێت‌و هه‌روه‌ها بوو به‌هۆی‌ دانانی ناوه‌ندی‌ گه‌وره‌ی ئیسلامی له‌ هه‌موو شوێنه‌ كوردنشینه‌كان له‌ ئێران، كه‌ دانانی ناوه‌ند بوو به‌هۆی‌ جیابوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ مامۆستایانی ئایینی‌و داخستنی فێرگه‌كان‌و حوجره‌كان له‌كوردستان دا، به‌ڵام له‌ شوێنێكی وه‌كوو به‌لووچستان‌و خوراسان‌و هورموزگان كه‌ خه‌ڵك باری ئابووری ئه‌و فێرگانه‌یان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ، رێژیم نه‌یتوانیوه‌ به‌و جۆره‌ی كه‌ ده‌یهه‌وێ‌ بیانهێنێته‌ ژێر چاودێری خۆی.
به‌ڵام له‌ كوردستانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵك باری ئابووری فه‌قێكانیان گرتوه‌ته‌ ئه‌ستوی خۆیان، به‌ڵام نه‌بوونی فێرگه‌یه‌كی گشتی‌و زانكۆیه‌كی وه‌ك فێرگه‌كانی به‌لووچستان وخوراسان‌و هورموزگان، رێژیم به‌ ده‌رفه‌تی زانی كه‌ خه‌ڵك‌و مامۆستایانی ئایینی له‌ كوردستاندا به‌ دامه‌زراندنی ناوه‌ندی‌ گه‌وره‌ی ئیسلامی لێك جیا بكاته‌وه‌. رێژیم پیلانی خۆی داڕشت‌و له‌ پیلانه‌كه‌شی‌دا سه‌ركه‌وت‌و چاوی مامۆستایانی‌ ئایینی ئێمه‌ی به‌ كیلۆیه‌ك برنج‌و نیوكیلۆ قه‌ند‌و رۆن‌و جاری واش هه‌یه‌ كه‌ كیلۆیه‌ك شه‌كریشی له‌گه‌ڵه‌، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌ سێ‌ مانگ یان چوار مانگ رووده‌دا. جاری واشه‌ كه‌ رێژیم بۆ پیلانێك كه‌ له‌سه‌ریدایه‌ مریشكێك یان دوو مریشك ده‌دا به‌ مامۆستایانی ئایینی ئێمه‌‌و به‌وانه‌ چاوی هه‌موانی به‌ستووه‌.
ئێستاش به‌ په‌سه‌ندكراوی پێكهاته‌ی شوورای ده‌وڵه‌تی به‌رنامه‌رێژی فێرگه‌كانی ئایینی ئه‌هلی سوننه‌ت له‌ ئێران كه‌ به‌ به‌رپرسایه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد به‌ بێ‌ هیچ پرس‌وڕایه‌ك به‌ مامۆستایان‌و پسپۆڕانی ئه‌هلی سوننه‌ت ئه‌م په‌سه‌ندكراوه‌ی په‌سه‌ند كردووه‌ كه‌ ئامانجه‌كه‌ی به‌رنامه‌ داڕشتنه‌ بۆ فێرگه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت له‌لایه‌ن شوورایه‌كی‌ 11 كه‌سی‌، كه‌ 3 له‌وان له‌ ئه‌هلی سوننه‌تن كه‌ ئه‌م 3 كه‌سه‌ نوێنه‌ری مه‌جلیسن‌و ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆی‌ ئاڵوزی‌و ناكۆكی له‌ نێوان ئه‌هلی سوننه‌ت له‌ ئێراندا.
ئه‌م په‌سه‌ندكراوه‌ دژایه‌تی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ یاسای ئێران، چونكه‌ له‌ یاسای ئێراندا له‌ چه‌ند به‌ند دا باس له‌ مافی ئه‌هلی سوننه‌ت ده‌كات كه‌ ده‌وڵه‌ت نابێ‌ ده‌ست له‌ كاروباری مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌ت بدات‌و ئه‌هلی سوننه‌ت له‌ هه‌موو بارێكه‌وه‌ وه‌ك رێوڕه‌سمی‌ مه‌زهه‌بی‌و خوێندنی ئایینی خویان ئازادن كه‌ به‌پێی ئایینی خۆیان بچنه‌ پێش، ئه‌وه‌ش له‌ حاڵیك دایه‌ كه‌ رێژیم بۆ خۆی له‌ یاسادا رێگه‌ی بۆ داناوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ده‌ست له‌ كاروباری ئه‌وان وه‌ربدات به‌ كۆمیسیۆنی ئه‌سلی 90 سكاڵای خۆیان بكه‌ن، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێكیان هه‌بیت!
ئایا شوورای باڵای فه‌رهه‌نگی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی داڕشتووه‌، بۆ فێرگه‌كانی ئه‌هلی ته‌شه‌یووعیشی داناوه‌؟
ئایا بۆ دانانی ئه‌م هه‌موو فێرگانه‌ی ئه‌هلی ته‌شه‌یووعیش پێویستی‌ به‌ مۆڵه‌ت هه‌بوه‌؟
ئایا بۆ دامه‌زراندنی فێرگه‌كانی ئه‌هلی ته‌شه‌یووع له‌ یه‌ك زانای ئایینی ئه‌هلی سوننه‌ت چ له‌ ئێران‌و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران پرس‌و بیروڕایه‌كیان كردوه‌؟
ئایا نابێ‌ بزانین كه‌ ده‌ست تێوه‌ردانی رێژیم له‌ كاروبار‌و شێوه‌ی خوێندن له‌ فێرگه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت، كه‌ خۆیان به‌ هاوكاریی خه‌ڵكی موسوڵمان له‌سه‌ر پێی خۆیان راوه‌ستاون بێ‌ ئه‌وه‌ی چاویان له‌ یارمه‌تی رێژیم بێ‌، ده‌بێته‌ هۆی‌ داخستنی فێرگه‌كان كه‌ ناوه‌ندی‌ گه‌وره‌ی ئیسلامی به‌سه‌ر حوجره‌كانی كوردستانی‌دا هێنا؟
ئێمه‌ كه‌ چاو له‌ رێبه‌رانی ئێران ده‌كه‌ین هه‌ر باس له‌ یه‌كیه‌تیی خه‌ڵكی موسوڵمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و وتانه‌ هه‌موو هه‌ر دروشمدانه‌.
رێژیم ده‌یهه‌وێ‌ به‌ فریودانی هیندێك له‌ مامۆستایانی ئایینی به‌ڵێنیی ئه‌وه‌ی كه‌ خوێندنتان ده‌بێته‌ فه‌رمیی‌ بوون، ئه‌م سیستمه‌ نابه‌رابه‌ره‌ی دامه‌زرێنێ‌ كه‌ دژایه‌تی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ یاسای قورئانی پیرۆز‌و یاسای ئێران‌و یاسای نێو وڵاتان، رێژیم زۆر بێ‌شه‌رمانه‌ به‌ بێ‌ له‌به‌رچاو گرتنی مافی مرۆڤـ هه‌ر خه‌ریكه‌ بۆ له‌نێو بردنی مه‌زهه‌بی سوننه‌ت له‌ ئێرانداو ده‌یهه‌وێ‌ كه‌ هه‌موو فێرگه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت به‌ زمانی‌ فارسی بخوێنن. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ‌ كه‌ رێبه‌ری ئێران خامنه‌یی چه‌ند ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ زانكۆی زه‌نجان وتی كه‌ ده‌بێ‌ تا 50 ساڵی داهاتوودا كارێ‌ بكه‌ن كه‌ هه‌موو وڵاتان پێویستیان به‌ زمانی‌ فارسی‌ بێ‌. ئه‌وه‌ جێگای پرسیاره‌ كه‌ بۆ ده‌بێ‌ مامۆستایانی ئایینی ئێمه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م رێژیمه‌ دژ به‌ قورئانه‌ فریو بخۆن؟ بۆ ده‌بێ‌ فریوی قه‌ندو برنج‌و شه‌كره‌كه‌یان بخۆن؟ ئه‌و حوجره‌ی كه‌ مامۆستایان تێیدا بوون "نه‌هرییان، پیرانیان، حه‌فیدیان‌و قاچیانیش" له‌وێ‌دا بوون. ئیتر به‌سه‌ فریوخواردن‌و نوستن، كاتی هه‌ڵمه‌ته‌. زمان‌و فه‌رهه‌نگ‌و خه‌ڵكمان به‌ ئه‌نفال رۆی، ئێستاش خه‌ریكه‌ مه‌زهه‌بمان به‌ ئه‌نفال بڕوات. رێژیم ده‌یهه‌وێ‌ به‌و پیلانه‌ ناكۆكی‌و نائارامی بێنێته‌ ناو خه‌ڵكی سوننه‌ت‌و شێعه‌ له‌ ئێران به‌ تایبه‌ت له‌ كوردستان، چونكه‌ هێندێك له‌ براده‌رانی كوردمان شێعه‌ن‌و ده‌بێ‌ هه‌ڵوێست بگرین تا رێژیم نه‌توانێ‌ پیلانی خۆی بگێڕی‌و ده‌بێ‌ بزانین كه‌ ئه‌گه‌ر رێژیم له‌و پیلانه‌دا سه‌ركه‌وێ‌ ده‌بێ‌ چاوه‌ڕێ‌ بین كه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌و جار برایه‌تی ئێمه‌ی كورد له‌گه‌ڵ‌ كورده‌ یارسانیه‌كان‌و مه‌سیحییه‌كان‌و یه‌هودییه‌كان‌و... لێك بدات. بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و پیلان رشتنه‌دا هه‌ڵوێست بگرین.

مامۆستا ئاواره‌
ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستانی‌ ئێران

آزادی بیان

بسم الله الرحمن الرحیم
والذین اجتنبوا الطاغوت ان یعبدوها و انا بواالی الله لهم البشری فبشر عبادالذین یستمعون القول فیتبعون احسنه اولئک الذین هداهم الله و اولئک هم اولوالاالباب . (زمر 17-18)
" و کسانی که اجتناب دارند از طاغوت، از اینکه او را بپرستند و به سوی خدا باز میگردند ایشان نزد خدا بشارت دارند سپس بندگان ما را بشارت ده به آنان که سخن را میشنوند و از بهترین آن پیروی می نمایند اینان کسانی هستند که خداوند هدایتشان فرموده و اینان هم خردمندانند "

آزادی بیان

ن: ماموستا سمکو
بسیار روشن است که انتخاب و پیروی از بهترین گفتار در جایی ممکن است که آزادی گفتار و زمینه ابراز نظر و عقیده و جود داشته باشد تا در مقایسه با یکدیگر بهترین سخنان مشخص و پیروی گردد. کمااینکه رسول اکرم(ص) می فرماید "انظر الاماقال و لا تنظر الا من قال"، "همیشه در برخورد با سخنان افراد به خود سخن بنگرید و هیچگاه به صاحب سخن توجه نداشته باشید زیرا ممکن است محبت شما و حسن ظن و سوءظن شما به شخص موجب شود که در فهم سخن او به اشتباه افتید". از پیامبر اسلام محمد(ص) روایت شده که فرمود: "اختلاف امتی رحمة" که معنای آن همان تبادل افکار و اختلاف آرا در مسائل مختلف علمی است. روشنتر بگویم مسئله اهتمام به نظریات و مشورت کردن با مردم یکی از مهمترین اصول مورد توجه اسلام در امور اجتماعی و فردی است. آزادی بیان اظهار نظر در همه اموری است که برای جامعه و مجتمع اسلامی قابل اهمیت و بر زندگی آنان تأثیرات مثبت داشته باشد احترام به اندیشه مردم همان امری که خداوند متعال به رسولش دستور داده با اصحاب خویش مشورت کنند. درسوره آل عمران می فرماید: "وشاورهم فی الامر"، "درامور با آنها مشورت کن". این فرمان خداوند به رسولش پس از مشاورت ایشان در جنگ احد و صرف نظر از نتیجه ناگوار و سختی بود که در جنگ احد برای مسلمانان پیش آمد. در اینجا این فکر به نظر بسیاری رسید که در آینده پیامبر نباید با کسی مشورت کند، قرآن به این طرز تفکر پاسخ ميگوید و دستور میدهد که بازهم با آنها مشورت کن، هرچند نتیجه مشورت در پاره‌ای‌ از موارد سودمند نباشد زیرا از نظر حکمی که بررسی کنیم منافع آن روی هم رفته به مراتب بیش از زیانهای آن است و اثری که در آن برای پرورش فرد و اجتماع و بالابردن شخصیت آنها وجود دارد از همه اینها بالاتر است. یکی از خصوصیات و افتخارات اسلام زمینه فراهم کردن است برای آزادی ادیان و مذاهب مختلف. هرکس از حق آزادی عقیده، دین و عبادت بر اساس عقیده خویش برخوردار است "لکم دینکم و لی دین"، "دین شما از آن خودتان و دین ما نیز از آن خودمان" از نظر اسلام آزادی دینی یعنی آزادی عقیده و انجام مراسم عبادات و شعایر و غیرذلک است. زیرا هیچگاه و درهیچ شرایطی اسلام نمی‌پذیرد که با زور و فشار مجبور به ترک دین مورد قبول خود بشود یا به دینی بگرود که آن را نمی پسندد، در این رابطه قرآن صراحتاً سخن می گوید "افانت تکره الناس حتی یکونوا مومنین"، "مگر ای رسول تو میخواهی مردم را برای اینکه ایمان بیاورند مجبور نمایی". احترام به احساسات دینی و باورها و آراء دیگران، تحریک جامعه علیه آنان به هیچ وجه روا نیست. "ولا تسبوا الذین یدعون من دون الله فیسبوا الله عدوا به غیر علم کذالک زینا لکل امة عملهم ثم الی ربهم مرجعهم"، " آنهایی را که به جز خدا را میخوانند دشنام ندهید که آنان نیز از روی دشمنی و به نادانی خدا را دشنام خواهند داد اینگونه برای هر امتی کردارشان را آراستیم آنگاه بازگشت آنان به سوی پروردگارشان است". پس هر یک از افراد جامعه به تنهایی یا همراه با دیگران حق دارند که در عرصه های زندگی اجتماعی، فرهنگی، سیاسی و غیرذلک مشارکت بنمایند و موسساتی را با این هدف تأسیس کنند و وسایل مورد نیاز برای بهره گیری از این حق رافراهم نمایند. اما از نظر ما باید آزادی تقسیم شود به آزادی مطلق (بدون قید) و آزادی مقید (پایبند) باید توجه داشت که آزادی بیان به این معنی نیست که هر کسی هرچه را صلاح دید در جامعه مطرح کند اعم از اینکه به حال جامعه مفید باشد یا مضر و یا سبب گمراهی و فساد اخلاق و فتنه و آشوب شود بنابراین آزادی بیان حدودی دارد که باید قانون آن را تعیین کند. در اسلام ادله عدم جواز امر به معروف و نهی از منكر و حرمت فساد در ارض شاهد این مدعی است. افرادی که علاقمند و طرفدار آزادی بی قید و مطلق هستند اگر واقعاً و وجداناً و بدون تعصب تفکر کنند در خواهند یافت این انواع آزادی برای هیچ کسی و هیچ حکومتی ممکن نیست. زیرا کشورها و مجامع دنیا بخصوص مجامعی که خود را ارض و اقعی و مهد آزادی می دانند در یک نقطه که می توانیم آن راخط قرمز نام گذاری کنیم آزادی را محدود میسازند اجازه ندارند و نمیدهند کسی پا فراتر نهاده از آن بگذرد. در نتیجه اندیشه و تفکر کسانی که زدن بر طبل بی عاری را می‌پسندند به یکباره لغو و از صحنه گیتی محو خواهد شد. مثلاً اگر کسی دلش بخواهد یا به قولی آزادی مطلق داشته باشد یک بلندگوی قوی به ساختمانش نصب کند و آواز دلخواهش را پخش کند موجب سلب آرامش مسکونین ساختمان مقابل می شود، این آزادی نیست بلکه سلب آزادی دیگران است این نوع آزادی را هیچکس و مجمع و مکتب و جامعه ای قبول ندارد و برآن صحه نمی گذارد چون از هر جنبه و هر زاویه که بدان بنگریم به ناچار در محدوده‌ای‌ متوقف می‌شود و نمی‌تواند پا پیش گذارد، پس هیچ جامعه و گروهی نمی‌تواند بدون اینکه به قیودی مانند حیاء، شرم، زور، وجدان، قانون، رسوم فرهنگی و قبیله‌ای‌، ایمان، دین، شیوه‌های‌ فرهنگی و اجتماعی و غیرذلک،در میان باشد زندگی کند و به ترقی نائل آید، این موارد فوق صحیح یا غیر صحیح، کارساز یا غیرکارساز اگر در میان نباشد حیات هر جامعه‌ای‌ به ممات بدل خواهد شد و از طرقی باز میماند. فروید که مشکلات بشر را ناشی از به بندکشیدن شهوات میدانست و نظریه ای ارائه دادکه فکر میکرد با حل این معضل مشکلات جامعه بشری حل خواهد شد اما دیری نپاییدکه دانشمندان و نظریه پردازان نظریه فروید را بعث انحطاط جامعه بشری و اضمحلال آن دانستند و اذعان داشتند که قیودی باید در میان باشد تا جامعه به ترقی نائل آید و ادامه حیات دهد.
با وجود گفته‌های‌ فوق ناگزیریم از آزادی مقید سخن به زبان آوریم، یعنی آزادی که در هر عصر و زمان و مکان و در نزد هر حزب و مرامی بودن آن ممکن است. آزادی که هر انسانی از طریق آن میتواند از بند شهوات انسانی و ظلمات انسانی رهایی یابد به ملأ اعلا نائل آید و جامعه به وسیله آن به ترقی در هر جنبه برسد. جمعی از هواداران آزادی که از روی جهل و نادانی به دین تاخته و آن را آماج حملات خود قرار داده‌اند که دین یعنی مقید بودن در چهارچوب قوانین مخصوص و رهبانیت و ترک دنیا گفتن و اینکه دین یعنی ارتجاع و دم فروبستن از هر چیزی اینان سخت در اشتباهند. اگر ازروی عقل و خرد بنگرند و تفحس کنند میفهمند که تنها ارمغان دین آزادی است، آزادی که صدها و بلکه هزاران افراد چون بلال حبشی را از زیر یوغ استثمار و استعمار رهایی سازد. آزادی که در آن فقیر و غنی، نیرومند و ضعیف و در یک کلام شاه و گدا در وضعیت یکسان و برابر قرار میگیرند. آزادی که در آن فضل و برتری به پول و مقام و حشم و طائفه نیست بلکه فضل و برتری به ایمانست و تقوی. آزادی که در آن یهودی و مسیحی شعایر دینی خود را هرگونه که بخواهند اجرا میکنند به نحوی که آزادی غیر مسلمان از خود مسلمان زیادتر است، زیرا مسلمان نمیتوانند شراب بنوشد و گوشت خوک بخورد ولی یهودی و مسیحی در جامعه اسلامی می توانند شراب بخورند و گوشت خوک تناول کنند و اگر مسلمانی شراب آنان را بریزد باید پول شراب ریخته را بپردازد.
آزادی که در آن یک زن بر خلیفه وقت حضرت عمر بن خطاب(رض) اعتراض می کند و عمر بدون هیچ نارحتی و تکبر میفرماید عمر به خطا رفت و آن زن راست گفت. نه آزادی که در آن یک شخص مستبد که افکار استبدادی و تئوکراسی خویش به جای احکام الهی بر جمعیت و اقوام یک کشور پیاده کند و درعین حال هیچ مسلمانی یا غیر مسلمانی رد بالفعل و اعتراض نداشته باشد. درحالی که حضرت رسول(ص) میفرماید "افضل الجهاد کلمت حق عند سلطان الجابر"، "بزرگترین کلمه جهاد گفتن کلمه حق در برابر حاکم و قدرتمند مستبد و زورگو است" متأسفانه در ممالک اسلامی بخصوص در کشورمان جمهوری اسلامی ایران، آزادی ادیان و غیرذلک معنی و مفهومی ندارد، مثلاً در تهران بزرگ که بیشتر از نیم ميلیون سنی و جود دارد هنوز برای مراسم جمعه که یک فرض عینی هر مسلمانی میباشد اجازه تأسیس مسجد نمیدهند در مقابل در تمام شهرهای سنی نشین هرچند در درصد تشیع ناچیز، مسجد و حسینیه یکی از ضروریات به حساب می آید .
والسلام علی من اتبع الهدی
ماموستا سمکو عضو "یزاکا"

۱۳۸۷/۰۹/۱۲

هه‌ڵوێستی‌ "یزاكا" سه‌باره‌ت به‌ په‌سندكراوی‌ پێكهاته‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ به‌رنامه‌رێژی‌ فێرگه‌كانی‌ ئایین

هه‌ر وه‌ك ئاگادارن له‌ رێكه‌وتی‌ 8/8/1386 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ 613ی‌ شوورای‌ باڵای‌ فه‌رهه‌نگی‌ ئه‌ساسنامه‌ی‌ شوورای‌ ده‌وڵه‌تی‌ به‌رنامه‌رێژی‌ فێرگه‌كانی‌ عولومی‌ ئایینی‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌ له‌ژێر به‌رپرسایه‌تی‌ ئه‌حمه‌دی‌نژاد په‌سند كرا. هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵگای‌ ئێران زۆر له‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌ی‌ تێدایه‌‌و پڕه‌ له‌ زانایانی‌ ئایینی‌ مه‌زهه‌بی‌ سوننه‌ به‌ڵام رێژیم بۆ ئه‌م پێكهاته‌ی‌ پرس‌و بیروڕایه‌كی‌ به‌ یه‌كێك له‌ زانایانی‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌ نه‌كردووه‌. ئه‌م په‌سندكراوه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌حمه‌دی‌نژاده‌وه‌ په‌سند كرا، بوو به‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ خه‌ڵكی‌ سوننه‌ له‌ ئێران. رێژیمی‌ ئێران بێ‌ رێزلێنان له‌ بیروباوه‌ڕی‌ خه‌ڵكی‌ سوننه‌‌و بێ‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ مافی‌ كه‌مینه‌كان ده‌یهه‌وێ‌ كه‌ مه‌زهه‌بی‌ شێعه‌ داسه‌پێنێ‌ به‌سه‌ر مه‌زهه‌بی‌ سوننه‌، كه‌ تا ئێستا كارێكی‌ زۆریان بۆ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بیروباوه‌ڕی‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌ بگۆڕن بۆ لای‌ مه‌زهه‌بی‌ شێعه‌، رێژیم له‌ هه‌موو كاناڵه‌ گشتییه‌كان بێ‌ له‌به‌رچاو گرتنی‌ مافی‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌ له‌ ئێران به‌رنامه‌كانی‌ ناوخۆی‌ به‌پێی‌ مه‌زهه‌بی‌ شێعه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ درێژایی‌ رێژیمی‌ به‌ناو ئیسلامی‌، رێبه‌رانی‌ ئێران به‌تایبه‌ت خامنه‌یی‌‌و ئه‌حمه‌دی‌نژاد باس له‌ یه‌كیه‌تیی‌ موسوڵمانان‌و خه‌ڵكی‌ ئێران ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌ مێژووی‌ رێژیمی‌ ئێران به‌و هه‌موو داواكارییه‌ كه‌ كراوه‌ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی‌ مزگه‌وتێك بۆ ئه‌هلی‌ سوننه‌ له‌ تاران، سه‌رانی‌ رێژیم هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت به‌رهه‌ڵستكاریش بوونه‌. خه‌ڵكی‌ سوننه‌ له‌ ئێران به‌تایبه‌ت گه‌لی‌ كورد هه‌میشه‌ فه‌قێكانی‌ له‌ حوجره‌دا‌و له‌ژێر ده‌ستی‌ زانایانی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ خوێندوویانه‌‌و ته‌نانه‌ت حوجره‌ی‌ فه‌قێكان بۆته‌ جێگای‌ په‌روه‌رده‌ی‌ پیاوانی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌م وڵاته‌ له‌ كوردستاندا‌و رێكخراوه‌ سیاسییه‌كانیش هه‌ر له‌ناو ئه‌م حوجرانه‌دا كه‌ خه‌ڵك دابینی‌ كردوون پێك هاتوون‌و بوونه‌ته‌ جێگای‌ متمانه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد بۆ هێنانه‌ده‌ری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌ ژێرده‌ستی‌ داگیركه‌راندا.
به‌ڵام رێژیمی‌ ئێران به‌ پیلان داڕشتن‌و زه‌خت دانان له‌سه‌ر مامۆستایانی‌ ئایینی‌‌و فه‌قێكان بوو به‌هۆی‌ قه‌پات بوونی‌ حوجره‌كان له‌ناو گونده‌كان‌و شارو شارۆچكه‌كاندا‌و ئێستاش رێژیم ده‌یهه‌وێ‌ به‌ گۆڕانی‌ شێوه‌ی‌ خوێندن كتێبه‌كانی‌ مه‌زهه‌بی‌ شێعه‌ له‌ناو خه‌ڵكی‌ سوننه‌ له‌ ئێران‌و به‌تایبه‌ت فه‌قێكانی‌ كورد دامه‌زرێنێ‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌رانی‌ رێژیم ده‌یانهه‌وێ‌ مامۆستایانی‌ ئایینی‌ بیخوێنن. بۆ نموونه‌ چه‌ند جار رێژیم ده‌ستووری‌ داوه‌ به‌ فێرگه‌ی‌ ئایینی‌ "سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبی‌" له‌ شاری‌ پیرانشار كه‌ ده‌بێ‌ شێوه‌ی‌ خوێندن به‌ شێوازێك بێ‌ كه‌ رێژیم خۆی‌ ده‌یهه‌وێ‌، له‌ كاتێكدا كه‌ دامه‌زراندنی‌ ئه‌م فێرگه‌ ئایینیه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی‌ خێرخوازی‌ گوند‌و شاره‌كانی‌ كوردستان بووه‌‌و ته‌نانه‌ت رێژیم هیچ بایه‌خێكی‌ له‌ بواری‌ ئابووری‌دا پێ‌ نه‌داوه‌‌و تا ئێستاش به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌م فێرگه‌یه‌ هه‌ر له‌سه‌ر خه‌ڵكی‌ ئه‌م شاره‌یه‌.
"یزاكا" داوا له‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌ له‌ ئێران به‌تایبه‌ت مامۆستایانی‌ ئایینی‌‌و خه‌ڵكی‌ نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌كات كه‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆیان سه‌باره‌ت به‌ دانانی‌ پێكهاته‌ی‌ شوورای‌ ده‌وڵه‌تی‌ به‌رنامه‌رێژی‌ فێرگه‌كانی‌ ئایینی‌ خه‌ڵكی‌ سوننه‌ له‌ ئێران بگرن.
یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستانی‌ ئێران

بانگهێشتی مامۆستایانی‌ ئایینییی كورد بۆ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات

یزکا: پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی‌ هەواڵی راگه‌یاندنی‌ یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینیی‌ كوردستانی‌ ئێران (یزاكا) له‌ راگه‌یه‌نه‌كانی‌ حیزبی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانه‌وه‌، هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌كانی‌ رێژیم ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ مامۆستایانی‌ ئایینی‌ كوردیان بۆ زانیاری‌ وه‌رگرتن، بانگ كردووه‌.





هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌كان سووكایه‌تییان به‌و مامۆستایانی بانگهێشتکراو، كردووه‌‌ و پێیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌بێ‌ "یزاكا"‌ و دامه‌زرێنه‌كانی‌ سه‌ر به‌ ئامریكا‌ و ئیسرائیل بزانن‌ و هه‌ر جۆره‌ جووڵانه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ به‌ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات رابگه‌یه‌نن.




یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینیی‌ كوردستانی‌ ئێران چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش دامه‌زراندنی‌ خۆی‌ راگه‌یاند كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ له‌ راگه‌یه‌نه‌كانی‌ حیزبه‌وه‌ بڵاو بۆه‌. ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ خۆیدا داوای‌ له‌ مامۆستایانی‌ ئایینیی‌ كورد كرد له‌ پێناو خزمه‌ت به‌ ئامانجه‌كانی‌ بزاڤی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورددا‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، هاوكاریی‌ "یزاكا" بكه‌ن.